کلیپێک لە بارەی کەلتوور و ئاینی ئێزدیی بڵاوکرایەوە

کۆمیتەی کەلتوور و هونەری باشوری کوردستان نوێترین کلیپی دەربارەی کەلتوور و ئاینی ئێزدی بڵاوکردەوە.

وێرای دەیان کۆمەڵکوژیی لە دژی گەلی ئێزدیی، بەڵام بە بەرخۆدان و لەسەر پێ وەستان، ڕادەستبوون و تواندنەوەیان قەبوڵ نەکرد و پێداگر بوون لەسەر ژیان کردن بە کەلتوورەکەیان لەسەر خاکەکەیان، ئەم بەرخۆدانانەش بوون بە ئاوازی تاڵە ژێیەکانی ئامێرە میوزیکییەکان و جریوەی هونەرمەندان، سا بۆیە کۆمیتەی کەلتوور و هونەری باشووری کوردستان نوێترین کلیپی خۆیان بە ناوی 'یار یار' لەسەر ئەو کەلتوور و ئاینە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ، کۆمیتەی کەلتوور وهونەریی باشووری کوردستان، نوێترین کلیپی خۆی بەناوی 'یار یار'، کە باس لە کەلتوور و ئاینی ئێزدییەکان دەکات بڵاوکردەوە.

کلیپەکە، بەناوی 'یار یار' بڵاوکراوەتەوە، باس لە کەلتوور و ئاینی ئێزدییەکان دەکات، هەروەها لەگەڵ هەڵپەرکێی تایبەت بە ناوچەکە شێوازێکی نوێی دانسی مۆدێرنی تێکەڵ کراوە و جاجمی تایبەت بە باشووری کوردستان لە دیزاینەکەیدا بەکارهێنراوە.

ئەم کلیپە، کاری دەرهێنان و میوزیکی لەلایەن هونەرمەند پێشەوا ڕەمەزان بۆ کراوە و لە وتنی گۆرانیبێژ فەقیر مورادە، هەروەها ئاواز و هەڵبەستەکەی فۆلکلۆرە و هادی مورادی کاری تێکەڵکردنی دەنگی بۆ کردووە.