هێرشی سەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لەبەردەم کۆشکی دادپەروەری شەرمەزارکرا
هێرشی سەر ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لەبەردەم کۆشکی دادپەروەری لە برۆکسل شەرمەزارکرا.
هێرشی سەر ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لەبەردەم کۆشکی دادپەروەری لە برۆکسل شەرمەزارکرا.
هێرشی پۆلیسی بەلژیکا بۆ سەر ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لەبەردەم کۆشکی دادپەروەری لە برۆکسل شەرمەزارکرا. چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی خەباتکارانی چاپەمەنی کورد ئەنجامدرا، خەباتکارانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، چاپەمەنی بەلژیکا، سەندیکا چاپەمەنیەکان، خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد، سیاسەتمەداری کورد ئەمین پێنجوێنی، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر، ئەندامانی ناڤ-بەل، ئەندامی کەنەکە نەیلوفەر کۆچ بەشداری چالاکییەکە بوون. دەرگا و کامێرا شکاوەکانی تەلەفزیۆنەکان هێنرانە شوێنی چالاکییەکە، پانکارتەکان بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و فەرەنسی و بە نووسینی "ئاخۆ ئازاد چاپەمەنی بۆ کورد نییە؟" و "ناتوانن کورد بێدەنگ بکەن" و "چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" بەرزکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، بە ناوی هاوسەرۆکایەتی ناڤ-بەل گوترا: "ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ تاوانبارکردنی چاپەمەنی کورد و کپکردنی دەنگمان کراوە، ئەم هێرشە قبووڵ ناکەین".
لەسەر ناوی تەژەکە-ئە، کەزبان دۆغان هێرشەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "ناتوانن بێدەنگمان بکەن، چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت".
"بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەردۆگان"
خەباتکار لە مەدیا خەبەر، هەڤاڵ ئارسەلان گوتی: "ئەم هێرشە بە فشاری تورکیا و بە داوای فەرەنسا ڕوویدا، ئەم هێرشە قبووڵ ناکەین، ئازادی چاپەمەنی لە هەموو وڵاتان هەیە، بەڵام بۆ چاپەمەنی کورد نییە، بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەردۆگان".
لە پارتی سۆسیالیستی بەلژیکا ماکسیم ڕامیرێز بە فەرەنسی قسەی کرد و هێرشەکەی شەرمەزار کرد.
لە چالاکوانانی ئاشتی بەلژیکا، ڕیشی سینگ بە زمانی ئینگلیزی دوا، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشکردنەسەر تەلەفزیۆنە کوردییەکان.
"پێویستە هەمووان خاوەنداری لە چاپەمەنی ئازاد بکەن"
خەباتکاری ستێرک تیڤی سەڵاحەدین گوڵتەکین فشار و کۆمەڵکوژییەکانی پێشووی بۆ سەر چاپەمەنی ئازاد بیرهێنایەوە و گوتی: "ئەمڕۆ برۆکسل بۆتە پایتەختی هێرشەکان. هێرشەکانی سەر چاپەمەنی قبووڵ ناکەین. پێویستە هەمووان خاوەنداری بکەن لە چاپەمەنی ئازاد و مافی دەستڕاگەیشتن بە هەواڵ".
چالاکوانی ئاشتی بەلژیکی، ماوریس کۆهن لە پەیامێکدا دووپاتی کردەوە: "ئازادی چاپەمەنی بۆ هەمووان گرنگە".
خەباتکاری ستێرک تیڤی، هەندرین هەورامی ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی.
چالاکوانان دەرگا و کامێرا شکاوەکانیان لەبەردەم کۆشکەکە دانا.