کلیپێکی نوێ بۆ ٨ی مارس ئامادەکرا

گۆرانی 'ئێمە ژنانی کوردستانین'، کە لەلایەن گروپی رۆڤیارەوە بۆ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان ئامادەکراوە، بە کلیپێکی نوێوە بڵاوکرایەوە.

کۆمیتەی کولتوری بێستون و کۆمیتەی تەونی زێڕین/رۆژهەڵات بۆ ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان گۆرانی 'ئێمە ژنانی کوردستانین'ی گروپی رۆجیاریان سەرلەنوێ ئامادەکرد و کلیپەکەیان بڵاوکردەوە.

لە کلیپەکەدا دیمەنەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی' لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دیمەنی گەریلا ژنەکان و هەروەها دیمەنی تێکۆشانی ژنانی شەنگال و ژنانی باکووری کوردستان بەکارهێنراون.

هـ. ب