لە شڕناخ و ڕحا ٣٠ کەس دەستگیرکران

لە ڕحا و شاری شڕناخی باکوری کوردستان و ناوچەکانی، هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکردوە.

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا پۆلیس لە ناوچەکانی شڕناخ و ناوچەکانی سلۆپی و جزیرە هەڵیناکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا؛ ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوان بریتین لە زڵیخا ئۆگوز، سوفان ئەگون، مزگین کایە، دیلان دانکەر، نورجان ئەیاس، شەهربان روڤاناس، محەد یانار و موستەفا بلچ ... دەستگیرکراون و براوونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شڕناخ. تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنیان ڕوون نیە.

هەروەها لە ناوچەی هەواغی رحایش سوپا هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ.

لە ناوچە شاخاوییەکانی گوندی جوورنووس هەر یەک لە ڕزگار گونەش، هاساری کلچ و یاسین گونەش دەستگیرکران.

بە هەمان پاساووی لێپرسینەوە لە ناوچەشاخاویەکانی کۆچەڤەرەن مەحمود یۆلچوو و ئەرکدارێکی سندوقی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەبری تاش دەستگیرکراوە.

لە کاتی هەڵکوتانەسەرەکاندا بە شێوەیەکی خۆویستانە جامی پەنجەرەی ماڵان شکێنراون و کەل و پەلی ماڵەکان بڵاوەپێکراون. هۆکاری دەستگیرکردنەکان ڕوون نیە.