مەراسیمی هەزار دەف لە پاڵنگانیش بەڕێوەدەچێت

مەراسیمی کولتوری هەزار دەف بڕیارە لە پاڵنگانیش بەڕێوەبچێت.

بەڕێوەبەرایەتی گوندی پاڵنگان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد کە مەراسیمی کولتوری هەزار دەف لە گوندەش بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە (١٩ی نیسان) کاتژمێر ١٥:٠٠ مەراسیمەکە دەستپێدەکات و هەمووانی بۆ بەشداری لەو مەراسیمە بانگهێشت کردووە.

لەو مەراسیمەدا چەندین گروپی دەف ژەن لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها چەند گروپێکی تەنبور ژەنیش بەشدار دەبن.

لە رۆژانی رابردوودا مەرایسمی هەزار دەف لە گوندی دەگاگاش بەڕێوەچووبوو.

هـ . ب