بانگەوازیی پاژک و کەژەکە: لە دژی شەڕی جیهانی سێیەم، پێویست بە تێکۆشانی خۆپاراستنی یەکگرتووانە هەیە

کوردیناسیونەکانی پاژک و کەژەکە ڕایانگەیاند کە هەژموونی پیاوسالاری بە دەست پێکردنی شەڕی جیهانی سێیەمین لە دژی ژنان شەڕ بەڕێوەدەبات و وەها بانگەوازیان کرد: "داوا لە هەموو ژنانی تێکۆشەر دەکەین پەرە بە تێکۆشانی خۆپاراستنیان بدەن، پێشبکەون و بڵاوی بکەنەوە."

بانگەوازی پاژک و کەژەکە

کوردیناسیۆنەکانی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) ئاماژەیان بەوە کرد، شەڕی سێیەمی جیهان شەڕێکە لە دژی ژنان و کۆمەڵگایە. کوردیناسیۆنەکان ئاماژەیان بەوە کرد، ئەگەر لە بەرامبەردا تێکۆشانی خۆپاراستنی نەبێت، ڕزگاری، ئازادی و دادپەروەری پێش ناکەوێت.

بەیاننامەی هاوبەشی کوردیناسیۆنی پاژک و کەژەکە بەم شێوەیەیە:

"چارەکی دەستپێکی سەدەی ٢١ لە تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جیهان، ئیکۆلۆژی، مرۆڤایەتی و ژنان بەرەو کۆتایی دەچیت. لە سەدەی ٢١ دا ژنان لە گەڕەک، شەقام، شار، قوتابخانە، گوند، چیاکاندا دەنگی بە هێزی خۆیان بۆ ئازادی بەرز کردەوە و تا ئێستاش ئەم دەنگە تا دێت بەهێزتر دەبێت.

لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەسەڵاتدارە هەژمونخوازەکان، تێکۆشان بۆ ئازادی و شۆڕشی ژنان وەکوو ڕۆژێک هەڵدێت و ئازایەتی بە پێشەڕۆژی مرۆڤایەتی دەبەخشێت.

ڕێبەر ئاپۆ سەدەی ٢١ی ناو لێناوە سەدەی شۆڕشی ژنان. واتە شەڕ و تێکۆشانی بە نرخ لە دژی بەرهەمی بێ واتا کردنی عەقڵیەتی پیاو سالاری. ئەو شارستانییەتەی کە ٥ هەزار ساڵە دەسەڵاتدارە و عەقڵیەتی ٥٠٠ ساڵەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە پرۆسەیەکی خراپی خوڵقاندووە.

ئێستا کات، کاتی ئەوەیە کە تێکۆشانی بەنرخی ژنان لە دژی بەرهەمە بێ ماناکانی پیاوسالاری پێش دەکەوێت. بۆیە وەک کاتی ئازادی ژن و سەردەمی شۆڕشی ژن ناسراوە.

دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' وەک شۆڕشی ژنان دەنگی داوەتەوە. بۆیە ئێمە وەک کەژەکە و پاژک هەڵمەتەکەمان بە 'ژن، ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان' پێناسە کردووە.

ئەگەرچی شەڕی جیهانی سێیەمین ڕانەگەیەندراوە، بەڵام وەک دەبینین لە دژی ژنان و کۆمەڵگا بەڕێوەدەچێت. بۆیە بەم هەڵمەتەوە تێکۆشانی خۆمان لە دژی ئەم ڕاستیەی شەڕی جیهانی سێیەم پەرە پێدەدەین. لەم دۆخە ئاڵۆز و پڕ لە قەیرانەدا، چەندە تێکۆشان بە ڕێکخستنی تر و کاریگەرتر بێت، ئەوەندەش سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.

پڕۆسەی شەڕی جیهانی سێیەم بە تیۆری و ڕێبازە قەیراناوییەکانییەوە، لە شەڕی ئەتۆمیەوە تا بەرفراوانکردنی شەڕی تایبەت، خۆی لە هەموو بوارەکاندا، لە ئیکۆلۆژییەوە تا ژنان، لە ئابوورییەوە تا یاسا، لە دیموکراسیەوە تا پەروەردە و لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا شەڕی جیهانی سێیەم پەرەی پێداروە و بووەتە قەیرانێکی هەمە لایەنە وهەموو شوێنێکی گرتووتەوە.

کۆمەڵگا و ژنێک کە جەوهەری خۆی لەدەست نەدابێت، ناتوانێت لەگەڵ ئەم سیستەمەدا ژیان بکات. هەروەها سیستمی پاوانخوازیش لەگەڵ ئەم جۆرە قەیرانانەدا کە رووبەڕووی ژنان و کۆمەڵگای کردووتەوە، هەوڵ دەدات کۆنترۆڵیان و بێ ئیرادەیان بکات.

لە هەمان کاتدا قەیرانەکان ڕێگا بۆ سەرهەڵدانی شۆڕشەکان دەکەنەوە، یان کۆمەڵگا سەرەو ژێر دەکات. بۆیە خواوەندەکانی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، قەیرانی هەمەلایەنە دەخوڵقێنن و وادەکەن قەیرانەکان ئاسایی ببینرێن. بەوشێوەیە کۆمەڵگا دەکەنە بەشێک لە قەیرانەکان و هەوڵی لەناوبردنی وزەی شۆڕش و تێکۆشان دەدەن.

دەسەڵاتدارانی فاشیست بە وتنی 'بەڕێوەبردنی قەیران' خۆیان پێناسە دەکەن، وەک ئەوەی قسەیەکی بێ زیان بێت، لە سەرووی کۆمەڵگادا ڕەوا بەخۆیان دەدەن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن پێش بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی بگرن. کێشەی ئەوان چارەسەرکردنی قەیران نییە. بەڵکوو بەڕێوەبردنی قەیرانە لە راستیدا.

بەهۆی قەیرانە گشتییەکانەوە، لە دۆخێکدا کە ئیرادەی ژن بوونی نییە، کۆمەڵگا لە کۆمەڵایەتی بوون دوور دەخەنەوە و دواتر دەسەڵاتی دیکتاتۆری شاراوە و ئاشکرا دروست دەبێت. ئەم بەڕێوەبەرانەی قەیرانەکان هەمیشە دۆخەکە خراپتر دەکەن. دەست بەسەر ئیرادەی ژن و کۆمەڵگادا دەگرن. وا دەبینین سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان سەرهەڵدەدات. ئەم سیستەمە بۆ زیاد کردنی قەیرانەکانە. بۆیە هەرچی لە بوارەکانی ژیاندا هەبێت؛ ژن، منداڵ، ئیکۆلۆژی، ئابووری، تەندروستی، پەروەردە، ئایین و یاسا دەبنە دەکەونە ناوەندی قەیرانەکان.

نەتەوەپەرەستی، ئایین، ڕەگەزپەرەستی و زانست هەبوون و ناسنامەی ژن لەناو دەبەن!

لەسەر ئەم بنەمایە شەڕی جیهانی سێیەم لە ساڵی ٢٠٢٣ زۆر لەوە زیاتر پەرەی سەندووە. شەڕ لە کوردستان و ڕۆژئاوا ساڵانێکە بەردەوامە، شەڕی سوریا، ڕووسیا و ئۆکرانیا، شەڕی ئەرمەنێستان و ئازەربایجان و دواجار شەڕی ئیسرائیل و حەماس، نیشان دەدات کە شەڕی جیهانی سێیەم بەڕێوە دەچێت.

لە ئەفغانستان تاڵیبان کە دوژمنی ژنانە، هاتە سەر دەسەڵات. لە ئەفریقا، کودەتای سەربازیی بەردەوامە، پارتە ڕاستڕەوەکانیان لە وڵاتانی ئابیا یالا و زۆر وڵاتی دیکەدا هێنایە سەر دەسەڵات. لە لوبنان، یەمەن، عێراق و سودان شەڕ لە ئارادایە، ئەگەرچی ناوی لێ نابرێت روودەدەات و دەرئەنجامەکانی قورسن.

لەم شەڕانەدا نەتەوە پەرەستی، ئایین، ڕەگەز پەرەستی و زانست کە لە ناوچەکە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەستیان تێدایە، ژنان و گەلان دەکەنە ئامانج. بنەمای ئەم شەڕە دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژن، کۆمەڵگا و سروشتە. سیستەمی پیاوسالاری پاوانخواز لەگەڵ دەوڵەت نەتەوە و سەرمایەداریدا هەموو جۆرە شێوازێکی شەڕی گڵاوی لە دژی ژنان، کۆمەڵگا و سروشت گرتووتەبەر. بەڵام تەنها شەڕی هەرێمی پەرە دەدەن و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن شەڕی ژنان، کۆمەڵگا و سروشت بە شاراوەیی بمێنێتەوە، هاوکات هەوڵ دەدەن تێگەیشتنی گەلان بشێوێنن و شەڕێکی دەروونی بەڕێوە دەبەن.

ئێستا کاتی خۆپاراستنی ژنانە!

لە بارودۆخی ئەم شەڕەدا بەرپرسیارێتی ئێمە بۆ ڕزگاری کۆمەڵگا، ژن و سروشت ئەوەیە کە لە ئامانجە هاوبەشەکاندا خۆمان یەکبخەین و بۆ بەرگریکردن لە خۆمان تێکۆشان بەرەوپێش بەرین. پیاوی هەژموونخواز و سیستەمی سەرمایەداری لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دۆخێکی ئاڵۆزیان خوڵقاندووە و ژنانیش بوونەتە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیخوازی بەرامبەر بەم ڕەوشە قەیراناوییە.

هەتا خۆپاراستنی پێش نەخرێت، مەحاڵە ئازادی و دادپەروەری سەربکەوێت. سیستمە هەژمونخوازەکان، دەوڵەت نەتەوە، پیاوی پاوانخواز ئەوەندە شەڕخوازیان پەرە پێداوە، ژن ناتوانێ بەبێ پاراستن و بەبێ بەرگریکردن درێژە بە تێکۆشان و مانەوەی خۆی بدات.

بە خۆپاراستنی ژیان، ژیان لەگەڵیدا ئازاد دەبێت. ئەگەر ژن پاراستنی خۆی بە دەوڵەت، پیاو و دامەزراوەکانی بسپێرێت، واتای مردن و لەناوچوونە. ئێمەی ژنان باشتر ئاگادارین کە لە دونیادا کاتێک ژن پاراستن لە خۆی نەکات ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە. هەروەها سەدەی٢١، لەهەمان کاتدا سەدەی خۆپاراستنی ژنانە. ژنان خۆیان،کۆمەڵگا، ژیان و سروشت دەپارێزن. ئێستا کاتی ئەوەیە ژنان خۆیان لە کوشتن، دەستدرێژی و کۆیلایەتی، هەژاری و لەشفرۆشی بپارێزن. جگە لەوەش لە خەتەنەکردنی ژنانە و هاوسەرگیری منداڵان و توندوتیژی بنەماڵەیی خۆیان بپارێزن. ئەگەر خۆمان نەپارێزین، هەژموونخوازەکان و سیستەمی سەرمایەداری کە خوڵقێنەری قەیرانەکانە سەردەکەون.

ژنێک کە خۆی بەڕێوە نەبات، ناتوانێت خۆی بپارێزێت، ژنێک کە بەرگری لە خۆی نەکات ناتوانێت خۆی بەڕێوە ببات!

شۆڕشی ژنان لە هەمان کاتدا شۆڕشێکە کە ژنان خۆیان بەڕێوەدەبەن و سیستەمی خۆیان دادەمەرزێنن. ژنێک کە خۆی بەڕێوە نەبات ناتوانێت خۆی بپارێزێت. هەروەها ژنێک کە بە ڕێکخستن، زانست، وەک ئیرادەیەک خۆپاراستنی نیشان نەدات، ناتوانێت خۆی بپارێزێت. هەر بۆیە هەمیشە پێویستی بە دەسەڵاتی پیاوانە. هەربۆیە خۆپاراستن پێناسەی هەبوونیە و بەبێ ئەوەش بوونی نییە.

لە ئاوەها کاتێدا ژنان ناتوانن چارەنووسی خۆیان بە دەسەڵاتی پیاوان بسپێرن، هەربۆیە دەبێت سیستەمی خۆپارێزیمان پەرەپێبدەین. دەبێ نەکەوینە داوی سیستەمی دەسەڵاتداری ولە ناسنامەی ژن بوون بێگانە نەکەوینەوە، بە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆمان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆمان بەڕێکخستن بکەین و خومان بپارێزین.

هەروەها لە هەموو جیهاندا بە پەرەسەندنی زانست، ڕێکخستن و تێکۆشانی ژنان، سیستەمی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدات ژنان بەرەو دامودەزگاکانی خۆیان ڕاکێشێت. لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەت نەتەوە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ژنان لە ڕیزی سوپاکانیاندا وەرگرتووە. ژنان دەخەنە ناو ململانێی شەڕی دەسەڵاتدارییەوە. لەنێو حکوومەت، پارتە ڕاستڕەوەکان و ڕێکخستنی ئیمپریالیستی ناتۆ ژنان بەکار دێنن و بەم شێوەیە کاریگەریی لە تێکۆشانی ژنان دەکەن و دەیخەنە ژێر دەسەڵاتداریی خۆیانەوە.

وەک ستراتیژێکی سەرەکی هەوڵ دەدەن ژنان بێ کاریگەر بکەن و بەپێی پێویستی خۆیان لە سیستەمی هەژموونخوازیدا بەکاریان بهێنن. ئەمە خۆپاراستنی ژنان نییە. ئەوان بە ڕێگای ژنانێکە کەوتوونەتە نێو دەسەڵاتدارییەوە، هەوڵی کوشتنی ژن، کۆمەڵگا و سروشت دەدەن. تێکۆشانی ژنان بۆ پاراستنی شوناس، هەبوون و ئازادی دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و تێکۆشانی ژنان پێچەوانە دەکەنەوە.

خۆپارێزی ژنان دەبێ لە دەوڵەت نەتەوە، دەسەڵاتداری و سیستەمی پیاوسالاری جیاببێتەوە و ئەگەر پشت بە ڕێکخستنی خۆی ببەستێت، ئەوکات خۆی دەپارێزێت. بۆیە پێویستە لە دژی عەقڵیەتی سیستەمی پیاوسالار خۆپارێزی بکەین و بە پەرەپێدانی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بەرگری لە خۆمان بەهێز بکەین.

چەندە ژنان خۆیان بەڕێوەببەن و سیستەمی بەرێوەبەری دیموکراتیک پەرەپێبدەن، زیاتر دەتوانن خۆیان و ژیان بپارێزن. هەر بۆیە پێویستە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەبن. لە ئابوورییەوە تا پەروەردە، لە سیاسەتەوە تا هونەر، لە چاپەمەنیەوە تا ژیانی کار، لە  بنەماڵەوە تا بوارە کۆمەڵایەتیەکان. بەم شێوەیە ئامادەیی ڕێکخستن بوونی خۆی نیشان بدات و خۆی بپارێزێت. دژی سیستەمی پیاوسالاری، توندوتیژی بە شێوەیەکی ڕێکخستنی خۆیان بپارێزن.

تێکۆشانی ئاشتی و خۆپاراستن لە دەوری نەتەوەی دیموکراتیک، ژنۆلۆژی و سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژن !

ئێمە لە دژی شەڕی چەوساندنەوە، داگیرکاری، توندییەکانی دەسەڵاتداری و چەکەکانیان دەوەستینەوە. بەڵام مرۆڤایەتی و ژن لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا ناتوانێت بەبێ چەک بمنێتەوە. هێزەکانی ئێستا هاوسەنگی لە دەستداوە و هەموو شتێکی لە دژی ژنان و ژێردەستانە. پێویستی سەرەکی ئەوەیە بە هەرشێوەیەک بێت ژن و ژێردەستان خۆپاراستنیان پێشبخەن. سیستەمی دەسەڵاتداری لە ئێستادا شەڕی سێهەمینی جیهانی پێشدەخات، لە دژی ئەوە خۆپاراستنی بەردەوام و ڕێکخستنبوون پێویستییە. وەک تەڤگەری ژن و مرۆڤایەتی پێویستە لە گەڕەک، کۆڵان، کارگە، قوتابخانەکە، ماڵ، گوند، شار، چیا و لە هەموو جێگەیەک مافی خۆپارستن بەکاربهێنین و ئەمەش مافێکی سروشتی و ژیانییە.

زۆر گرنگە مرۆڤ خۆی بپارێزێت و لە لایەنی جەستەیشەوە ببێتە بەرپەرچدەر و خۆی پێشخات. پێویستە هێزی ڕێکخستنبووی و جەستەیی یەکانگیربکات. لەمرۆدا ژن و گەنجان لە ئامانجی دەسەڵاتداریدان، ژن و گەنجان بەم زانینەوە خۆیان پێش بخەن.

خۆپاراستن لە هەمان کاتدا خۆپاراستنی هاوڕێیەتی ژنیشە. سەر بە کام ناسنامە، باوەڕ و مەزهەبێکی با ببێ، ئەو ژنەی هێرشی لەسەر بێت ئەو ژنە ویژدانی ئێمەیە. ئەمەش یەکێکە لە هۆکاری تێکۆشان و یەکگرتن. پێوستە ژن لە سنورداری دەسەڵاتداری ڕزگاربکەین و هاوڕێیەتی ژن پێشبخەین. خۆپاراستنی ژن تەنها بۆ خۆی نیە، لە هەمانکاتدا خۆپارستنی هەردوولایە. پێویستە ژن لەم سنورانە تێپەڕبکەین، هاوڕێیەتی ژن بەهێزبکەین.

بۆ ئەمەش بۆئەوەی لە دژی ناسیۆنالیستی، نەتەوەی دیموکراتیک پێشکەوێت، لە دژی ئاینگەرای، باوەڕی دیموکراتیکی پێشکەوێت، لە دژی زانست، ژنۆلۆژی پێشکەوێت. ڕێگەی سەرەکی ئەوەیە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی ژن دامەزرێنین و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخۆدانی ژن پێشبخەین. دامەزراندی ئەم سیستەمە ڕووناکی هێنەرە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە هەتا ئەفریقا، هەتا ئاسیا، ئەوروپا و وڵاتانی ئابیا یالا پێوستە سیستەمی دیموکراتیکی ژن پێشکەوێت. ئەمەش لە سەر بنەمای خۆپاراستن و ڕێکخستنبوون بێت. پێویستە خۆپاراستن بە گوێرەی ستراتیژی بێت و ئەمەش زۆرتر ڕێگەمان ڕوناک بکات. بەم شێوەیە دەتوانین ژیانێکی بە حورمەت پێشکەشی پاشەڕۆژی ژنانی گەنج و تەواوی مرۆڤایەتی بکەین.

بە ماناداری 'ژن ژیان ئازادی' خۆمان ڕێکخەین و خۆپارستنی ژن بەهێز بکەین !

وەک تەڤگەری ژن لەناو پەکەکەدا پێشەکەوتین، هۆکاری سەرەکەی و سەرچاوەی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگاش ئازاد نابێ. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ لە لایەنی ستراتیژەوە تێکۆشانی ژنی دەستیشانکردوە. ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان تێگەشتن و زانینی دا بە ژنان. بەم شێوەیە چارەسەرێکی دا بەژن، تاکو ژن خۆی هۆشیاربکات، خۆی بە ڕێکخستن بکات و لە دژی سیستەمی پیاوسالاری شەڕبکات. گرنگی دا بەوەی کە ژن خۆی بپارێزێت. یەک لە هۆکارەکانی گۆشەگیری ئەوەیە کە لە دژی سیستەمی گەردوونی دەسەڵاتداری پیاوان، خۆپاراستنی ژنی پێشخست و ڕێبەرێتیش ئەم پارادایمەی کردەوە. لە زیندانیی ئیمراڵیشدا وێڕای هەموو ئەشکەنجەیەک تیکۆشانی ژن و هاوڕێیەتی ژنی بەڕێوەبردووە. خۆپاراستنی ژنی بە گوێرەی نەتەوەی دیموکراتیک و ڕوانگەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک پێشخست.

وەک کەژەکە و پاژک هەڵگری ئەزموونی تێکۆشانی ژنین. زیاتر لە ٥٠ ساڵە بە پێشەنگایەتی شەهید ساکینە جانسز لە کوردستاندا دیرۆکی تێکۆشانی ژن هەیە. زیاتر لە ٣٠  ساڵە خاوەنی تێكۆشانی گەریلایەتی ژنین. بە هەزاران هاوڕێ ژنمان لە دژی دەوڵەتی تورک و داگیرکاری شەڕیان کرد و شەهید و کەم ئەندام بوون. ئێستاش بە هەزاران هاوڕێ ژنمان لەم تێکۆشانەدا بەرخۆدانی دیرۆکی پیشان دەدەن.

وەک سوپای گەریلای ژن YJA/STAR، پارتی ژن PAJK، ڕیکسخستنی ژنانی گەنج KJC  و سیستەمی کۆنفیدراڵی دیوکراتیک KJK لە سەرانسەری کوردستاندا تێکۆشانی ژن بەڕێوەدەبەین. لەمرۆشدا لە چیا و شارەکاندا لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست، سیستەمەکانی دەسەڵاتدار و چەتەکانی داعش، تێكۆشان بەردەوامە و بەڕێوەدەچێت. گەریلاکانی یەژا ستار لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و نوێنەرەکەیان ئەردۆغان، پێشەنگایەتی شەڕ دەکەن.

لەم شەڕە قڕکەرەدا دوژمن هەموو جۆرە تەکنیکێكی پێشکەوتوو، چەکی کیمیاوی، چەکی تاکتیکی ئەتۆمی، فرۆکە و هەموو جۆرە ڕێبازێک بەکاردەهێنێت. بەڵام ئایدیایی ژن واتا گەریلاکانی ژن و تەڤگەری ژن ئەم تەکنیک و هێرشە دڕندانانە تێكدەشکێنێت. گەیاندویەتی بەو ئاستەی لە ڕووی پیشییەوە خۆی و وڵاتەکەی بپارێزێت.

کاتێک داعش هێرشیکردە سەر ڕۆژئاڤا، مەخمور و شەنگال، شەڕێکی نەپساوەیان بەڕێوەبرد و کۆتاییان بە چەتەکانی بەرامبەرییان هێنا. هەڵوێستی بە شکۆیانەی یەژا ستار وایکرد ژانانی کورد لە ڕۆژئاڤا و شەنگالدا بوێریییان بۆ دروستبێت. ژنان لە رۆژئاڤا و شەنگالدا ئەم ڕێکخستنبوونەیان بە نمونە وەرگرت. بۆیە بە ناوی یەپەژە و یەژەشە خۆیان ڕێکخست. لە ناو کۆمەڵگاشدا سیستەمی کۆنفیدراڵی بەڕێوەبەرییان دامەزراند.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەپەژە، لە باکوری کوردستان یەپەسە-ژن بە گوێرەی گەریلایەتی ژانانی کوردستان پێشکەوتن. لە هەموو دەڤەرێکی کوردستاندا ژن سیستەمی خۆپاراستن دادەمەزرێنێت و لە تەڤگەری خۆیەوە هێز وەردەگرێت. بە تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک سیستەمی خۆی دادمەزرێنێت.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرهەڵدانی ژینا ئەمینی، کە لە لایەین ڕژێمی ئێرانەوە کورژا بووە هۆکاری ڕاپەڕێنێک. ئەمەش هێز و نەبەردی خۆی لە سیستەمی ڕێکخستنبووی خۆپاراستنی ژنی کوردەوە وەردەگرت. دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' بۆ یەکەمجار لە چیاکانی کوردستانەوە وترایەوە و ئەم فەلسەفەیەش لە چیاکانەوە پەڕیوە بۆ شارەکان و سەرانسەری جیهان.

لەمرۆدا لە کوردستاندا قڕکردنی ژنان هەیە. بۆ ئەمەش پێویستە ژنی کورد لە دژی سیستەمی فاشیستی قڕکەر تێكۆشانی خۆپاراستن پێشبخات و ئەمە کاری سەرەکییە. لە شەڕی تایبەتەوە تا بگات بە هەموو جۆرە هێرشێک لەسەر ژن هەیە و لە دژی ئەمەش خۆپاراستنی ناسنامەی ژن و وڵاتەکەی گرنگە.

بە خۆپاراستنی ژنەوە سەرلەنوێ مێژووی خۆمان لە رێگەی خۆمانەوە دەنوسینەوە

لەمرۆدا لە کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا پێویستی سەرەکەی خۆمان لە چوارچێوەی فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' دا ڕاپەرین، سیستەمی دیموکراتیک و خۆپاراستنی خۆمان پێشبخەین. لە چەندین وڵات و ناسنامەی تریشەوە لە دەوری دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆبوونەوە و بوو بە دەنگێک. ئەمەش دەنگی خۆپاراستن و تێكدانی هەژموونی پیاوە.پێویستە سەدەی ٢١ بگۆڕین بۆ سەدەی شۆڕشی ژن و ئەمەش دەنگی جوانی، ئازادی و ئەڤینی ڕاستییە. پێویستە ئەم دەنگە هەرگیز بێدەنگ نەبێت و هەتاکو ئازادی ژن، جڤاک و سروشت گەورەبێت.

دیرۆکی پێنج هەزارساڵە بەرخۆدانی ژن تێپەڕبوو، بەڵام ژن نویسیەوە. ژنان بەرخۆدانی زۆریان کردووە، بەڵام نەیانتوانیووە بە ڕێکخستنبوونێکی بەردەوام پیشانی بدەن. بۆیە سەرنکەوتوون. مێژوو لەلایەن سەرکەوتنی ساختەیی پیاوەوە نوسراوەتەوە. لە ٢١دا ژنان ئەنجام لە مێژووی دەردەخەن و دەڵێن بە بە‌هێزی تێدەکۆشین و خۆمان دەپارێزین.

لەم سەدەیەیی شۆڕشی ژندا بە خۆپاراستن، مێژووی خۆمان بنووسیەنەوە و چارەنووسی خۆمان دیاریبکەین. پێویستە خۆپاراستن بە هێز بکرێت، ڕێکخستنبوونێک هەبێت کە پیاوی هەژموونخواز و ژیانی ئاڵۆز تێکبدات.

لەسەر ئەم بنەمایە وەک پاژک و کەژەکە بانگەوازیمان ئەوەیە کە ژن تێکۆشانی خۆپاراستن پێش بخات و هاودەنگی و یەکگرتووی بە بنەما بگرێت.”