وێنەکانی ٨ ساڵی رابردووی کەمپی لاڤریۆ: کوردستانی بچوکیان خوڵقاندووە

جاک لیلیۆ ژیانی کوردانی کامپی لاڤریۆی کە حکومەتی یۆنان لە ئەنجامی فشارەکانی دەوڵەتی تورک دایخست، بە وێنە نمایش کردووە و لەو بارەوە دەڵێت: "بە کولتور و زمانی خۆیان کوردستانی بچوکیان خوڵقاند".

جاک لیلیۆ فتۆگرافەری فەرەنسی بە پشتیوانی کۆلێکتیڤی کۆنڤۆی سۆلیدار لە شاری لاڤریۆی یۆنان لەبارەی ژیانی کوردانی پەنابەر لە کەمپی ئەو شارە پێشەنگایەکی وێنەی کردەوە.

کەمپی لاڤریۆ لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە لایەن حکومەتی یۆنانەوە داخرا. لە نێوان ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٣ بە هەزاران وێنە لە کەمپەکە گیران. وێنەکان لە کتێبخانەی مێتیۆریت لە ئەسینا نمایشکران.

پێشوازییەکی گەرم لە پێشانگاکە کرا.

'کوردستانی بچووک دەخوڵقێنن'

جاک لیلیۆی فەرەنسی ژیانی کوردانی کەمپەکەی بە هەزاران یادەوەریەوە تۆمار کردووە و لە نوسراوێکدا سەبارەت بە پێشەنگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، "کەس نایەوێت لە ماڵ و گەلەکەی داببڕێت. رۆشنا جارێک بە ئێمە وت کە دار بە بێ ریشە ناتوانێت بژی. مرۆڤەکان سەرباری ئازار و مەینەتیەکانیان بە یەکگرتوویی و پێکەوە دەژین. بە کولتور و زمانی خۆیان منداڵیان گەورە کرد و کوردستانی بچوکیان خوڵقاند. پڕن لە هیوا، پێدەکەنن و هەڵپەڕکێ دەکەن. خەون بە رۆژی سەرکەوتنەوە دەبینن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان".

'دەوڵەت مرۆڤەکان لە بەردەم مردندا جێدەهێڵێت'

سیاسەتمەداری کورد حسێن ئەبەم بە نوێنەرایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەسینا بەشداری لە پێشانگاکەدا کرد و بەهۆی کارەکانی جاک لیلیۆ سوپاسی کرد.

ئەبەم ئاماژەی بەوەکرد کە کەپمی لاڤریۆ خاوەن واتایەکی مێژووییە و وتی، کەمپەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراوەتە ئامانج.

ئەبەم بەم جۆرە دوا: "بە داخەوە ساڵی ٢٠٢٣ کەمپەکە چۆڵکرا و مرۆڤەکانمان بە تەنیا هێڵدرانەوە. دەوڵەت لەپێناو سیاسەتە چەپەڵەکانیدا مرۆڤەکان لە بەردەم مردندا جێدەهێڵێت".

هـ . ب