دوای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی بەست و بۆ چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورد بڕیارە مێژووییەکانی وەرگرت.
پەیوەست بەو ڕوداوە مێژووییەوە، شارەزا لە سیاسەتی نێونەتەوەیی و پسپۆری نێونەتەوەیی پرۆفیسۆر د. عەباس وەلی لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە هەڵسەنگاندنی کرد.
'پەکەکە ئامانجی خۆیی بەجێگەیاند'
د. عەباس وەلی ئاماژەی بە پەیوەندیداری و کۆنکرێتی ئارگۆمێنتەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرد دەربارەی ڕاوەستاندنی تێکۆشانی چەکداری و گوتی: "تێکۆشانی چەکداری لەبەرانبەر دەوڵەتی تورکیا ئامانجەکانی خۆی پێکا. ئامانجی بنەڕەتی لە تێکۆشانی چەکداری چەند ساڵەدا هەبوو، خودی ئەم ئامانجەش لەلایەن پەکەکەوە پێکهێندرا. بێگومان ئەم تێکۆشانە چەکدارییە دەیتوانی زیاتریش بەردەوام بێت؛ بەڵام درێژەدانی نە لە سودی کورداندا بوو وە نە لەسودی تورکیایشدایە. نە کوردان لە چوارچێوەی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا (پەکەکە) نە دەوڵەتی تورکیش لەم شەڕە چەکدارییەدا نەدەگەشتن بە سەرکەووتن. دەکرا چەندین ساڵی دیکەش بەردەوام بێت، بەڵام دەرنجام هیچ لایەنێک سەرکەووتوو نەدەبوو.
بێگومان نابێت ئەوەشمان بیرچێت، ئەو هەلومەرجە جیۆپۆلەتیکییەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە، هەمووان ملکەچی ئەم گۆڕانکارییانە دەکات."
'چەکدانان نابێت ببێتە مەرجی پێش پرۆسەی ئاشتی'
د. عەباس وەلی جەختی لەوەکردەوە کوردان مکوڕن لەسەر سیاسەتی مەدەنی و دیموکراتیکیانە، بەڵام دەوڵەتی تورک بەپێی پێویستی پرۆسەکە هەنگاوی گونجاوی نەناوە و گوتی: "لە لایەنی کوردانەوە خواستی بەشداری و چوونەناو پرۆسەی دیموکراتیکی هەیە. لەم ڕووەوە کوردان هەنگاوی زۆریان ناوە، بەڵام حکومەت نەبووە بە وەڵامگۆی ئەم هەنگاوانە. پێموایە ڕاوەستاندنی تێکۆشانی چەکداری و چەکدانان دوو شتی جیاوازە. دەکرێت تێکۆشانی چەکداری بوەستێندرێت، هەرخۆی ئەوەی لە ئێستادا لەئارایە و کراوە ئەمەیە. بەڵام چەکدانان کە بەمانای ڕادەستبوونی تەواوەتی دێت، بە تەواوەتی لەمە جیاوازە. چەکدانان دەبێت لە دەرنجامی دانوستانەوە بێت، نەک مەرجی پێش دانوستان بێت. دەوڵەتی تورک خواستێکی چەکدانان بکات بە مەرجی سەرەتا بۆ دەستپێکردنی دانوستان؛ یانی بۆ کردنەوەی ڕێگە بۆ پرۆسەی سیاسی، ڕەواکردنی پەکەکە و لەڕێگەی ناسنامەیەکی نوێوە بەشداری پرۆسەکەی بکات و هەنگاوەکانی لەم چوارچێوەیەدا بنێت. پێموایە بەبێ بوونی بەڵێنی دەوڵەتی تورک، چەکدانان بۆ کردنەوەی ڕێگە بۆ پرۆسەی سیاسی هەنگاوێکی درووست نییە."
'دەوڵەتی تورک دەبێت هەنگاوی ڕوون بنێت'
د. عەباس وەلی باسی لەوەکرد بابەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چەکدانان پەیوەست بێت بە هەندێک بەڵێنی دەوڵەتی تورکەوە و گوتی: "وەک ئەوەی گوتم، پاساوەکان بۆ ڕاوەستاندنی تێکۆشانی چەکداری لە جێگەی خۆیدایە. بەڵام بابەتی 'لە چەکداماڵین' کە هەنگاوی ڕۆژە بۆ ئەم پرۆسەیەیی لە تورکیادا ئەگوزەرێ، پەیوەستە بە هەندێک بەڵێنی تورکیاوە. ئازادی ئۆجالان و پێشکردنەوە لە پرۆسەی سیاسی لە نێو ئەو هەنگاوانەدایە کە پێویستە تورکیا بیانگرێتەبەر."
'پێویستە تەڤگەر بمێنێتەوە'
د. عەباس وەلی ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر کۆتاییش بە تێکۆشانی چەکداریی بێت، گەلێک گرنگە تێکۆشانی سیاسیی تەڤگەری ئازادیی کورد بەردەوام بێت و بزوتنەوەکە بپارێزرێت و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا، "تەڤگەر زۆر لە ئایدۆلۆژیا گرنگرە. تەڤگەر لە هەموو توخەمەکانی تر گرنگترە. پێویستە تەڤگەرەکە بپارێزرێت. ئامانجی ستراتیژیی تەڤگەری کورد لە تورکیا، هەوڵەکان هەموویان پێویستە بۆ پاراستنی ئەم تەڤگەرەبن. ئەگەر تەڤگەرەکە بگۆڕێت بە پڕۆژەیەکی سیاسیش پێویستە بەم شێوەیە بێت. بەدڵنیاییەوە پێویستە بپاریزرێت و بمێنێتەوە.
گرنگی و کاریگەری ئایدۆلۆژیا و سەرکردەکەشی پەیوەیستە بە مانەوەی ئەم تەڤگەرە. پێش هەموو شتێک پێویستە هەنگاوی یەکەم پاراستنی ئەم تەڤگەرە بێت. وە بۆ ئەمەش پێویست بە دانوستانێکی نوێ و کاریگەرتردەکات. پێویستە لەم بابەتەدا دەوڵەت قایل بکرێت کە چارەسەری ئەرێنی بێنێتەئاراوە. لەڕووی سیاسییەوە ئێمە ئێستا لە ئاستێکی نوێداین. لە ئاستێکی واداین کە هەنگاوی دیپلۆماسی هەن، تەڤگەری کورد لەم پڕۆسەیەدا لە سەرلەنوێ خۆ بونیادنانەوە و خۆڕێکخستنبوونەوەدایە. ئەم بارودۆخە نوێیە ئەرک و بەرپرسیارێتیی نوێ دەخاتەسەر سەرکردەی ئەم تەڤگەرە. ئەویش ئەوەیە: لە پێکهاتەیەکی سەربازییەوە ببپەڕێتەوە بۆ پێکهاتەیەکی سیاسی، یەکێک لە کارە هەرە زەحمەتەکانی سیاسەت ئەوەیە. ئێمە ئەوەمان لە ئەفریقای باشوور و ڤێتنامدا بینی. هەربۆیە بۆ تورکیا گواستنەوە لە ڕێخستنێکی سەربازیی-سیاسی بۆ ڕێخستنێکی سیاسی گرنگە و بۆ بەدیهاتنی ئەمەش پێویستە پێکهاتەی ئەم تەڤگەرە سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوە. پێویستە ئامانجی ئەم سەرلەنوێ داڕشتنەوەیە، پاراستنی ئەم تەڤگەرە بێت. وەکو وتم: هیچ شتێک لەم تەڤگەرە گرنگتر نییە."