دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژنامەوانێکی دیکەی تیرۆر کرد
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ-ی تیرۆر کرد کە ڕووماڵی گەشەدانەکانی بەنداوی تشرینی دەکرد.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ-ی تیرۆر کرد کە ڕووماڵی گەشەدانەکانی بەنداوی تشرینی دەکرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کردەوە دڕندە و نایاسایەکانی بە بێ گوێدانە یاساکانی پاراستنی ڕۆژنامەوانان لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوامە. لە بەردەوامی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەواناندا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هێرشەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ، ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازادی تیرۆر کرد.
عەگید ڕۆژ کە ڕۆژنامەوانێکی کۆچبەری عەفرینییە، ماوەی ٣٩ ڕۆژە لە ڕووماڵکردنی بەرخۆدانەکانی پردی قەرەقۆزاق و بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانە لە بەنداوی تشرین.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندی ئازادی، نازم داشتان و جیهان بیلگینی تیرۆر کرد کە ڕووماڵی ڕووداو و هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرینیان دەکرد.