هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی عەزبە تیرۆرکرا

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی عەزبە لە دێرەزور، خەڵەف عەلی ئەلحسێن لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا تیرۆرکرا.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی عەزبە خەڵەف عەلی ئەلحسێن لە هێرشێکی چەکداری لە باکوری کانتۆنی دێرەزور تیرۆرکرا.

کەسانی چەکدار بە سەر ماتۆڕسکیلەوە دەستڕێژییان گولـلەیان لە ئەلحسێن کرد و تیرۆریان کرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.