قۆناغێکی گرنگ لە ئەمریکا: هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ٢٠٢٤

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. بڕیارە سبەی چوارشەممە سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکاند دیاری بکرێت.

لە ٥٠ ئەیالەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پڕۆسەی دەنگدان دەست پێدەکات بۆ ماوەی ٤ ساڵ سەرۆکی نوێی وڵات هەڵدەبژێرن.

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لە کێبڕکی هەڵبژاردن لەگەڵ جۆ بایدن دۆڕا، سیناتۆری ئۆهایۆ جەی دی ڤانسی وەک جیگری خۆی دیاریکردووە.

 هەروەها کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکانیش تیم والز، حاکمی ویلایەتی مینیسوتای وەک جێگر دیاریکردووە و  بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.

 کامالا هاریس لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ئەمریکایە. جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولدا بەهۆی کێشەی تەندروستی لە هەڵبژاردن کشایەوە و لە جیاتی ئەو کامالا هاریس وەک کاندید دەست نیشانکرا.

 سیستەمی هەڵبژاردن

 سەرۆکایەتی ئەمریکا بە دەنگی ٥٣٨ نوێنەری ٥٠ ئەیالەت دیاری دەکرێت. هەر کاندیدێک ٢٧٠ دەنگی ئەو نوێنەرانە یان زیاتر بەدەست بهێنێت دەبێتە سەرۆک.

 هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەنگدان بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت.

 ئەیالەتە گرنگەکان

 لە ئەمریکا کاتێک باس لە هەڵبژاردنی ئەیالەتەکان دەکرێت هێڵێکی پارێزگارانە و نەریتی هەیە. 43 ئەیالەت هەیە کە دیموکرات و کۆمارییەکان تێیاندا بەهێزن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو ویلایەتانە دوور تا نزیک دیارە. لە هەلومەرجێکی وەک ئێستا، هەندێک ئەیالەت پێش دەکەون و لە بیروڕای گشتیدا بە 'ئەیالەتی هێڵەکان' پێناسە دەکرێن و ئەگەری شێوازی دەنگەکانیان بگۆڕدرێت. بە جۆرێک ئەنجامی یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەو ئەیالەتانە دیاریدەکرێت.

ئەنجامی ڕاپرسیەکان

 بەپێی ڕاپرسییەکان، هاریس و ترەمپ جیاوازیەکی وەهایان نییە. بەگوێرەی کۆی ئەنجامەکان دەنگەکانی هاریس خاڵێک لە پێش ترەمپەوەیە.

پرسی کۆچبەری و بابەتی ئابووریی

لە ئێستادا ڕۆژەڤی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پرسی کۆچبەری و ئابوورییە، بەتایبەتی کۆچبەری. کامالا هاریس بە هەڵوێستە نەرمەکانی سەبارەت بە کۆچبەران سەرنجی جەماوەری ڕاکێشاوە. بە پێچەوانەوە ترامپ لایەنی سیاسەتی توندوتۆڵە بۆ داخستنی دەرگاکانی وڵات بەڕووی کۆچبەراندا.