کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ مەسعود بارزانی دەستی پێکرد
ئێستا کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی دەم پارتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە لە پیرمام دەستی پێکرد.
ئێستا کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی دەم پارتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە لە پیرمام دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا، شاندی ئیمرالی دەم پارتی، کە دوای دیدارەکانیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، دوێنێ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و بە پێی ڕاگەیاندراوی ڕۆژنیوز ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین (پیرمام) لە هەولێر، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکەیان کرد و لە ئێستادا کۆبوونەوەکە دەستی پێکردووە.
ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، ئۆزگور ئەرۆڵ، ئیبراهیم بیلمەز لە نووسینگەی یاسایی سەدە، بەردان ئۆزتورک، هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، پەرلەمانتاران گوڵجان کاچماڵس و مەهمەت کاماچ.
بڕیارە شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە ئەنجام بدەن.