کەجەکە: بەڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەڤاڵ فواد دەکەینەوە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی عەلی حەیدەر قەیتان (فواد)ـی کردەوە.

عەلی حەیدەر قەیتان

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێز و خۆشەویستییەوە لە حەوتەمین ساڵیادی شەهید بوونییدا یادی عەلی حەیدەر قەیتانی کردەوە کە لە ٣ـی تەمموزی ٢٠١٨دا شەهید بوو.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٥دا شەهیدبوونی کادرانی پێشەنگی تەڤگەرمان هاوڕێ فواد-عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لەلایەن دیوانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەوە ڕاگەیندرا. هاوڕێ فواد وەک سیمبوڵی 'دڵسۆزی بە ڕێبەرێتی، ژیانی پیرۆز و حەقیقەت' و هاوڕێ ڕەزایش وەک سیمبوڵی 'هاوڕێیەتی ئازادی' ڕاگەیاندرا بوو. دوای ئەوەی تەڤگەرمان شەهید بوونیانی ڕاگەیاند، گەلەکەمان لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەشێوەیەکی جەماوەری بە شکۆ، خۆشەویستی و پێزانینەوە هەردوو هاوڕێمانیان یاد کردەوە.

ئەمڕۆ ٣ـی تەممووزی ٢٠١٨ حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ فوادە. جارێکی دیکە بەڕێز و پێزانینەوە یادی ڕێبواری سەرەتای تێکۆشانی ئازادیمان کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی هەڵگرت، شەڕڤانی سەرکەوتوو هاوڕێ فواد دەکەینەوە و بەڕێزدارییەوە بەژنمان لە ئاست یادکردنەوەی هێژاییدا دادەنەوێنینەوە.

بێگومان شەهیدبوونی هەڤاڵ فواد بۆ تەڤگەر و گەلەکەمان ژانێکی گران بوو. هەبوونی وی بۆ تێکۆشانمان سەرچاوەیەکی ڕۆشنبیری، ڕێکخستنی و زیهنییەتێکی مەزن بوو. بە ڕێپێوانی شۆڕشگێڕی نیوسەدەییەوە بۆ تەڤگەر و گەلەکەمان بەهاگەلێکی مەزنی ئافراند. وەک مرۆڤێک، هاوڕێیەک، شۆڕشگێڕێک ئەوەی بیتوانبیایە بیکات لە بەرزترین ئاستدا دەیکرد. هاوڕێ فواد یەک لەو هەڤاڵانە بوو هاوڕێیەتی دەستپێکی ڕێبەر ئاپۆ، حەقی قەرار و کەمال پیری کرد. لەو ڕۆژەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی پێیدا و تا ساتی شەهید بوونی بە باوەڕی، بڕیاڕداری، دڵخوازی و جۆشێکی مەزنەوە، بەبێ ڕاوەستان خۆشەویستییەکی زۆری ئاوێتانی تێکۆشانی ئازادی کرد و تەمەنی خۆی بەخشی. هەموو ساتێکی ژیانی بە تێکۆشان، ڕەنج، قوڵبوونەوە، وردبوونەوە، پەروەردەکردن و پێشەنگایەتیکردنی هاوڕێیانییەوە بەسەربرد. هاوڕێ فواد کە زانای چیا بوو، هێزی ماناداری کە بە کەڵەکەکردن، هێزی فیکری و قوڵبوونەوەی بێکۆتایی هەستەوەری هەموو کاتێک بووە هێز و خواستی تێکۆشان بۆ هاوڕێیانی. بە قوڵبوونەوەی ماناداریی و تێگەیشتنی لە ڕێبەر ئاپۆ، مۆراڵی دەبەخشییە هاوڕێیانی و ڕێگەی نیشان دان. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ هەواڵی شەهیدبوونی بیست گوتی، 'هاوڕێیەک بوو کە لەخۆم باشتر لە من تێدەگەیشت'.

لە پێشکەوتن و زیادکردنی ئاستی تێگەیشتنمان و تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ هاوکارییەکانی هاوڕێ فواد زۆر زۆرە. هەم مرۆڤێکی فیکری و ڕێکخستنی مەزن بوو، هەمیش پەروەردەکارێکی مەزن بوو. لەم ڕووەوە هەوڵدان، ڕەنج و قوڵابوونەوەکانی زۆر بوو. لە بەرانبەر هەموو ئەو شتانەی کە مرۆڤ و کۆمەڵگەی لە ئازادی دەگرتەوە، توڕەی و هەستیارییەکانی زۆر بوو. هەمووکاتێک ئەم توڕەییەی لەگەڵدا بوو، وە  دەیگۆڕییە هێزی تێکۆشان و فیکری.

هاوڕێ فواد کە ناتوانین بە چەند وشەیەک باسی شۆڕگێڕییەتیەکی و ڕەنجەکانی لە تێکۆشانی ئازادیدا بکەین، بەڕاستی سیمبوڵێکی مەزنی ڕاستەقینەی ژیانی پیرۆز و حەقیقەت بوو. هاوڕێیەک بوو کە شایستەی ئەوەیە بەم شێوەیە تێیبگەین و یادبکرێتەوە. بانگەوازی لە گەل و دۆستانمان دەکەین لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدی مەزنمان هاوڕێ فواد بە خاوەنداریکردن لە یادەوەرییەکانی یادی هەڤاڵ فواد بکەنەوە. جارێکی دیکە بە شکۆ، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە. بە بەجێبەجێکردنی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە کەسێتی هاوڕێ فواددا ئامانجی ئازادی پیرۆزی شەهیدانی ئازادی و شۆڕش پێکدێنین. بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە جارێکی دیکە ئەم بەڵێنەمان دووپاتەکەینەوە."