کتێبێ 'ئازادی سەردەکەوێت' ناسێندرا

لە زانکۆی کەمبریج لە بەریتانیا بە سیمینارێک وێنە رۆمانی "ئازادی سەردەکەوێت" لەبارەی خەباتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسراوە.

سمینارەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد لەلایەن بزوتنەوەی ژنانی کوردەوە سازکرابوو.

رۆمانی ئازادی سەردەکەوێت لەلایەن شۆن مایکڵ ویڵسۆنەوە نوسراوە و باس لە خەباتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد دەکات.

سمینارەکە لەلایەن دکتۆر تۆماس جێفری مایلی، کۆمەڵناسی سیاسی لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی کامبریج بەڕێوەبرا. مایلی دوای بەخێرهێنانی میوانەکان باسی لە گرنگی تیۆرییەکانی عەبدووڵا ئۆجالان کرد، سەبارەت بە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک کرد لە بواری دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی ئاشتیانە و کۆتاییهێنا بە زۆرێک لە شەڕەکان و ئەو جینۆسایدانەی لە سەرتاسەری جیهاندا دەبینرێن.

لای خۆیەوە ئاسۆ کەمالی نوێنەری ئەنجومەنی ژیان و پەژاک بە گێڕانەوەی کورتەیەک لە مێژوو رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها ساکینە جانسزی لە دامەزراندنی بزوتنەوەی ئازادیی کورد و بزوتنەوەی ئازادیی ژنان خستەڕوو.

لە درێژەدا نوسەر شۆن مایکڵ ویڵسۆن و نوێنەری دەستپێشخەری نێونەتەوەیی رەیمار هایدار باسیان لە کتێبەکە و دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە.