لە هێرشەکەی تشریندا ٤ هاوڵاتی شەهید و ١٥ بریندار بوون
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند لە بۆردوومانی بەنداوی تشریندا، ٤ هاوڵاتی شەهید و ١٥ هاوڵاتی برینداربوون.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند لە بۆردوومانی بەنداوی تشریندا، ٤ هاوڵاتی شەهید و ١٥ هاوڵاتی برینداربوون.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی هێرشەکەی سەر بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە کۆبوونەوەی خەڵکی سڤیلی لە بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە ڕاستەوخۆیە بۆ سەر خەڵکی سڤیل، ٤ ئێشکگری لە بەنداوەکە شەهیدبوون و ١٥ هاوڵاتی برینداربوون.
ئەم ئێوارەیە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئێشکگرانی لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد.
ئەمە جاری سێیەمە کە ئێشکگرانی بەنداوی تشرین دەکرێنە ئامانج.