نامەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان: خۆتان بە ڕێکخسن بکەن، ڕێکخراوبن!
ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەیدا بۆ گەنجان ئاماژەی بەوەداوە ڕێپێوانی گەنجان ڕێپێوانە بەرەو ئازادی و گوتی: "لە هەموو شوێنێک خۆتان بە ڕێکخستن بکەن، لە هەموو جێگەیەک ڕێکخراوبن."
ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەیدا بۆ گەنجان ئاماژەی بەوەداوە ڕێپێوانی گەنجان ڕێپێوانە بەرەو ئازادی و گوتی: "لە هەموو شوێنێک خۆتان بە ڕێکخستن بکەن، لە هەموو جێگەیەک ڕێکخراوبن."
ڕێپێوانی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ سێ ڕۆژە بەردەوامە. گەنجان کە لە ١ـی نیسانەوە لە ئامەدەوە بۆ ئامارا ڕێپێوانیان کرد، تێکەڵی فیستیڤاڵی ٤ـی نیسان بوون کە دوو ڕۆژە لە خەلفەتی بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە بەڕێوەدەچێت.
لە فیستیڤاڵەکە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندرایەوە.
پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان بەم شێوەیە:
"مانگی نیسان بۆ من ڕێنێسانسێکە. نوێ ژیانەوەیەکە. ڕێپێوانی گەنجان، ڕێپێوانی بەرەو ئازادییە. هەنگاونانە بەرەوە ئازادی، مانادارە. من دەڕۆشتم خۆم بەڕێکخستن دەکرد. کاتێک دەچوومە قوتابخانە گرووپێکم هەبوو کە لەگەڵمدا دەجووڵانەوە. کۆمەڵایەتیبوون بەم شێوەیە درووستەبێ. لە منداڵیمەوە تا ئێستا ئەم کارە دەکەم.
سۆسیالیزم، کۆمەڵگەیە. کۆمەڵایەیتێتییە. سۆسیالیستیش کۆمەڵاتیبوونە. لە کوردستانیشدا پێویستە بەم تێگەشتنەوە سیاسەت بکرێت. کۆمەڵگەیی و سۆسیالسیتی ناوی ئەو سیاسەتەیە. ئەمەش بە ڕێکخستناکری دەکرێت. ڕێکخستنی گرنگترین کارە. گەر ئەمە نەکەن، ڕەخنەیی تەواوەتییتان دەکەم. لەبەرئەمە پێویستە لە هەموو جێگەیەک خۆتان بە ڕێخکستن بکەن. هەموو شوێنێکیش بە رێکخستن بکەن. پشتگیری لە خەباتتان دەکەم، سڵاوی خۆمتان بۆ دەنێرم."
دوای ئەوەی پەیامەکە بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندرایەوە، جەماوەری فیستیڤاڵەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" پێشوازییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد. جۆش درا بە ڕێپێوانەکە و یاری ئاگرین ئاسمانی ڕووناک کردەوە. دوای خوێندنەوەی پەیامەکە درووشمی "سڵاو سڵاو لە ئیمراڵی سڵاو" لە گۆڕەپانەکەدا بەرزبووەوە.
دواتر گەنجان بە گێرانی ئاهەنگ فیستڤاڵەکەیان جۆشدا.