چالاکوانانی ڕێپێوانی ئامارا ٣٣ ڕێبوارى هیوایان بەبیر هێنایەوە
ئەو گەنجانەى که له ئامەدەوە بەرەو ئامارا به ڕێکەوتن، ٣٣ ڕێبواری هیوا که له ساڵی ٢٠١٥دا له هێرشێکى چەتەکانى داعشدا لە پیرسوس کۆمەڵکوژ کران بەبیر هێنایەوە.
ئەو گەنجانەى که له ئامەدەوە بەرەو ئامارا به ڕێکەوتن، ٣٣ ڕێبواری هیوا که له ساڵی ٢٠١٥دا له هێرشێکى چەتەکانى داعشدا لە پیرسوس کۆمەڵکوژ کران بەبیر هێنایەوە.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی لە ١ی نیسان لە ئامەدەوە بە دروشمی، "بە کۆمەڵگای دیموکراتیک بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" دەستی پێکرد.
ڕێپێوانە کە بە بۆنەی ٧٦ ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت ئێستا لە ٣هەمین ڕۆژیشدا لە ناوچەی پرسوس ڕحا بەردەوامە.
گەنجان لە بەردەم لقی دەم پارتی پرسوس کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "گەنج فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" بەرەو ناوەندی کولتووری ئامارا دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
پاش گەیشتنیان بە ناوەندی کولتووری ئامارا، ڕێپێوانکەران بۆ یادی ئەو ٣٣گەنجەی کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٥ لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا کۆمەڵکوژ کران بەیاننامەیەکیان خوێندەوە، گەنجان پێش خوەندنەوەی بەیاننامەکە دروشمی "شەهید نامرن" و "ئەی شەهید، خوێنت لەسەر زەوی نامێنێ"وتەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) ئۆزگور گاریپساز ڕایگەیاند؛ گەنجانی سۆسیالیست و ئینترناسیۆنالیست بۆ خاوەنداری لەو سیستەمەی بە پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆبانێ دامەزرابوو هاتنە پیرسوس بەڵام لەلایەن گروپی چەتەکانەوە کرانە ئامانج و شەهید کران. هەرچەندە تا ئەمڕۆش هێرشەکان بۆ سەر گەنجانی سوسیالیست بەردەوامی هەیە."
دۆغوکان ماگۆل ئەندامی کۆمۆنی گەنجان لە گردبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا هەوڵیدا هاودەنگی نێونەتەوەیی و پرۆسەی چارەسەری بە کۆمەڵکوژی پیرسوس داپۆشێت. سیاسەتێکە ئەمڕۆ لە تشرین بەردەوامە درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین دەست لەم سیاسەتانەی هەلبگرێت. هەروەک ساڵی ٢٠١٥ ئەمڕۆ لە زاپ و تشرین تێکۆشان بەردەوامە."
هەروەها ئاینور یڵماز ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ڕایگەیاند؛ ئەو گەنجانەی داوای ئاشتییان دەکرد لەلایەن چەتەکانەوە کۆمەڵکوژ کران و وتی: "پێویستە هەر کەسێک بە شێوەیەکی جددی نزیکی پرۆسەی ئاشتی ببتەوە.
پاش وتارەکان ناوی ٣٣ گەنجە شەهیدەکە خوێندرایەوە و بە دانانی دەستە گوڵ لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە دەستیان بە ڕێپێوانەکەیان کردەوە.
پاشان گەنجەکان بەرەو فێستیڤاڵی ٤ی نیسانی شاری خەلفەتی بەردوام بوون لە ڕێپێوان.