لە سوەیدا ئاگربەستی تەواوەتی ڕاگەیاندرا
دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق و چەکدار خۆجییەکان، بە وتەی وەزیری بەرگری ئاگربەستی تەواوەتی ڕاگەیاندراوە.
دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق و چەکدار خۆجییەکان، بە وتەی وەزیری بەرگری ئاگربەستی تەواوەتی ڕاگەیاندراوە.
ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە لایەن کاربەدەستانی ئاینی دروزییەوە داوا لە چەکدار دروزییەکان کرا هەموو چالاکییە سەربازییەکانیان ڕاگرن و خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشق بکەن. هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق گەیشتنە ناو شاری سوەیدا.
وێڕای ڕێککەوتنی پێشوەختە جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان چەکدارانی دروزی هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق ڕوویدایەوە. بە گوێرەی ئاژانسی سانای کە زمانحاڵی فەرمی حکومەتە، هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی چەند جیگەیەکی شارەکەی کردووەتە ئامانج.
وەزیری بەرگری سووریا، مەرهەڤ ئەبو قەسرە، لەسەر هەژماری ئێکس پەیوەست بە ئاڵۆزییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
قەسرە لە پەیامەکەییدا دەڵێت: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ ڕیشسپیانی شارەکە، ئاگربەستێکی تەواوەتییمان لە سوەیدا ڕاگەیاند."، بەڵام دیار نییە ماوەی ئاگربەستەکە چەندێک دەبێت.