قەرەسوو: ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بە مانای فرۆشتنی عێراق دێت

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو ڕێکەوتننەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدادی هەڵسەنگاند و وتی: " ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بە مانای فرۆشتنی عێراق دێت".

مستەفا قەرەسوو بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیاخەبەر تیڤی بوو و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو شەڕەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئارادایە، هێرشە داگیرکارییەکان، ڕێکەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەنقەرە و بەغدادی هەڵسەنگاند.

چاوپێکەوتنەکەی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو بەم شێوەیە:

گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. تێکۆشین و چالاکییەکان لەبەرامبەر گۆشەگیرییدا زیاتر دەبن. ئێوە ئاستی هەنوکەیی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

پێش ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بکەین، لە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە ڕێبەر ئاپۆ پێرۆزدەکەم. لە تەواوی شەڕڤانان و گەلی وڵاتپارێزمان پێرۆز دەکەم. گۆشەگیری لەسە ڕێبەر ئاپۆ زۆر قورسە و بەردەوامە. ڕۆژانی ڕابردوو هەڤاڵانمان هەڵسەنگاندیییان بۆ کرد. گۆشەگیری وێڕای ئەوەی بەردەوامی هەیە، شەڕێکی تایبەتیش بەڕێوە دەبەن و گوایە دەڵێن ' چاوپێکەوتن دەکرێت، بەڵام تەڤگەری ئێمە نایەوێت'. هەفتە و مانگ نیە و ساڵانێکە گۆشەگیری بەردەوامە. ساڵانێکە هەیە و بۆ ناهێڵێن چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرانی و بنەماڵەکەیدا ئەنجام بدات؟ لە ئێستادا پروپاگەندەی لەم شێوەیە دەکات. بێگومان هیچ کەسێک باوەڕییان پێناکات. هەموو جیهان دەزانێت لە بابەتی ڕێبەر ئاپۆدا چەندە هەستیاریین. هەروەها لە سەرتاسەری جیهاندا هیج بزوتنەوەیەکی دیکە بوونی نییە کە لەم  ئاستەدا خاوەنداری لە رێبەرەکەی بکات. رێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە بە دیل گیراوە، بەڵام بزوتنەوەکەمان، بەڕێوەبەرایەتیمان، گەلەکەمان تا سەر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی رێبەر ئاپۆدا تێکۆشان دەکەن. هەربۆیە وتنی ئەوەی 'لە نێوان رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان و بزوتنەوەکەماندا کێشە هەیە، بزوتنەوەکەمان نایەوێت دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت' درۆیەکی گەورەیە، پڕۆپاگەندەی رەشە. رێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیریەکی دژواردایە. لە بەرامبەر ئەوەدا بێگومان خاوەنداری گەورە هەیە. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ لە بزوتنەوەکەمان، لە گەلی کوردیش تێپەڕیوە، گواستراوەتەوە بۆ پرسێکی سەرجەم گەلانی جیهان. ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ واژۆیان کردووە، نامەیان بۆ رێکخراو و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و حکومەتی تورکیا ناردووە. ئەوە نیشانی دەدات کە پرسی داواکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ بووەتە بابەتی سەرجەم مرۆڤایەتی.

ئەو گۆشەگیریە بە شێویەکی هەڕەمەکی بەڕێوەدەبرێت، هیچ بنەما و پاڵپشتیەکی یاسایی نییە. بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەمە دەڵێن؛ کاتێک ئێمە رێگە بە دیدارەکەی بدەین، یەک قسە بکات، کاریگەری دەکاتە سەر کۆمەڵگا، کاریگەری دەکاتە سەر سیاسەت. بە یەک قسەی ئەو سیاسەتی قڕکەر لە تورکیا زیانی بەردەکەوێت، رسوا دەبێت، لەبەر ئەوەیە ناهێڵن دیدار ئەنجام بدرێت. هیچ هۆکارێکی دیکە نییە بۆ رێگری لە دیدار. ئەوەش بە رێگە و شێوازی جیاجیا دەڵێن. بەر لە ماوەیەک زانیمان شاندێکی دەوڵەتی تورک لە ئەوروپا دیداری ئەنجامداوە، لەو دیدارانەدا رایگەیاندووە کە هۆکاری رێگری لە دیدارە ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ روانینی خۆی دەخاتەڕوو، پەیام بە کۆمەڵگا و گەل دەگەیەنێت، هەربۆیەش رێگە نادەین دیدار ئەنجام بدرێت. ئەوەیان بە روونی و راشکاوی وتبوو. دانیان پێدانابوو. راستیەکەش هەر ئەمەیە، لەبەر ئەوەیە رێگە نادەن دیدار ئەنجام بدرێت. بۆ مەگەر شتێکی بەو جۆرە دەبێت؟ چەندین ساڵە زیندانیەک، زیندانیەکی سیاسی، دیلێک ناتوانێ دیدار ئەنجام بدات، رێگری لە دیداری ئەو دەکرێت و ئەوە بە تەواوەتی هەڵوێستێکی هەڕەمەکیە. هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەو پاساوانەی دەهێندرێنەوە درۆیینەن. بێگومان لە بەرامبەر ئەوەدا تێکۆشان بەڕێوەدەچێت. بە دڵنیییەوە گەلەکەشمان و مرۆڤایەتیش دەستبەرداری تێکۆشان لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ نابن و هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێن. دەتوانین ئەوە بڵێین دەوڵەتی تورک زۆر رسوا بووە. خۆی لە خۆیدا لەبەر ئەوە زۆر رسوا بووە پەنا بۆ شەڕی تایبەت دەبات. ئێستا ئەگەر دێت و بە پڕۆپاگەندەی رەش دەڵێت 'لەماوەیەکی کەمدا دیدار ئەنجام دەدرێت، بەڵام بزوتنەوە رێگە نادات' یەکجار تەنگەتاو بووە، ئەوە دەریدەخات کە زۆر تەنگەتاو بووە. لەبەر ئەوە درۆی بەم جۆرە دەکات کە کەس باوەڕی پێناکات. چەندین ساڵە بۆچی تۆ رێگە نادەیت پارێزەر و بنەماڵە دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن، دواتریش درۆی بەم جۆرە دەکەین. ئەوە راستی دەوڵەتی تورکە، دەوڵەتی تورک بە تەواوەتی دەوڵەتێکی شەڕی تایبەتە، لە بەرامبەر کوردان هیچ سیاسەتێکی بە گوێرەی یاسا، سیاسەتی ئاسای و ئەخلاقی نییە. هەموو سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کوردان سیاسەتی شەڕی تایبەتە. شەڕی خەڵەتاندن و درۆیە. شەڕی خەڵەتاندنی کۆمەڵگایە. شەر لە دژی کوردان لە سەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەبات.

کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد، دەبێت ئێوە بڕوا بە هیچ شتێکی دەوڵەتی تورک نەکەن. دەبێت کۆمەڵگا، سیاسەتمەداران، جیهان بڕوایان پێنەکەن. لە پرسی کورددا کارەکانی درۆیە، هەڵگەڕاندنەوەی راستیەکانە. خەڵەتاندنی جیهان، کۆمەڵگەی تورکیا و کۆمەڵگەی کورد کاراکتەری بنچینەیی دەوڵەتی تورکە. دەبێت ئەوە بزانرێت. ئەوەی تائێستاش گەورە دەبێت تێکۆشان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆیە. لەم بابەتەدا دەوڵەتی تورک رسوا دەبێت. بە گۆشەگیری و شەڕی دەرونی لەسەر رێبەر ئاپۆئاشکرا بووە کە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداریەکە تا چ رادەیەک فاشیستە. خۆی لە خۆیدا ژمارەیەکی زۆر نوسەر و رۆشنبیر لە جیهاندا خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کردووە و داوا دەکەن ئازاد بکرێت. رایدەگەیەنن کە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ خاوەندارییە لە ئازادی و دیموکراسی لە جیهان. ئەمە راستیەکە. ئەوە هەنگاو بە هەنگاو بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ تەنیا پەیوەندی بە گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە. ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ پەیوەندی بە هەموو مرۆڤایەتیەوە هەیە. لە کاتێکدا کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهان بەرەو داڕزان و داڕوخان دەبات، ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ رەچەتەی رزگارییە. بانگەوازە بۆ رزگاری. جگە لە پشت بەستن بە پاڕادایم و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەر ئاپۆ مرۆڤایەتی ناتوانێت لەو داڕزان و داڕوخانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رزگاری بێت. هەربۆیە لەبەر ئەوەی مرۆڤایەتی تێکۆشانی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا وەک تێکۆشانی ئازادی و رزگاری خۆی دەبینێت و پۆل پۆل ئەو خاوەندارییە لە رێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

لە ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئابداین. جەژنی ژیانەوە لە کوردستان و زۆر شوێنی جیهاندا پیرۆزدەکرێت. لە چەندین ڕووەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. دەمەوێت پرسیارەکەم لەبارەی دۆخی زیندانییەکانەوە بێت. ئێوە لەو کاتەدا لە زیندانی ئامەد بوون. هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە چ شێوەیەک کاریگەری لەسەر زیندانیان دروستکرد؟

پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت، فەرماندەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، هاوڕێ عەگید بە حورمەتەوە یاددەکەمەوە. بەڕاستی هاوڕی عەگید پێشەنگی ئەم هەنگاوە بوو، ڕۆحی گەڕاندەوە بۆ قۆناغەکە. هەروەها شەهیدانی مانگی ئاب هاوڕێ ئەردال، حسێن ماهیر، زەکی شەنگالی و ئاتاکان ماهیر بە حورمەتەوە یاددەکەمەوە. بێگومان لە مانگی ئابدا بە هەزاران شەهیدمان هەیە، بەڵام لە کەسێتی ئەو هاڕێیانەدا هەموو شەهیدان یاددەکەمەوە. پێش ماوەیەکی کەم، ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، کە هاوڕێ ئالان ملازگر و بەروار دێرسیم شەهید بوون، بۆیە بە ڕێزەوە ئەوانیش یاددەکەمەوە. بێگومان لەسەر ڕێگەی هاوڕی عەگید هەنگاوی تێکۆشانیان درێژەپێدا، بۆ سەرخستنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە ناو بارودۆخی زۆر دژواردا تێکۆشانیان بەڕێوەبرد، بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا هەڤاڵانمان لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا تێدەکۆشن و لە بەرامبەر دووژمندا شەڕدەکەن، بەڕاستی شەڕکردن لەو بارودۆخەدا زۆر بەنرخە. ئەو هەڤاڵانە ئیرادە و بڕیارداری سەرخستنی هەڵمەتی ١٥ی ئابییان پیشانی هەموو کەسێک دا. شەهادەتی ئەو هەڤاڵانە هێڵی تێکۆشان ڕوون دەکاتەوە و پیشانی هەموو کەسێکی دەدات. وادەەکەن کە تێکۆشانی بێ ناوبڕ بەردەوام بێت.

کاتێک هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا ئێمە لە زینداندا بووین. لەوکاتەدا گوشارەکانی سەر زیندانییەکان هەندێک سوک ببوون، لە ئەنجامی بەرخۆدانەکاندا دواین بەرخۆدان لە  کانوونی یەکەمی ١٩٨٤ بوو، گوشارکردنەکانی لە زیندانەکاندا کەمکردبووەوە. بێگومان لێردا پێویستە ئەوە بڵێیین، کاتێک ئێمە لە بەرخۆدانی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤دا بووین بنەماڵەکان سەردانیان کردین. باسی ئەوەیانکرد کە هەڤاڵان هاتوونەتە بۆتان، ئامادەکارییان کردووە بۆ دەستپێکردنی تێکۆشانی گەریلایی. لەوکاتەدا ئێمە لەبەرخۆداندا بووین، وا تێگەشتم بۆ پێدانی مۆراڵ بە ئێمە وایان پێگوتبێتین، بۆ چەند مانگێک ئەمەم بە کەس نەگووت. دواتر بە تەنها بۆ هەڤاڵێکم باسکرد. کاتێک هەڵمەتی ١٩٨٤ ئەنجامدرا، هەڤاڵان مەراقی ئەوەیان کرد کە ئەیبێت کێ ئەنجامی دابێت. باسوخواسی لەم شێوەیە دەکرا. لەبەرئەوەی لە ڕۆژوی مردنی گەورەی ساڵی ١٩٨٤دا بنەماڵەیەک زانیارییەکی پێدابووم، گوتم هەڤاڵانی ئێمەن، ئامادەکارییان کردبوو. گوتم چالاکی ئەوانە. دەمبیست کە تەڤگەرمان ئامادەکاری دەکات، دەیەوێت گروپەکانی کۆبکاتەوە و تێبکۆشێت. پەیەیوەندییمان لەگەڵ دەرەوە زۆر کەم بوو. لەکۆتایی ساڵی ١٩٨٣دا بوو زانیارییەکی لەم شێوەیەمان وەرگرت. زانیاریمان وەرگرت کە هەڤاڵان لە ئامادەکاریدان، گفتوگۆی گەریلایەتیی دەکرێت. بەشێک لە پەرتووکی 'کێشەکانی کوردستان و ڕێگاکانی چارەسەری'مان لابوو. هەمووی نەبوو. کاتێک کە هەڤاڵێک لە زیندانی خارپێتەوە گوسترابووەوە بۆ زیندانی ئامەد هێنابووی. هەوڵماندا هەندێک شتی لێتێبگەین. پەیوەندییەکانمان بە دەرەوە زۆر کەم بوو. بێگومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر زیندانیان دروستکرد. وەک لاچوونی بارێکی گران بوو لەسەر شانی هەڤاڵان. هەموو ئەو ئەشکەنجانەی تا ئەو رۆژە درابوون، بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب واتای خۆیان وەرگرت. بەم شێوەیە هەڵمەتی ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر زیندانیان دروستکرد. بەرخۆدان هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی گوشارێکی قورس هەبوو، هەست بە کاریگەری ئەو گوشارە دەکرا. بەڵام بە پێکهێنانی ١٥ی ئاب ئەمە بەتەواوی لابرا. لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزدا تا ئاستێکی زۆریش لابرابوو، بۆیە باوەڕداری بە تێکۆشان دووبارە بەهێزتر بووەوە. ژینگەیەکی نوێ بوو هەم بۆ ڕێکخستنی زیندانیان و هەم بۆ بەرخۆدان، بۆیە لەگەڵ ١٥ی ئابدا پەڕیەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. بەڕاستیش ئاسوودەیەک بوو لە دڵی هەموو کەسێکدا. مۆراڵی وەردەگرت. بینیان بەرخۆدان دەکرێت، ئازار کێشانیان گەلێک گرنگە، بەنرخە. ئەمە زۆر گرنگ بوو. بێگومان ١٥ی ئاب ڕۆڵی زیندانی گۆڕی. لەبەرئەوەی بەرخۆدانی زیندانیان لە کاتێکدا بوو کە تێکۆشان نەبوو، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨٤دا بووە پردێک. لە ساڵی ١٩٨٠دا کودەتای سەربازی هەبوو، تەڤگەرمان خۆی کشاندبووەوە. یانی لەو قۆناغەدا بەرخۆدانی زیندانیان ئەو بۆشاییەی پڕکردەوە. لە سایەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز بووە پردێکی زۆر گرنگ، کاریگەرییەکی زۆری کرد. بێگومان ئەم بەرخۆدانە کاریگەری لەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کرد. یەكێک لە لێکەوتە گرنگەکانی ١٥ی ئاب لەسەر زیندانیان ئەوە بوو کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی لەسەر زیندانەکان تێکشکاند. دەوڵەتی تورک دەیویست زیندانیان تەسلیم ببن و دواتر پێشەنگانی ئەو بەرخۆدانە لەسێدارە بدات. ئامانجی ئەمەبوو. بەرخۆدانی زیندانیان وایکرد کە تەڤگەر لەناونەچێت، لە ساڵی ١٩٨٣دا گەریلا کەوتنە ناو وڵات، دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٣دا بە ناوی 'ئۆپراسیۆنی گونەش' لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا، لە گۆڕەپانی بادینان. بۆ ئەوەی تەڤگەر سەرکوت نەبێت، ڕێبەرمان بۆ کۆکردنەوەی تەڤگەر چەندین هەوڵی دا، لەبەرئەوەی ڕێکخستنەکان گورزییان خواردبوو، سەرلەنوێ ئەم گروپانەی کۆکردنەوە، لە ناو هەموو ڕێکخستنەکاندا تورکیا لە سێدارەدان ئەنجام دەدرا. سزادراوانی مەدەنی لە سێدارە دران، سزادراوانی دادپەروەری. لە تورکیادا ئەوەی لە هەمووان زیاتر لە دژی فاشیستان چالاکی چەکداری ئەنجام دابوو، لە دژی چەتەکان چالاکی دەکرد، لە دژی ستەم و زۆرداری چالاکی دەکرد تەڤگەری ئێمە بوو. لە پێش ١٢ی ئەیلول، لە دوای ١٩٨٣ بۆ یەکەمجار لە چیاکانی کوردستان بە گروپی دەیان کەسی بە چەکی گەورەوە جموجوڵییان هەبوو. نەک بە دەمانچەوە، بە چەکی قورسەوە دەگەڕان. لەوکاتەدا ئێم١ هەبوو، کڵانشیکۆف هەبوو یان جی٣ هەبوو. یانی بەم چەکانەوە لە چیاکاندا دەگەڕان، لەبەرامبەر سوپا و جەندرمەدا شەڕ دەکرا. جەندرمە دەکوژرا. هەوروەها لەو سەردەمەدا تەڤگەرمان لە بەرامبەر پۆلیسی ئەشکەنجەدەر چەندین چالاکی ئەنجامدا. بەکورتی پێش ١٢ی ئەیلول تەڤگەری ئێمە بوو چەندین چالاکی ئەنجامدا. بەڵام ڕێکخستنی جیاواز لە سێدارە دەدران. نەیانتوانی لە نێو ئێمەدا لەسێدارەدان بکەن. لەبەر ئەمەبوو نەیاتوانی بیکەن. لەبەرئەوەی ڕێکخستن خۆی ڕاگرت و دواتریش هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا، لەسێدارەدان دەرنجامێکی پێچەوانەی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا. کاتێک کە لەسێدارەدان بکرایە، تێکۆشانی بە هێزتردەکرد و گەلی توڕەدەکرد. هەربۆیە لەناو هەموو ڕێکخستنەکاندا لەسێدارەدانی دەکرد، بەڵام لەناو ڕێکخستنی ئێمەدا نەکرا. هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە ئێمە سەرکوت نەکراین. لە تێکۆشاندابووین و هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامدرا. لەبەرئەمەش بوو ١٥ی ئاب بوو بە ڕێگرییەک لەبەرامبەر سێدارەدان، وە گوشاری سەر زیندانەکانیش وەک پێشوو نەدەتوانرا ئەنجام بدرێت. گەر گوشاری لەسەر زیندانیان بکردایە چی دەبوو؟ هەرخۆی لە دۆخێکی وادا کە تەڤگەر ئەوەندە تێدەکۆشا ئیدی گوشار لەسەر زیندانیان هیچ کاریگەرییەکی نەدەکرد. بۆیە ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیندانیان کرد. بەڕاستیش مۆراڵێکی زۆرمان لێیەوە وەرگرت. لەگەڵ خۆیدا هەنگاوەکانمانی گۆڕی. هەنگاوی ئەو هەڤاڵانەی گۆڕی کە ئەوەندە ئەشکەنجە و فشارییان دیبوو. بۆیە ١٥ی ئاب کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیندانیان دروستکرد.

ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە ڕنێسانسی کورد پێناسە دەکات. هەڵمەتی ١٥ی ئاب چ کاریگەرییەکی لەسەر چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانی کوردستان هەبووە، بەتایبەتی لە کاتێکدا گوشار زۆر بووە؟ بۆ پاراستنی ئەم کاریگەرییە پێویستە چ جۆرە هەڵوێستێک بگیرێتەبەر؟

کولتوور و هونەر سەرچاوەی بنەڕەتی ژیانن بۆ هەر گەلێک، بۆ کۆمەڵگا. ئەگەر کۆمەڵگایەک کولتوور و هونەر و وێژەی نەبێت، ئەو کۆمەڵگایە مردووە، لە لێواری مردندایە. پێش ١٥ی ئاب، کورد لە لێواری مردندا بوو. هیوا و هەستی کورد لەناو چوو بوو، ژیانی نوێ چۆن دەبێت، ئیرادەی ژیان نەمابوو. کورد لە کۆمەڵگەیەکی وەها؛کە ڕۆژانە ژیانی دەکرد دەژیا. کۆمەڵگایەک کە هیوای کەمتری بە ژیان و داهاتوو مابوو. لە کۆمەڵگایەکی وادا هونەر و ئەدەبیات نامێنێ. هونەر و ئەدەبیات هەست، سۆز و هیوا دەخوڵقێنێ. باوەڕبوون بە داهاتوو، پێشبینی داهاتوو، هونەر و وێژە دەخوڵقێنێ. لە کۆمەڵگادا ئەگەر دینامیزمی ژیان هەبێت، گۆڕانکاری هەبێت، هونەر و ئەدەبیات گەشە دەکات. بەڵام پێش ساڵی 1984 هەست، هیوای کۆمەڵگا، باوەڕ بە داهاتوو شکابوو. هەموو شتێ گۆڕا بۆ کۆمەڵگایەک کە جگە لە هەستی ڕۆژانە هیچ هەستێکی تری نەبوو بە ژیان و داهاتوو. 15 ی ئاب ئەنجامێکی زۆر گرنگی لێکەوتەوە. بەم هەنگاوه کوردێک که هیوای شکابوو جارێکی دیکه گەشبین بوونەوە، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەیگوت هیوا لە هەموو شتێک بەنرخترە پەندێکی ژاپۆنی هەیە دەڵێت: "ئەوەی ماڵەکەی لەدەست بدات شتێک لەدەست دەدات. بەڵام ئەوەی هیوا لەدەست بدات هەموو شتێکی لە دەست دەدات لە ڕاستیدا، کورد هیوای لەدەستدابوو. بۆیە 15 ی ئاب خولقێنەری هیوا بوو. هەست، جۆش و خرۆشێکی نوێی خوڵقاند و باوەڕی بە داهاتوو خوڵقاند.

کۆمەڵگا بەخۆیدا هاتەوە. کوردان جارێکی تر خۆیان دۆزیەوە. گەلی کورد، کۆمەڵگای کوردی، لەوە تێگەیشتوون کە نەتەوەیەکە، کۆمەڵگایەکە و دەتوانرێت ئازاد بکرێت و بە ڕێبازێکی دێموکراتیک، هیوای بە داهاتوو بخوڵقێنێ. بۆیە کاریگەری 15 ی ئاب لە ڕووی هەست و هیوا و بەهاوە زۆر گەورە بوو جێگای خۆیەتی. لەلایەکەوە گەل بە هونەر، ئەدەبیات و کەلتوورەوە ژیانی نوێ دەخوڵقێنن. ژیان بەم شێوەیە مانادار دەبێت. مانای ژیان بە هونەر، ئەدەبیات و کەلتوورەوە بنیات دەنرێت. هەروەها پێویستی بە هیوایە بۆ گەشە کردنی هونەر، ئەدەبیات و کەلتوور. هەروەها پێویستی بە هیوا، داهاتوو و هەستی نوێ هەیە. چینی نوێ لەناو کۆمەڵگادا پێویستیان بە گۆڕانکاری و دروستکردنی دینامیکییە. 15 ی ئاب ئەم هۆکار و سەبەبی گۆڕانکارییانە بوو. ئەو هەست، جۆش و خرۆش و پەرۆشی مەزن و باوەڕی بەداهاتووی خوڵقاند. ئیتر بۆچوونی گەل گۆڕانی بەسەردا هات.

ئەدەبی ڕووسی زیاتر پێش شۆڕش و هەروەها پاش شۆڕش بەو دینامیکەی کۆمەڵگایەوە دروست بوو. ژیانێکی نوێ بنیات نرا. کتێبی گرنگ لەسەر ئەم بابەتە هەیە. ڕۆمانی ئەلکساندەر پوشکین "چۆن بژیت" دواتر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کۆمەڵگادا پەرەی سەند، چونکە بیرۆکە و هەستی نوێی لەناو کۆمەڵگای ڕووسیادا خوڵقاند. بۆیە زۆر گرنگە کە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ١٥ی ئاب ژیانەوەی کورد بوو.

ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرای کرد کە چۆن هەستەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا شکێنران و لەناوچوون؛ چۆن کورد لە ژیانێکی ئەخلاقی و لە هیوا دوور خرایەوە. بۆیە ١٥ی ئاب ئەم دۆخەی هەڵوەشاندەوە، گۆڕانکاری گەورەی خوڵقاند، ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیەی بە ڕنێسانسی کورد پێناسە کرد. ئێستا دەوڵەتی تورک بۆ پێشگرتن لەم گۆڕانکارییە هێرش دەکاتە سەر ئەدەبیات، هونەر، کولتوور و زمانی کورد. چونکە ئەمانەن کە کۆمەڵگایەک بنیات دەنێن. ئەوەی کەمانا بە ژیان دەدات هونەر، ئەدەبیات و کولتوورە. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک ئێستا هێرش دەکاتە سەر سەما، مۆسیقا، زمان و ڕێگە بە کۆنسێرتەکان نادات. بەڵکو ڕێگە بەو کۆنسێرتانە دەدات کە خزمەت بە کۆمەڵکوژی کورد دەدەن. دەبیستین کە بەشێک لە هونەرمەندانی کورد بەشداری ئەم کۆنسێرتانەی دەوڵەت، کۆنسێرتی شەڕی تایبەت دەکەن. ئێمە بە توندی ئەو کردەوانە شەرمەزار دەکەین. هونەرمەندی کورد بەم شێوەیە نییە. ئەدەبی کوردی بەم شێوەیە نییە. ئەوان مانای هونەر نازانن. نازانن بێ هونەری چییە. ئەوان هونەر تەنها وەک کات بەسەربردن یان وەک ڕێگەیەک بۆ بەدەستهێنانی پارە دەبینن. ئایا هونەر بەمشێوەیە؟ ئەمە هونەر و هونەرپەروەری نییە. ئەو هونەرمەندانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن پێویستە واز لەم هەڵوێستانەیان بهێنن. ئەگینا لە مێژووی کورددا نەفرەتیان لێدەکرێت.

شەڕی گەریلا بە فیشەکی یەکەمی هەنگاوی ١٥ی ئاب دەستی پێکرد. تا ئێستا هەزاران گەریلای ژن و پیاو لە زۆر شوێنی کوردستان بەرخۆدانی مێژوویی دەکەن. فەرماندەی ناوەندی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان لەبارەی ئاستی شەڕەوە زانیاری گرنگی بە ڕای گشتی دا. ئایا دەتوانن چی بڵێن لەسەر ئەو شەڕەی کە بەردەوامە؟ لە ٤١ـەمینی ئەو هەنگاوەدا چی لە بەردەمی ئێمەدایە؟

پێش هەموو شتێک سڵاو لە فەرماندەکانی هەپەگە و سەرجەم ئەو شەڕڤانانە دەکەم کە ئەو تێکۆشانە مەزنە بەڕێوە دەبەن و بە ڕێز و منەتدارییەوە یادی سەرجەم شەهیدان دەکەمەوە. لە ڕاستیدا، هەڤاڵانمان تێکۆشانێکی مێژوویی بەڕێوە دەبەن. بەم شێوەیە ڕۆحێکی زۆر بەهێزی خۆپاراستنی دەخوڵقێنن. ئەوان گەلێک دەخوڵقێنن. ھەر تێکۆشینێک، کاراکتری بەرخۆدانی گەل بەهێز دەکات و وای لێدەکات نەدۆڕاو بێت ئەمە تەنها بەرخۆدانی کەسێک، دە یان پەنجا کەس نییە. ئەمە بەرخۆدان و بەهای گەلێکە. ئەوان ئەم تێکۆشانە لە سەختترین بارودۆخدا ئەنجام دەدەن. بەم شێوەیە گەلی کورد دێننە ئاستێک کە لە سەختترین هەلومەرجەکاندا بەرخۆدان بکەن.

ئەمە زۆر گرنگە. هەڤاڵانمان کە ئێستا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە تونێلەکان و بە تیمە گەڕۆکەکان شەڕ دەکەن بەراستی تێکۆشانێکی مێژوویی و نموونەیی بەڕێوە دەبەن دەبێت گەلی کورد ئەمە ببینێت لە ڕاستیدا، هەڤاڵانمان شایەنی هەموو جۆرە ڕێز و حورمەتێکن.

پێش ئەوەی باسی بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بکەم لەم دواییانەدا بەرخۆدانێکی مەزن لە باکوور ئەنجامدرا، شەڕێکی گران و هەمە لایەنە بەڕێوە چوو. هەڤاڵانێکی هێژامان لە دوای بەرخۆدانێکی مەزن شەهید بوون ئێمە بە ڕێزداری و پێزانیەوە یادی هەموو هەڤاڵانی هێژامان دەکەینەوە. بێگومان تێکۆشانی بە بڕیاریان وا لە کۆمەڵگا دەکات کە بە بڕیاری یەکلاکەرەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.

بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەڕاستی بەربڵاو بوو. لەم دواییانەدا یەکینەکانی ئاسمانی شەهید دۆغان زنار چالاکی زۆر گرنگیان ئەنجامداوە. بە گورز لێدانی گرنگ دوژمنیان تووشی شۆک کرد. بێگومان دوژمن بە پاڵپشتیی پەدەکە لە زەوینەوە کە جاران هەنگاو بە هەنگاو دەهاتە پێشەوە، بەڵام ئێستا لە خابورەوە لە ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ڕێگای قیرکراوەوە دێت، لە باشوورەوە هەرێمەکانی گەریلا گەمارۆ دەدات و لەلایەن باشوورەوە هێزی تێدا جێگیر دەکات. ئێستا نەک لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین، بەڵکوو لە ڕێگای باشوورەوە لەسەر ڕێگای دێرەلوک دێن و هێرش دەکەنە سەر گارە. ئێستا هێرش دەکەنە سەر هەموو شوێنەکانی بەرگارێ. هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن، گوندەکان دەسوتێنن، چۆڵیان دەکەن. بۆیە شەڕەکە لە ٣ی تەمموزەوە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. لە ٣ی تەمموزەوە بە پاڵپشتی پەدەکە قۆناغێکی نوێیان دەست پێکردووە.

دەوڵەتی تورک ئێستا باشوری کوردستان وەک هەرێمکی خۆی بەکاردەهێنێت، پێشتر لە باکوورەوە دەهات یان لە هێڵە سنوورییەکانەوە دەهات یان بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر وفڕۆکەی شەڕکەرەوە هەنگاو بە هەنگاو شەڕی دەکرد و دەهات. ئێستا بەو شێوەیە نییە. ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە هەر جۆرە هێرشێک ئێستا لە باشوورەوە بۆسەر هەرێمەکانی گەریلا لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشینەوە ئەنجام دەدرێت وئەو ناوچانە گەمارۆ دەدات. لەلایەکی ترەوە، گارێ کردووتە ئامانج. هەروەها ئێستا گوندەکانی بەرگارێ دەسووتێنێ.

لە ڕاستیدا، ئێستا ئاگر لە هەموو بەشەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەدات. دارستانەکان دەسوتێن. با گەل و جیهان ئەمە بزانن. ڕۆژانە دەیان جار بە فڕۆکە هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکان. هەر هێرشێکی فڕۆکەکان بە مانای ئاگر کەوتنەوە و سووتاندنی ناوچەکەیە. بۆیه ئێستا لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا له هەموو ناوچەیەک که تێیدا شەڕ و پێکدادان هەیه ئاگر کەوتنەوە ڕوودەدات، کوردستان دەسوتێنن و پەدەکەش بەس چاولێکەرە. وڵاتپارێزی و عەشقیان بە وڵات ئەوەندەیە، کوردستان دەسوتێت با ئەمە هەموو کەسێک بیزانێت بەتایبەتی لە دوای بەهارەوە لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا، هەر جۆرە هێرشێک بە فڕۆکە بە مانای ئاگرخستنەوەیە لە هەرێمەکە.

له خواکورکیش شەڕ هەیە،لە هەموو شوێنێک شەڕ هەیە. دەوڵەتی تورک خۆی دەڵێت هەموو شوێنێک دەخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەو دەڵێت بە پشتیوانی پەدەکە ئەم کارە بکات. دەڵێت پێکەوە کۆنتڕۆڵی هەموو ناوچەکە دەکەن، ئەمەش بەو مانایە دێت کە هاوشانی پەدەکە و عێراق، ناوچەکانی باشووری کوردستان وەک ناوچەکانی سەروەری خۆیان وەک مێردین و سێرت، هەڵدەسەنگێنن، بەم شێوەیە قسە دەکات. بێگومان لە بەرامبەر ئەوەدا بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەچێت.گەریلا بە تاکتیکی تێمە گەڕۆکەکانی وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدەنەوە. چونکە تیمە گەڕۆکەکان لە هەموو شوێنێک پشت بە تونێل دەبەستن و لەهەموو شوێنێک هەن، هەر تونێلێک وەک قەڵایەک وایە، تیمە گەڕۆکەکان بەردەوان لە شەڕدان. گورز لە هێزەکانی دوژمن دەدەن. لە لایەکی ترەوە تایبەتمەندییەکی تری تونێلەکان ئەوەیە کە بەسەر گۆڕەپانەکاندا زاڵە. سەربازەکان ناتوانن لەو ناوچانەی کە تونێلەکانی لێیە نزیک ببنەوە. بەم شێوەیە تیمە گەڕۆکەکان دەست بە جووڵە دەکەن و گورز لە دوژمن دەدەن. تەنانەت لە هاوینیشدا گورزیان لێدەدەن.

هەروەها پێشتر لەکاتی بارانباریندا گورز لە دوژمن دەدرا. ئێستا ئەگەر باران ببارێت یان نەبارێت هەڤاڵانمان لە هەموو بارودۆخێکدا دوژمن دەکەنە ئامانج، بۆیە شەڕ بەردەوام دەبێت. چونکە ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی ئازادی گەلی کوردە و بەرخۆدانی مان و نەمانی ئەو گەلەیە، ئەوان دەڵێن لەناویان دەبەین، ئەوان شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کوردان بەڕێوه دەبەن دان بە بوونی کورددا نانێن، تەنانەت دان بە بوونی پەدەکە نانێت. ئێستا ئەگەر پەیوەندیان لەگەڵ دەگرێت تەنیا لەبەر ئەوەیە دژی پەکەکە بەکاریان دەهێنێت واتە کاتێک پەکەکە بوونی نەمێنێ، ئەوانیش کاریان بە پەدەکە نامێنێ. دەسەڵاتدارانی تورک دەیانهەوێت کورد لەناوببەن، دەیانەوێت کوردستان بکەنە هەرێمی بڵاوبوونەوەی نەتەوەی تورکمان. دەبێت کورد زۆر بەوردی هەموو ئەمانە بداتە بەرچاوی خۆی، واتە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک تەنیا دژی چەپی کورد و سۆسیالیستەکان نییە بۆ ئەوەی نکۆڵی کورد بکات گرنگ نییە کورد سەر بە چ بیروباوەڕێکی سیاسی بێت. ئامانجی دەوڵەتی تورک تەسفیەکردنی گەلی کوردە واتە نابێت کەس بڵێت؛ دەوڵەتی تورک دوژمنی فڵان کوردە بەڵکوو دوژمنی هەموو کوردانە، ئەوکات کوردی لاواز بۆ بەرژوەندیی خۆی بەکار دێنێت دژ بە لەناو بردنی کوردانی بەهێز.

بۆیە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک دژ بە کورد بە ڕەنگێکی سیاسی نییە. لەبەر سیاسەتی کوردان نییە کە دوژمنایەتی دەکات. دوژمنی کوردە تەنها لەبەر ئەوەی کوردە، لەبەر ئەوەی ناسنامەی کوردایەتی هەیە، چونکە دەیەوێت بە کولتوور و شوناسی خۆیەوە بژی. با هەمووان ئەم ڕاستیە بزانن. با کەس خۆی فریو نەدات. بەم ئامرازە بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان بەردەوام دەبێت. جارێکی دیکە سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین. بێگومان لێرەدا دەتوانین بڵێین. پێویستە گەلەکەمان زیاتر هۆشیار بێت، ڕۆشنبیران، لایەنە سیاسییەکان زیاتر هۆشیار بن. حزبەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژئاوا دەبێت بە هۆشیارییەوە نزیک ئەم سیاسەتانە ببنەوە. پێویستە خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن. پێویستە گەل، گەنجان، ژنان بە هەموو شێوەیەک خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن. گەریلا لە بەرخۆدانێکی وەها گەورە بۆ مان و مانەوە بەڕێوە دەبات، بۆیە ناکرێت بەس چاولێکەر بن. واتە نابێ بگوترێ؛ گەریلا شەڕێکی باش بەڕێوە دەبات، بەرخۆدانێکی باش دەکات، ئیتر کێشەیەک نییە. ئەم کێشەیە تەنها پەیوەندی بە گەریلاوە نییە، بەڵکوو ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە، کێشەی هەر کەسێکە و پێویستە هەمووان تێدا بەشدار بن و خاوەنداری بکەن.

لەم هێرشە داگیرکارییانەدا عێراق ڕۆڵ دەگێڕێت. لە سەردانی ئەم دواییەی لە ئەنقەرەدا ڕێکەوتنامەیەکی واژوکرد و بەم شێوەیە پیشانیدا ڕۆڵی گەورەتر بکات. ئایە حکومەتی ئێستای عێراق، گەلی عێراق و عێراق دەخاتە ناو چ جۆرە مەترسیەکەوە؟

ڕێکەوتننامەیان واژووکرد، وادیارە زۆرتریش ئەڕۆن. ئەوەی عێراقی گەیاند بەم خاڵە لە بنەڕەتدا سیاسەتی پەدەکەیە. تورکیا و پەدەکە پێکەوە گوشارییان لە عێراق کرد، بەم شێوەیە عێراقییان پەلکێشی ناو شەڕکرد. کردیان بە بەشێک لەشەڕی دژ بە ئێمە. پەدەکە هەمیشە بە دەوڵەت تورکی دەگوت؛ با عێراقیش بەشداری ئەم کارە بکەین، وە یەنەکەش لەم کارە بەشدار بکەین، بەم شێوەیە دەتوانین  ئەنجامێک بەدەست بهێنین. لە ئێستادا عێراقییان خستە ناو شەڕەکەوە، کاتی ئەوە هاتووە لەبەرامبەر یەنەکەشدا ئەم سیاسەتە بەڕێوەبەرن. هەرخۆی هەموو کەسێک دەزانێ پەدەکە هێزێکی لەم  شێوەیە؛ پەدکە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ داگیرکەر و دوژمنانی کورددا، دەیەوێت هەموو ئەو ڕێکخستنە کوردییانە لەناوبەرێت کە لە دژی سیاسەتەکانین. مێژووی سیاسی پەدەکە بەم شێوەیە. چۆن یەنەکەی لە هەولێر دەرکرد؟ بە هاوکارییەکانی سەدامەوە ئەوەی کرد. بە تانک و سەربازانی سەدامەوە یەنەکەی لە هەولێر دەرکرد، پەدەکە خۆی جێگیرکرد. لە ئێستاشدا هەوڵدەدات ئەمە بەدەستی دەوڵەتی تورکەوە بکات. پەدەکە هەمیشە ویستوویەتی یەنەکە لەناوبەرێت. دوای ئەوەی پەکەکە بووە هێزێک، خواستی پەکەکە لەناوبەرێت. بۆ ئەمەش بەتەواوی دووژمن بەکاردەهێنێت. بە زۆرەملێیەیەوە عێراقی بەشدار بەم کارە کرد. گوشار لە عێراق دەکات؛ دەڵێت گەر ئەم سیاسەتە بەڕێوەنەبەیت ئەوا زیاتر هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەم، کێشەکان زۆرن لە عێراقدا. بەم شێوەیە گوشاری زۆری لە عێراق کرد و بەشداری ئەم کارەی پێکرد. بەڵی گوشاری دەوڵەتی تورک هەیە، بەڵام گەر پەدەکە لەناو ئەم کارەدا نەبووایە، ئەوا عێراق نەدەگەیشت بەم قۆناغە. ئەوەی زۆر زیاتر دەیەوێت تەڤگەر دابخرێت پەدەکەیە. ئەوەی پادێی لە شەنگالدا بە داخستندا پەدەکەیە. ئەوەی بە زۆرترین شێوە دەیەوێت لە عێراقدا 'پارتی دیموکراتیک' دابخرێت هەر پەدەکەیە. زانیاری دەدات بە دەوڵەتی تورک و ئەویش گوشار لەسەر عێراق دەکات. بەم جۆرە ئەنجامی دەدات. پێویستە بەم شێوەیە لەم ڕووداوانە تەماشا بکرێت. بەڵێ لە ئێستادا عێراق کەوتووەتە ناو ئەم کارەوە، عێراق 'بەڵێی' بۆ دەکات. فواد حوسێنی پەدەکەیی وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکی شاندەکەیە، وەزیری ناوخۆی باشووری کوردستان کە پەدەکەیییە ئەندامی شاندەکەیە. بۆچی وەزیری دەرەوە ڕۆشتووە؟ بەشێوەیەکی ئاشکرا لە بابەتی 'لە دژی پەکەکە چۆن شەڕێک بەڕێوەببرێت؟' وەک ڕاوێژکارێکن، ڕاوێژکاری دەوڵەتی عێراقن. هاوکاری دەدەن بە دەوڵەتی تورک.

بەڵام پێویستە ئەمە بگوترێت. لە ئێستادا حکومەتی عێراق لە ڕووی خوێندنەوە و تێگەیشتی مێژوویەوە لاوازە. دەوڵەتی تورک ناناسێت. سیاسەتی ڕۆژانە بەڕێوەدەبات. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک سەپاندن دەکات؛ ئەمەش وەک سەپاندن بەکاردەهێنێت. لە ئێستادا بە سادەیی دەیکات. عێراقیش دەکەوێتە ناو داوەکە. ئەمەش بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی عێراقدا نیە.

دەسەڵاتداری ئێستا، سودانی و هاوکارەکانی لەبەر پەیوەندی سازکردنیان لەگەل تورکیادا هەزاران جار پەشیمان دەبنەوە. پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە سەری خۆیان بۆ سەپاندنەکانی  پەدەکە چەماندەوە. مێژووی عێراق چۆن ئەوان یاددەکەنەوە؟ دەتوانین بڵێین بە باشی ناویان ناهێنێت. ئەوەندە دەوڵەتی تورکیان نەناسی، خۆیان تەسلیمی سیاسەتی گێزەر و دار (گێزەر-تێڵا)ی دەوڵەتی تورک بوون. گوایە بە پەیوەندیدانانی لەگەڵ تورکیادا لە ڕووی ئابوورییەوە هەندێک بواژانەوە بەدەستبهێنن.  ڕێکەوتنی لەم جۆرە جگە لە 'فرۆشتن' هیچ مانایەکی دیکە هەڵناگرێت. لە جیهانی ئێستای مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا نزیکبوونەوە لە ژیانی ڕۆژانە و ماددییەت زۆر بەرزە. بیرۆکە و ڕێبازی وڵاتپارێزی، کۆمەڵگە پارێزی، نەتەوەیی و درێژخایەن زۆر کەم و دەگمەنە. دۆخی ئێستای بەڕێوەبەری عێراق بەم شێوەیە. دوورن لە هۆشمەندی مێژوویی، سیاسەتی ڕۆژانە بەڕێوەدەبەن. چۆن دەتوانێ پەکەکە وەک دووژمن ڕاگەیەنێت؟ گوایە ڕێکخستنێکی قەدەغەکراوە. لەو کاتەی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران بوو و چەندین بەرپرسی سوپاسی پەکەکەیان کردبوو. لەبەرئەوەی داعشی تێکشکاند. گەر داعش تێکنەشکێنرایە ئایە ئێستا دۆخی عێراق چۆن دەبوو؟ ڕۆڵی پەکەکە لە تێکشکاندی داعشدا لە ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا زۆر گەورەیە. چەندین شەڕڤانی نارد و شەهید بوون. بەم شێوەیە داعش تێکشکێنرا. لەو پێناوەدا هەزارن شەهید درا. لە شەنگال کێ داعشی ڕاوەستاند؟ ئەوانەی ببوونە هۆکاری قڕکردن یان، پەکەکە کە شکۆی ئێوەی ڕزگارکرد. شەنگالی لە قڕکردن ڕزگارکرد. لە ئێستادا خەبەرییان بووەتەوە دەڵێن پەکەکە رێکخستنێکی قەدەکراوە. ئایە بێ ویژدانی و بێ ئەخلاقی لەم ئاستەشدا دەبێت! بۆ ئەوەی بە دڵی تورکیا و پەدەکە بێت. دڵخۆشکردنی پەدەکە و تورکیا بەمانای لەناوبردنی عێراق دێت. ئەو کاتەی مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو هەندێک ڕەخنەی لە تورکیا گرتبوو. وەڵامی تەیب ئەردۆغان چی بوو؟ وتی تۆ کێیت، کێ حساب بۆتۆ دەکات و بە جدیت وەردەگرێت؟ وتی تۆ چیت هەیە؟ عێراق لە قەیران و کێشەدایە، هێشتاش تێیدایە. وتی تۆ وڵاتێکی لەم شێوەیەت هەیە. یانی سوکایەتی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. لە ڕاستیدا گەر سونە لە دەسەڵاتی عێرقدا بووایە ئەوەندە تەسلیمی تورکیا نەدەبوو. ئەوە جیاوازە ڕاستە لە ئێستادا سوننە خۆیان سپاردووە بەدەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری ئێستای عێراق تەنگاودەکات. بەڵام ئێمە دەڵێین گەر دەسەڵاتداری بەتەواوی سوننە بوایە، ئەوا ئەوەندە تەسلیمی تورکیا نەدەبوو. هۆشیاری مێژووییان بەرزە. زۆر باشتر دەوڵەتی تورکیا دەناسن. لەبەرئەوەی لە ڕوویەکەوە لە مێژووی عێراقدا زۆر بەشداری سیاسی نەبوون. سەروەری سیاسییان زۆر نەبووە، لە دەرەوەی سیاسەتی عێراقەوە بوون. هەربۆیە لە ڕووی هۆشیاری سیاسی و مێژوویەوە لاواز بوون. لەبەرمبەر ئەمەدا پێویستە بێگومان پێویستە گەلانی عێراق، هێزە سیاسیەکانی عێراق بوەستنەوە. پێویستە ترسناکی ئەم ڕووداوانە ببینین؛ پێویست گەلی باشووری کوردستان، پارتە سیاسییەکانی باشوور لەبەرامبەر ئەم ڕێکەتننامانە بوەستنەوە. نەکردنی ئەمە بەمانای تەسلیم بوون دێت. بۆیە هەڕەشە لەسەر یەنەکە هەیە. عێراقییەکان وتیان لە بەعشیقە لە تورکەوە پەرەوەردە وەردەگرن، ئەوەش کاریگەرترییان دەکات. ئێوە خۆتان فریوودەدەن. ئەوە ڕەوایەیدانە بە داگیرکاری تورک. کێ تورکیا لەوێ دەردەکات؟ ئایە لەوێ دەکشێتەوە؟ سبەینێ دەڵێت بە ڕژاندی خوێن ئەو دەڤەرەم بەدەستهێناوە. دەڵێت بە فڵان شێوە بەدەستم هێناو. دەڵێت ئەمانە لە ناو میساقی میللیدایە. بەڵێ لەناو میساقی میللیدا کەرکووک، موسڵ، باکووری سوریا هەبوون. جیاوازییەکی کەمی هەیە، ئەوە گرنگە. کاتێک میساقی میللی پەسەندکرا ئەو کاتە نکۆڵی لەکورد نەدەکرا. لەناو عوسمانیدا نکۆڵیکردنی کوردان نەبوو. بەم شێوەیە نەبوو، نکۆڵێیان لە بوونی کورد نەدەکرد. عەبدوڵا جەودەت یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئیتحاد تەرەقی، لە بناغەی فەلسەفەی کەمالیزیمدا فکرەکانی عەبدوڵا جەودەت هەیە. یانی ئەمەوێ بڵێم لە ناو عوسمانیدا نکۆڵێکردنی کوردان نەبوو. بەڵام دەوڵەتی ئێستای تورک نکۆڵی لە کوردان دەکات. ئەمە دۆخێکی نوێییە. لە دوای پەیمانی لۆزانەوە دروستبووە. لەبەر ئەمەیە لەدژی مێژووی خۆی دەجوڵێتەوە.

دەوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوامە لە شەڕی کۆمەڵکوژیی دژ بە گەلی کورد، ئەمەش فاکتەرێکە و دەبێتە مایەی سازبوونی بەرهەڵستی ناوخۆیی بەڵام دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هێندەی تر خۆی تووشی کێشە بوو. ئایا دەتوانین بارودۆخی ئێستای ئۆپۆزسیۆن تەنیا وەک تەنگاو بوونێک یان ئاشتیخواز لەبەرچاو بگرین؟

ئێستا گرنگە بزانین سیاسەتی دەوڵەتی تورک چیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێک دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی لە شەقامەکاندا ڕێپۆرتاژی دەکرد. کاتێک کەسێک قسە دەکات دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی ئاکەپە. هەموو کوردان دەستگیر دەکەن ڕۆژانە ئۆپەراسیۆنی قڕکاری سیاسی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت ئەمانە نەک تەنیا لەبەر ئەوەی کوردن بەڵکو لەبەر ئەوەی ناسنامەی کوردی دەپارێزن و لەناو هەدەپەدا سیاسەت دەکەن دەستگیردەکرێن.

ئێستا ئۆپۆزسیۆن کێشەیەی هەیە لە تورکیا. ئەگەر ئۆپۆزسیۆن ئەمە نەبینێت ئەوا سیاسەتەکەی هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت، ئەوەندەی حکوومەتی ئاکەپە دژایەتی دیموکراسی دەکات، ئەوەندەش دژی کوردان دوژمنایەتی دەکات.

بە وتنی ئەوەی" کورد سوود لە دێموکراسی وەردەگرێت" دوژمنایەتی دێموکراسی دەکەن

لەبەر ئەوەی سیاسەتی لەناوبردن و چەوساندنەوە لە دژی کورد پەیڕەو دەکات، ئەوەندەش دژایەتی دێموکراسی دەکات ئێوە دێموکراسیتان بوێت و بڵێن تێکۆشان بۆ دێموکراسی دەکەین و بەرهەڵستکاری حکومەتی ئاکەپەین، بەڵام سیاسەتی کوردانەتان نەبێت، ئەو کاتە هەڵوێستی ئێوە لەسەر دێموکراسی و کاردانەوەی ئێوە بەرامبەر ئاکەپە بەتاڵە و هیچ مانایەکی نییە لەم لایەنەوە، ئۆپۆزسیۆن دەبێت ئەم ڕاستییە ببینێت. بە دەربڕینی "کورد سوود لە دیموکراسی وەردەگرێت"، دوژمنایەتی دێموکراسی دەکەن.

بە واتایەکی تر هۆکاری دوژمنایەتی دیموکراسی کێشەی چارەسەرنەکراوی کوردە. پاشان سیاسەتێک دروست بکەن کە پەیوەندی بە چارەسەری کێشەی کوردەوە هەبێت. ئەو کات ئێوە دژایەتی سیاسەتی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن. بەم شێوەیە دەتوانن درێژە بە تێکۆشان بۆ دیموکراسی بدەن. هەندێک ڕێکخراوی چەپ هەن. هەندێ کەس ئەم ڕاستییە دەبینن و دژی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستیان هەیە؟ ئێمە حزبی چەپ دەناسین. دۆستانێک لە حزبی چەپ دەناسین، ئەوانەی لە چەشنی خۆمانن.

تۆ سەیری ڕۆژنامە و گۆڤارەکانیان دەکەیت هیچ پەیوەندییەکیان بە مەسەلەی کوردەوە نییە بۆچی؟ ئەگەر مەسەلەی کورد لە ڕۆژەڤدا بێت، ئەوا حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

دەستوەردانیان بکەن ئایا ئەوە ڕوودەدات؟ لە تەلەفزیۆن دەردەکەوێت و خۆی بە سۆسیال دێموکرات ناودەبات، بەڵام کاتێک مەسەلەی کورد دەبێتە بابەتی گفتوگۆ ڕووی هەڵدەسووڕێنێتەوە. هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو و ئاکەپە و مەهەپەدا نییە. تێکۆشان بۆ دیموکراسی بەم شێوەیە نییە. لەم ڕووەشەوە هەموو هێزە دێموکراتیکەکان بەرامبەر بە مەسەلەی کورد هەستیار دەبن، ئەگەر بەڕاستی لە تێکۆشانی دێموکراسیدا بەشدارن با هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا لە بەرامبەر ئەو گوشارانەی لەسەر گەلی کورد هەیە نیشان بدەن.

ببە بەشێکی گرنگی ڕۆژەڤەکەیان. هەرکەسێک بڵێ من دژبەری حکومەتی ئاکەپەم، ئەوا دەبێت وەک چۆن دژایەتی سیاسەتی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەکەن، بە هەمان شێوەی بەرەنگاری سیاسەتەکانی دژ بە کوردانیش ببنەوە.

ئەگەر ڕوانگەیەکی دروست بۆ مەسەلەی کورد نیشان نەدەیت، ئەگەر دژی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەش بیت، هیچ مانایەکی سیاسی و دەرئەنجامێکی نییە. لەم ڕوانگەیەوە نامەوێت هیچ بڵێم. ئەگەر هەموو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دژی ئاکەپە-مەهەپە یان فاشیزم تێکۆشان دەکەن، ئەوا دەبێت سیاسەتێکی ڕاستەقینەی کوردیش لەبەرچاو بگیرێت. تێکۆشانی دروست بۆ بەدی هێنانی دیموکراسی لەسەر ئەم بنەمایە دەکرێت.

هێرشه کانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی فەلەستین بەردەوامه له کاتێکدا سەرۆکی فەلەستین مەحموود عەباس سەردانی تورکیای کرد له پارلمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد تۆ لەو بارەیەوە سەبارەت بەوەی شتانەی لە فەلەستین ڕوودەدات و مەحمود عەباس چی دەڵێیت؟

فەلەستین ئازارێکی گەورە دەکێشێت. ئێمە بە توندی هێرش و سیاسەتەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین شەرمەزار دەکەین. لە ڕاستیدا، کۆمەڵکوژییەکی گەورە ڕوویداوە. ئه م کۆمەڵکوژییه ئێستا له ئاستی جینۆسایددایە ئەوان نایانەوێت فەلەستینی لەوێ بهێڵن نیازیان پاکتاوکارییە.

بێگومان مەحموود عەباس یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی ئازادیی فەلەستین و بێگومان ئێمە بە ڕێزەوە پێشوازی لە تێکۆشانیان دەکەین بەڵام ئەگەر شتێکی باش لە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە چاوەڕوان بکەن ئەوە خۆفریودانێکی گەورەیە. ئێمە بەشداری تێکۆشانی فەلەستینییەکان بووین و شەهیدمان داوە له لایەکی دیکەوه هاوکاری و پشتیوانی فەلەستینییەکانمان پێ گەیشتووە.

لەم ڕووەشەوە پەیوەندییەک لەنێوان ئێمە و تێکۆشانی گەلی فەلەستین هەیە. پەیوەندییەکی بەهەست و سۆز هەیە، پەیوەندییەکی مێژوویی هەیە. دەمەوێت ئەوە بڵێم.

مەحموود عەباس و هەر کەس دەبێت بزانن، هۆکاری ئەوەی هێندە مەسەلەی فەلەستین لە جیهاندا کاریگەری لەسەرە، گەلانی جیهان خاوەنداری لێدەکەن، پێشتر ئاماژەمان پێدا، تێکۆشانی هێزە چەپەکانی فەلەستین کاریگەری خۆی هەیە. لە ئەنجامی خاوەنداری هێزە چەپەکانە لە سەرانسەری جیهان کە هێندە پشتیوانیان هەیە. لە شەستەکان، لە کۆتایی شەستەکاندا، لە تورکیا لە حەفتاکاندا، هێزە شۆڕشگێڕە چەپەکان خاوەنداریان لە تێکۆشانی فەلەستین کرد، ئەو لایەنانەی کە ئەردۆغان پشتی پێبەستوون، دژایەتی هێزە چەپەکان دەکەن.

هێرشیان دەکردە سەر ئەو هێزە چەپانەی کە سەربازە ئەمریکییەکانیان فڕێدایە ناو دەریاوە. ئێستا حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەڕاستی پرسی فەلەستین بەکاردەهێنێت. من باسی ئەو لایەنە ئیسلامیانەی لە دەرەوە ناکەم. بەڵام ئەردۆغان و مەهەپە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کەڵک لە تێکۆشانی گەلی فەلەستین وەردەگرن. هەوڵ دەدەن تێکۆشانی فەلەستین بۆ پەردەپۆشکردنی کۆمەڵکوژیی کورد بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسانتر بتوانن کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن.

بۆچی خاوەنداری لە فەلەستین دەکات! شتێکی وا نییە. بۆ ماوەیەکی کورتیش بازرگانی نێوانیان نەوەستا. دوای ٧-٨ مانگ، کاتێک نوێنەرێکی پارتی سەعادەت لە پارلمان ئەمەی پێ ڕاگەیاندن، ئاکەپەیەکان هێرشیان کردە سەری، ئەو کەسە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. تا ئێستا ئەو بازرگانییەیان وەک خۆی ماوە و دەستبەرداری نەبوون.

لەم ڕوانگەوە مەحموود عەباس نەدەبوو ببێتە ئامرازی حکومەتێکی فاشیست وەک ئاکەپە-مەهەپە. پێشتر داوای لێکرد، بەڵام نەچوو. هەڵوێستێکی دروستی نیشاندا. فەلەستینیەکان نابێت ببنە بەشێک لە حکومەتێک کە دژی گەلی کورد کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات. نابێت شەرعییەت بدەن بەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک دژ بە گەلی کورد بەکاری دەهێنێت.

تورکیا وڵاتێکە کە بە درێژایی مێژوو باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبووە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەتا تورکیا دانی بە ئیسرائیلدا ناوە و بەردەوام پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

لە ئێستاشدا بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری خۆی ڕابگرێت، لەبەرئەوەی زۆر تەنگاوبووە. یانی بەو مانایەی سەعادەت تەنگی پێهەڵچنیوە، رەفاهـ تەنگی پێهەڵچنیوە، هێزە دیموکراسییەکان تەنگییان پێهەڵچنیوە ناچاربوو؛ کۆتایی بە بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیلدا بهێنێت.

دەستی بە دژایەتیکردنی ئیسرائیل کرد. بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتداری خۆی. لەم ڕووەیشەوە گەلی فەلەستین، هێزە سیاسییەکانی فەلەستین پێویستە نەبنە ئامرازی دەوڵەتێکی قڕکەر. دەتوانن بانگەوازی داوکاری لە گەلی تورکیا بکەن. دەتوانن لەگەڵ گەلی تورکیا، لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی توکیادا پەیوەندی دانێن. بەڵام پێویستە نەبنە پەردەی سیاسەتی دەسەڵاتداری. پەیوەست بەم بابەتەوە بانگەوازی لەگەلی فەلەستینی دەکەم بە هۆشیارییەوە بجوڵێنەوە.

هەموو شتێک لە تورکیادا لەگەڵ سیاسەتی دەسەڵاتدرییدا شێوەگیر دەبێت. وەرزشیش یەکێکە لەو گۆڕەپانانە. ئۆڵەمپیادی ٢٠٢٤ی پاریس ئەنجام درا و تەواو بوو. تورکیا بە سەدان وەرزشەوانەوە بەشداربوو، بەڵام بەبێ بەدەستهێنانی یەک میدالیا گەڕایەوە. دەربارەی ئەم دۆخە گفتگۆی جدی کرا. ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

لە راستیدا ئەم دۆخە پیشاندەری ئەوەیە کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە چیە. ئەم دەسەڵاتدارییە لە تورکیادا هەموو شتێکییان ڕزاندووە و خراپییان کردووە. ئەخلاق، ویژدان، چاند و هونەر. هەروەها بواری وەرزشییان داڕزندووە و وێرانیان کردووە. لە وەزشبوونیان خستووە. لە پێشبرکێکردنیان خستووە. هەموو وڵاتێک دەیەوێت پێشبرکێ بکات، دەیەوێت وەرزشکارانی سەرکەوتن بەدەستبهێنن. ئەمە سروشتی وەرزشە.

بەڵام دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئەم بوارەی گۆڕییەوە بۆ شەڕ. هەر وەرزشوانێک پێویستە لە شەڕێکدا سەرکەوێت. ئەگەر سەرکەوێت ئەوا تورکیا لەشەڕێکدا سەردەخەن. گەر ئەوان سەرکەوتن بەدەسبهێنن، ئەوا تورکیا لە شەڕی دژ بەکورداندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. هەموو شتێک؛ سیاسەت، هونەر، هەموو شتێکی خستووەتە خزمەتی شەڕی تایبەتەوە. وەرزشی گۆڕییەوە بۆ بەشێک لەشەڕی تایبەت. تۆپی پێی گۆڕیوە، لە تۆپی پێدا دادپەروەرییەکی نەهێشتووەتەوە. کردوویەتی بەشەرێکی تایبەت. ئەوەش لە ئەنجامی ئەو شەڕە قێزەونەوەیە کە لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا. دەرنجامی ئەو شەڕە تایبەتەیە کە لە دوای نەوەداکانەوە بەهۆی شەڕی تایبەتەوە جێبەجێکرا. زۆرباش لەمە تێدەگەین.

لە ڕاستیشدا ئەو وەرزشکارانە جێگەی دڵتەنگی مرۆڤە، ئەوەندە ڕەنج دەدەن، ماندوودەبن، لەناو سترێسدان. کاتێک دەدۆڕێن دەبن بە خاین، ئیلا دەبێت سەرکەون. شەڕ چیە؟ گەر بدۆڕێیت، لە شکستێکی گەورەدا دەژیت. ئاسان نیە. یانی ئەوان دەخەنە ناوشەڕێکەوە نەک پێشبڕکێ.

بۆیە دەدۆڕین، بە تەندروستانە بیرناکەنەوە. لەناو ترسدا دەژین و دەدۆڕێن. بەتایبەت لە ناو ئەم٢٠ ساڵەی سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەم شێوەیە. گوشار هەیە، وەرزشییان گۆڕییوە بۆ دۆخی شەڕی تایبەت، با گەلی تورک دڵخۆشبێت، هەموو کەسێک دڵخۆشبێت. بەڵام نابێت وەرزش بگۆڕدرێتە ئەم دۆخە. ئەم حکومەتە لەم ڕەوشە بەرپرسیارە.

وەزیری وەرزش، فیدراسیۆن تاوانبار دەکات. تەماشای ئەم بێشەرمییە. هەرخۆی ئەوانە هەموو پیاوی تۆن. هەرخۆی ئاکەپە کرێکارێکیش لە کەسانی دیکە وەرناگرێت. ئەوەی وەردەگرێت سەربەخۆییەتی. فیدراسیۆنیش سەر بەتۆیە. ئەوان تاوانبار دەکات. ئەوە تۆی تاوانباری، ئەوەی وەرزشی هێناوەتە ئەم ئاستە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە. وەزیرەکانێتی. ئەوەی لەسەر وەرزشییان دروستکردووە، شۆڤێنزمە. وەرزشکاران هەوڵ و کۆشش دەکەن بەڵام کۆششەکانیان بە خەسار دەروات.

وەرزشەوان سەبارەت بە ژیانی خۆی ئاگادارە، تەمەن و هەموو شتێکی خۆی دەبەخشێت بەڵام بەو شێوەیە بەکاردەهێنرێت؛ بۆ خراپەکاری بەکاردەهێنرێت. داوا لە هەموویان دەکرێت ئەم شەڕە سەربخەن.

شەڕ لە دژی جیهان. تۆ ئەوەندە لەسەر دەرونی گەنجان باربکەی، بەو دەرونەوە ناتوانن هیچ دەستکەوتێک بەدەسبهێنن. بۆیە نەک فیدراسیۆن بەڵکو ئەوە وەزیری وەرزشە بەرپرسیارە. ئەم حکومەتە بەرپرسە. بۆیە پێویستە مرۆڤ لە دژی سیاسەتی وەرزشی تورکیا بوەستێتەوە، پێویستە ئەم سیاسەتە رەخنەبکرێت. پێویستە واز لە ئامرازی شەڕی تایبەت بهێنێت.