لە میلانۆ چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا
لە شاری میلانۆی ئیتالیا بە دروشمی 'کاتی هیوایە' چالاکی ئەنجامدرا و داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە شاری میلانۆی ئیتالیا بە دروشمی 'کاتی هیوایە' چالاکی ئەنجامدرا و داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی، هەروەها بە داواکاری ستاتۆ بۆ کوردستان لە هاوینی ٢٠٢٢ەوە لە شارە جیاوازەکانی ئیتالیا بە دروشمی 'کاتی هیوایە' چالاکی ئەنجام دەدرێت. لە فیستیڤاڵی ئەمساڵی پارتی کۆمۆنیستی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئیتالیا لەمساڵدا ڕۆژێک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەرخانکرا. چالاکیەکە لە لایەن نوسینگەی ئەنفۆرمانسیۆنی کوردستانی لە ئیتاڵیا و ئاڕتی کوردستانی ئیتالیا لە پارکی دیل کاسین دی چیسا رۆسا ئەنجامدرا و گۆڕەپانی چالاکیەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە ڕازێندرابوەوە.
لە چالاکیەکەدا بەشێوەی پانێڵ لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگاندن کرا و بەشداربووانی چالاکیەکە لەسەر ئەو بابەتە قسەیانکرد.
لەسەرەتای پانێڵکەدا ڕۆبێرتۆ ماپیلی قسەیکرد و تیشکی خستەسەر گرنگی فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان خاوەنی ڕوانگەی کاریگەرە. پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دەرفەتی ژیانی هاوبەشە بۆ هەموو گەلان."
دواتر ماسیمیلانۆ دی کۆنکا لە پانێڵەکە باسی لە گرنگی پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە وەک ڕێکخستن و هێزە چەپەکانی ئەوروپا سود لە پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرین، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستامان.
کۆنسێرتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
لە دوای تەواوبوونی قسەی بەشداربووانی پانێڵەکە، لە چالاکیەکەدا بە بەشدرای هونەرمەندی کورد کاوە ئورمیە و هونەرمەندی ئیتالی ئاسالتی فرۆنتالی کۆنسێرتێک پێشکەشکرا و تا درەنگای شەو بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئاپۆ' چالاکیەکە بەردەوام بوو.