سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سلێمانی کرد

سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان سەردانی سلێمانی کرد و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمرۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران دوای دیدارەکانی لە بەغدا سەردانی هەرێمی باشوری کوردستانی کرد. پزیشکیان سەرەتا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان و دواتریش لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە کۆبووەوە.

دوای دیدارەکانی لەگەڵ پەدەکە، پزیشکیان سەردانی سلێمانی کرد. لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانییەوە پێشوازی لێکرا.

پزیشکیان سەردانی مەزاری جەلال تاڵەبانی کرد و لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ جەلال تالەبانی کۆدەبێتەوە.

دوای سەردانەکەی بۆ سلێمانی پزیشکیان سەردانی چەند شارێکی دیکەی عێراق دەکات.

لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆمار، ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەی مەسعود پزیشکیانە بۆ دەرەوەی ئێران.