دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٦ ڕۆژدا بەلانی کەمەوە ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە
ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٦ ڕۆژدا بەلانی کەمەوە ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە.
ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٦ ڕۆژدا بەلانی کەمەوە ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە.
ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتێکی پەیوەست بەو کەسانەوە بڵاوکردەوە کە دەوڵەتی تورک و چەتکەکانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە عەفرینی داگیرکراودا ڕفاندوونی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ناو و کاتی ڕفاندی ئەو کەسانە بڵاوکراوەتەوە کە ڕفێندراوەن، سەرجەمی ئەو کەسانە لە نێوان ١ بۆ ٩ ئەیلولدا ڕفێندراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نیە.
ناوی کەسە ڕفێندراوەکان بەم شێوەیە: عەبدۆ محمەد ئەلئەراج، سورەیا محەمەد، ئەحمەد حەیدەر، زیاد عومەر حسێن، نوری موسا موسا، ئەحمەد محمەد نوری، مستەفا تاهیر عەبدۆ، عومەر ئەحمەد حەنان، محمەد مەحمود عوسمان، مەحمود مەحمود عوسمان، سەڵاح ئەحمەد، فەرهاد حەسەن رەشید، محمەد حەنان سەیدۆ، حسێن ئەحمەد عەبدوڵا، عەلی مەحمود مەنکاوی، مستەفا عوسمان خەلیل.