لە بەرلین گەنجانی کورد بۆ بەشداری لە 'رێپێوانی درێژمەودا' بانگەوازیان راگەیاند
گەنجانی کورد لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەوازیان راگەیاند. چالاکیەکە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت.
گەنجانی کورد لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەوازیان راگەیاند. چالاکیەکە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت.
بۆ رێپێوانێک کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' سازدەکرێت، گەنجان بانگەوازی بەشدارییان راگەیاند و جەختیان کردەوە، هەرگیز گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەبوڵ ناکەن.
گەنجان رایانگەیاند کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانی درێژمەودا ئەنجام دەدەن و وتیان، "وەک گەنجان لە بەرلینەوە ئێمە بۆ رێپێوانی درێژ مەودا ئامادەین. ئایا گەنجانی کورد ئێوەش ئامادەن؟".
راگەیەندراوەکەی گەنجان بە دروشمی "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان" کۆتایی هات.