لەپێناو ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد گردبوونەوەیەک سازدەکرێت

پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتیکەکان ڕایانگەیاند، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەدا گربوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدین.

کامپینی نێونەتەوەیی بە داخوازی ئازادی جەستەی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد دەستپێکردووە و بەردەوامە. لە لایەکی دیکەوە لەدژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی کە پێدەنێتە ناو ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییکەوە و لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ لە دژی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. لە کورستان، تورکیا و هەموو جیهاندا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتیکەکان لە کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی باشور-ڕۆژهەڵات (GGC) ڕاگەیاندراوێکی بە زمانی کوردی و تورکی بڵاوکردەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندر و نوێنەری چەندین ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا؛ کامپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد' دەپەڕێننەوە بۆ قۆناغێکی نوێ.

'گردبوونەوەی گەورە لە ئامەد بەڕێوەدەبرێت'

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ پلاتفۆرمەکە بە دروشمی "لە دژی پیلانگێڕی دەستینەوە! بۆ ئازادی لە ئامەد کۆدەبینەوە"، لە ئەمڕۆوە دەست بە چالاکیەکانیان دەکەن کە تا ١٣ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. وە ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد گردبوونەوەیەکی گەورە بەڕێوەدەچێت.