قەسەدە: ٢ درۆنی کامیکاز تێکشکان
قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی SNA چالاکیی ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ٢ درۆنی کامیکاز خراونەتە خوارەوە.
قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی SNA چالاکیی ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ٢ درۆنی کامیکاز خراونەتە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی قەسەدە لەسەر چالاکیەکان، پێشهات و بەرخۆدانی شەڕڤانان لە دژی هێرشەکان لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"شەڕڤانانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی درێژە بە بەرخۆدانی ڕەوای خۆیان دەدەن. دوێنێ (شەممە) یەکینەکانی شەهید هارون ٢ درۆنی خۆکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە بەنداوی تشرین تێکشکاند. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درێژایی شەوی هەینی-شەممە ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد. هەروەها فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ناوچەی دەوروبەری بەنداوەکە و بیناکانی کرێکاران و گردی سیریاتەل و گوندی خربەی زەمالایان بۆردومان کرد.
دوێنێ کاتژمێر ١١:٥٨ خولەک، درۆنیکی تەقەمەنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەنداوی تشرین خەڵکی مەدەنی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ڕۆژنامەنووس عەگید شەهید بوو و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
هەروەها لە بەرەی قەرەقوزاق؛ شەڕڤانانمان لە گردی قەرەقۆزاقێ و گوندی هۆشەریێ دژی بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا هەژمارێک چەتە بریندار بوون.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکان گوندەکانی تینا، خەسەق و گردی سێڤێ یان بۆردومان کرد. هاوکات لەگەڵ بۆردومانەکەدا گوندەکانی تینا، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلها و سەنا بە تانک و تۆپان بۆردومان کران. گردەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاقیش بە ڕێگەی زەوینی و ئاسمانییەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ماڵ و موڵکی خەڵکی مەدەنی زیانیان بەرکەوت.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دووجار شارۆچکەی شیوخای سەرەوەیان لە ڕۆژاوای کۆبانێ بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە هاوڵاتیانی مەدەنی زیانیان بەرکەوت. هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە. جموجۆڵێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر شارۆچکەی عەین عیسا و لادێکانی دەوروبەریدا سوراونەتەوە."