شاندی ئیمراڵی لە نەخۆشخانە ڕاگەیاندراویان دەبێت

پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، لەو نەخۆشخانەی کە ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەری لێ چارەسەر دەکرێت، ڕاگەیاندراویان دەبێت.

ئەندامی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پەرلەمانتاری وان پەروین بوڵدان و یەک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە زیندانی جۆری Fی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.

پاش دیدارەکە، شاندەکە گەڕانەوە ئیستەنبوڵ و کاتژمێر ١٩:٠٠ لە نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیل کە سری سورەیا ئۆندەری تێدا چارەسەر دەکرێت، ڕاگەیاندراویان دەبێت.