شەرمەزاکردنی تێکدانی مەزاری شەهیدان بەردەوامە

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە چەندین هەرێم و شاری باکوور و ڕژهەڵاتی سووریا، تێکدان و ڕووخاندنی گۆڕی شەهیدانیان لە گۆڕستانی منبج لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەرمەزار کرد.

بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب، تل تەمر، قامیشلۆ، تربە سپی، ڕەقە، کۆبانێ، شەدادی، عامودا وعەین عیسا سەبارەت بە تێکدان و ڕوخاندنی گۆڕی شەهیدان لە گۆڕستانی منبج لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕاگەیاندراوییان خوێندەوە و شەرمەزاری ئەو کارە نامرۆڤانانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان کرد.

حەلەب

لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب، لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەڵەب بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا: "دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەشێوەیەکی سیستماتیک هاوشێوەی عەفرین و شەهبا بەها و ڕێبازە مرۆییەکان پێشێل دەکات و گەیشتووەتە ئاستی تێکدانی گۆڕستان و شوێنە پیرۆزەکان.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم کردەوە تاوانکارییانە پێشتر لە گرێسپی، سەرێکانی و باکووری کوردستان ئەنجامدراوە.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە لە رێگریی کردن لەو کردەوانە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. هاوکات داوای لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان هەنگاوی جدیی بنێن.

تل تەمر

بەهەمان بەبەست لە تل تەمر، لەلایەن محەمەد ئەلیات، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەکەوە، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و ڕاگەیەندرا: "لە بەیانی جەژنی ڕەمەزاندا لە شاری منبج کردەوەیەکی دڕندانە ئەنجامداروە کە هەستی هەموومانی بریندار کرد و شکۆی شەهیدانمان پێشێلکرا. کەسانی نەناسراو، بێ ئەخلاق و بەدوور لە بەها مرۆییەکان گۆڕی شەهیدانیان هەڵوەشاندووتەوە، ئەم کارە قیزەونە نە ڕەوایە و نە لێخۆشبوونی هەیە."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئێمە بە توندی ئەم هێرشە نارەوایە بۆ سەر پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئیدانە دەکەین و هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لەو بارەوە لێکۆڵینەوەی بەپەلە ئەنجام بدەن و تاوانکاران ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە."

قامیشلۆ

Malbatên şehîdan êrişa li ser mezara Şehîdan a Minbicê şermezar kir

لە شاری قامیشلۆ ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەشێوەیەکی سیستەماتیک و ئامانجدار بەها و پرەنسیپە مرۆڤایەتییەکان پێشێل دەکات، وێرانکارییەکانی گەیشتووە بە تێکدانی گۆڕستانەکان و شوێنە پیرۆزەکان هەروەک پێشتر لە شاری عەفرین و شەهبا کردوونی."