تولای حاتەم ئۆغیۆلاری: دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیۆلاری وتی: "چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئێمەدایە. ڕێگەی موخاتەبی چارەسەری ڕوونە. گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان لاببرێت."

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیۆلاری لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەڕلەماندا هەڵسەنگاندی بۆ پرس و پێشهاتە گەرمەکان کرد.

حاتەم ئۆغیۆلاری لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا بەناوی سیاسەتی ئاسایش و سەقامگیرییەوە گەلانی تورکیا دوچاری هەژاری بوونەتەوە. درێژەدانی ئەم پرۆسەیەش بنەمای کێشەکانی کۆمەڵگەیە. ئەوەشی خستەڕوو سیاسەتی ئەمنیەتی بووەتە هۆکاری لێکترازان و پەرتەوازەیی گەلانی ڕەسەنی هەرێمەکە.

'موخاتەب و بەردەنگی پرسی کورد، ئاشتی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێز ئۆجالانە'

لە بەردەوامییدا حاتەم ئۆغیۆلاری جەختی لەسەر تێکۆشانیان کردەوە لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە تورکیادا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "دەبێت ئەم ڕاستییە بچەسپێنین؛ سیاسەتی دەرەوەی ئاکەپە تۆپەکەی هاویشتووە. بەڵام چارەسەری پرسەکانی کورد لە دەستی ئێمەدایە، چارەسەرکردنی پرسەکەش بە مانای بەرقەراربوونی ئاشتییە لە هەرێمەکەدا. چارەسەری پرسی کورد، ڕێباز و موخاتەبەکانی ڕوونە. موخاتەبەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە کە لە ئیمراڵیدا لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە." ڕاشیگەیاند دەم پارتی لە پەرلەماندا ناونیشانی پرسی کوردە. بە گوێرەی ئەزموونەکانی پێشومان باش دەزانین ئاشتییەک تا کۆمەڵایەتی نەکرێتەوە ئەوا ناتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە دەستەبەربکەین.

'لابردنی گۆشەگیری خواستی ڕای گشتییە'

لە قسەکانیدا تولای حاتەم ئۆغیۆلاری سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و وتی: "سەرۆکی مەهەپە لە لێدوانی فراکسیۆنەکەیدا بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان قسەیکرد. ماوەی ٤٤ مانگە گۆشەگیری بەردەوامە. بۆ لابردنی گۆشەگیری ساڵانێکە تێدەکۆشین. ڕای گشتی سالانێکە داوای لابردنی گۆشەگیری دەکات. بە دڵنیاییەوە پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان لاببرێت." لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا وەک دەم پارتی ئامادەی هەموو کارێکین بۆ بونیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی".