بایک: بەرخودانی حەفتانین لەسەر هێڵی فەرماندە عەگیدە – ١ -

بایک رایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بووە هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی "ئەوانەى ئەمڕۆ لە حەفتانین بەرخودان دەکەن لەسەر هێڵی فەرماندە عەگیدن. نوێنەرایەتیی هێڵی گەریلای رێبەر ئاپۆ و فەرماندە عەگید دەکەن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) میوانی 'بەرنامەى تایبەت'ی کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تیڤی بوو و لەسەر بارودۆخ و بابەتەکانی رۆژ شیکاریی گرنگی کرد. بایک ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە راگەیاندرا و لێدوانی حکومەتى باشووری کوردستان نیشان دا، کە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک دا پەکەکە تاوانبار دەکەن. بایک سەرنجی خستە سەر ئەو راپۆرتانەش کە لە دژی پەکەکە ئامادە دەکرێن.

بایک داوای لە گەلی کورد کرد، لە دژی سیاسەتەکانی شەڕی چەپەڵی دەوڵەتی تورک ئاگاداری خۆیان و هۆشیار بن و وتی "دەوڵەتى تورک لە کەسایەتیی ژنان، گەنجان و منداڵانی کورددا دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت و رادەستی خۆی بکات. لەبەر ئەوەش هێرش دەکاتە سەر ژنان، چونکە ژنان لە دژی فاشیزم، داگیرکەری، زوڵم و کۆیلەیەتی نوێنەرایەتیی ئازادی و دیموکراسی دەکەن".

گەنجانی کورد لە سەربازیدا دەکوژرێن، بەڵام دەوڵەتی تورک دەڵێت، "جەڵتەى دڵ لێی دا، کەوتەخوارەوە، روون نییە چی روویداوە".  هەم دەیانکوژێت، هەمیش ئاڵا بە تەرمەکانیاندا دەئاڵێنێت و بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنیان دەکات. لە دوایین رووداودا بنەماڵەیەک لە سەرحەد ئەوەى قبوڵ نەکرد. دەبێت مرۆڤ لە دژی دوژمن بوەستێتەوە. بە تایبەتی ژنان و گەنجانی کورد دەبێت خۆیان لە ئەفسەر، سەرباز، پۆلیس، میت، چەتە، جەردەوان و نوێنەرانی دەوڵەتی تورک نزیک نەکەنەوە. دەبێت نەبنە عاشقی بکوژەکەى خۆیان، دەبێت لێپرسینەوە لە بکوژەکەیان بکەن".

چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

١٣ ساڵ بەسەر ئەو فەرمانەدا تێپەڕی، کە لە ١٥ی ئابی ٢٠٠٧ دا لە شەنگال روویدا. ٦ ساڵ بەسەر فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا تێپەڕی. لە ئەو دوو رووداوەدا هەزاران مرۆڤی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کران. ئێستاش ئەو هێرشە قڕکەرانانە بەردەوامییان هەیە. لەو کاتەدا دەروێشە هاوچەرخەکان رێگرییان لەو قڕکردنە کردبوو، بۆیە گرنگە ئەوە روون بێت و بزانرێت، ئامانجیان لەو قڕکردنانە چی بوو و ئەمڕۆ بۆ پێشگرتن لە فەرمانەکان دەبێت چی بکرێت؟

پێش هەموو شتێک من لە کەسایەتیی مام زەکی، زەردەشت و بێریڤاندا یادی هەموو شەهیدانی ئێزدخان بەرز رادەگرم و سەر لە بەرامبەر هەمویاندا دادەنەوێنم. ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە گەلەکەمان و شەهیدانمان داوە، دووبارەی دەکەینەوە. بۆ داعش هێرشی کردە سەر ئێزدخان و گەلی ئێزدیمان و خواستی چی بکات؟ پێویستە مرۆڤ لەوە باش تێبگات. ئەگەر داعش هێرشی کردووەتە سەر گەلی ئێزیدیمان و کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا ئەوا عەقڵییەتێک لە پشتییەوە هەیە. ئەو عەقڵییەتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەیە و داعشی لێدروستبووە. داعش بەو عەقڵییەتە هێرشی کردە سەر ئێزدخان و گەلی ئێزدیمان. ئەگەر مرۆڤ لەو عەقڵییەتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا تێنەگات، مرۆڤ ناتوانێت لە هێرشی داعش بۆ سەر ئێزدخان تێبگات. ئەمڕۆ هەندێک دەڵێن، ئێمە لە دژی داعشین، ئەوەش چەند راست بێت، مرۆڤ لەوەش تێدەگات. ئەوانەى لە دژی داعشن پێویستە لە دژی ئەو عەقڵیەتە بوەستنەوە، کە داعشی دروستکردووە. ئەگەر لە بەرامبەریدا نەوەستنەوە ئەوا ئەو کاتە هەموو قسەکانیان پووچە و بۆ فریودانە. ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا عەقڵییەتێک هەیە، ئەو عەقڵییەتە زۆر بەهێزیشە. ئەو عەقڵییەتە چییە؟ نەتەوە دەوڵەت، نەژادپەرەستی و ئایین، ئەخلاق، بە کۆمەڵگەبوون و ئەوانە هەموویان هەیە. ئەگەر داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبووە، داعش دەرەنجامی ئەو عەقڵییەتەیە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە. ئەو عەقڵییەتە داعشی دروستکرد. داعش ئەو عەقڵییەتە لە ئاستێکی باڵادا نوێنەرایەتی دەکات، بەڵام ئەو عەقڵییەتە لە دەرەوەى راستیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چونکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئایین هەیە، ویژدان هەیە، ئەخلاق هەیە، کۆمەڵگەبوون هەیە، دروستبوونی داعش لە دژی ئەوانەیە و بە پێچەوانەى ئەو شتانەیە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە تەواوەتی نەژادپەرەستی و نەتەوە دەوڵەت-یان بۆ خۆیان بە بنەما گرتووە. ئەو عەقڵییەتەیان لە ئاستێکى باڵادا پێشخستووە و بڵاویانکردووەتەوە. لەبەر ئەوە داعش خواستی دەستبەسەر ئێزدخان دا بگرێت و لەوێ قڕکردن و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، چونکە لە عەقڵییەتى نەتەوە دەڵەت دا نەژادپەرەستی هەیە. ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر گەلان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا پێکەوە ژیاون، لە نێوان گەلان دا کێشەى زۆر بوونی نەبووە. کۆمەڵگە هەبوو، ویژدان هەبوو، ئەخەلاق هەبوو. لەبەر ئەوەش گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست برایانە و بە ئاسانی پێکەوە دەژیان. کاتێک ئەو عەقڵییەتەى نەتەوە دەوڵەتی نەژادپەرەستی پەرەی سەند، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خراپ کرد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پارچە پارچە کرد. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئەوانەى خۆیان بەهێز دەزانن هێرش دەکەنە سەر ئەوانەی کە لاوازن و دەیانەوێت ئەوانە بسڕنەوە. گەلی ئێزدیشمان گەلێکى دێرینە، ئایینەکەشی ئایینێکى دێرینە، بە لاوازیان زانی بۆیە هێرشیان کردەسەری و خواستیان گەلی ئێزدیمان قڕ بکەن. ئامانجی هێرشەکەى داعش ئەوە بوو. لە پشت داعشەوە چەندین هێز هەبوون، هێزە سەرەکی و بنەڕەتییەکەی پشت داعشیش دەوڵەتی تورک بوو. ئەوە ئەمڕۆ بۆ هەموو کەس ئاشکرا بووە، رەنگە پێشتر ئەوەیان زۆر نەزانیایە، بەڵام ئەمڕۆ دەیزانن. داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەهێز کرا و هێرشی کردە سەر ئێزدییەکان، چونکە لە مێژووشدا لە کاتی عوسمانییەکان و لە دواى ئەوانیش بە بەردەوامی هێرش کراوەتە سەر ئێزدییەکان و خواستیان ئێزدییەکان لە ناو ببەن و بیانسڕنەوە. دەوڵەتى تورک لەبەر ئەوەى دەوڵەتێکى نەتەوەیە، ئەو بنەمایە بۆ خۆی وەرگرتووە ودەیەوێت هەموو گەلانی تر بسڕێتەوە. لە ناو گەلانی تریشدا لاوازترینیان و دێرینترینیان گەلی ئێزدیمان بوو. لەبەر ئەوە داعش پەلاماری دان بۆ ئەوەى زیانێکى زۆر گەورەیان لێ بدات، لە کەسایەتیی ئێزدییەکاندا گورز و زیان لە گەلانی ناوچەکە بدەن، چونکە سیاسەتی نەتەوە دەوڵەت نەژادپەرەستیی دەوێت. لەسەر شەنگال، لەسەر گەلی ئێزدیمان سیاسەتی قڕکردن و سڕینەوەیان پێشخست.  

پەدەکە و حکومەتى عێراق ئێزدییەکانیان لە ژێر چەپۆکەی داعش دا بەجێهێشت

دەزانرێت نە دەوڵەتى عێراق و نە پەدەکە لە شەنگال خاوەندارییان لە گەلی ئێزدیمان نەکرد. بۆ؟ چونکە ئەو شوێنەیان بۆ خۆیان بە گرنگ نەدەزانی. یانی ئەو گەلە و ئەو زەوییەیان بە هی خۆیان نەزانیوە. تەنها بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی خۆیان لەوێ بۆ گرنگ بووە. چۆن لەوێ نەتەوە دەوڵەت پێشدەخەن بەو شێوەیەش نەژادپەرەستی پێشدەخەن، چۆن گەلی ئێزدی بکەن بە کۆیلە، بۆ ئەوانە لەوێ دەمانەوە. نەک بۆ ئەوەى خاوەندارییان لێ بکەن و بیانپارێزن. ئەگەر ئەو گەلە و خاکەیان بە هی خۆیان بزانیایە ئەوا خاوەندارییان لێدەکردن، هەرگیز گەلی ئێزدیمانیان رادەستی داعش نەدەکرد. لەوێش ئەو کۆمەڵکوژییەش بەسەر گەلەکەماندا نەدەهات. مرۆڤ سەیری موسڵ بکات، کاتێک داعش کۆنسوڵخانەى تورکیای گرت، هیچ کەسێکى نەکوشت. ئێمە دەزانین داعش لە کوێ و کێی دەستگیر بکردایە هەموویانی دەکوشت، بەڵام بۆ کۆنسوڵخانەى تورکیای گرت و کەسی نەکوشت؟ چونکە پەیوەندیی بە تورکیاوە هەبوو، تورکیا هاوکاریی دەکردن، تورکیا دەیخواست لە رێگەى ئەوانەوە دەسەڵاتی نەتەوە دەوڵەتەکەى پێشبخات، لەبەر ئەوە هیچیان لێ نەکردن. لە دوایشدا هەر خۆیان هەموو ئەو کەسانەی کۆنسوڵخانەى دەوڵەتی تورک-یان برد و رادەستی تورکیایان کرد. ئەوە لە نێوان داعش و تورکیادا چۆنیەتیی پەیوەندییەکان روون دەکاتەوە. ئەگەر پەیوەندیی تورکیا بە داعشەوە بەو شێوەیە نەبوایە داعش نەیدەتوانی بەو شێوەیە هێرش بکاتە سەر شەنگال. ئەگەر پەدەکە و عێراقیش ئەو گەلەیان بە گەلی خۆیان بزانیایە، رێزیان لەو گەلە بگرتایە ئەوا هەرگیز ئەو گەلەیان رادەستی داعش نەدەکرد. لەبەر ئەوانە کارەساتی زۆر گەورە بەسەر گەلی ئێزدیماندا هات. ئەگەر هەپەگە، یەپەگە و یەپەژە دەستوبرد و لە کاتی خۆیدا دەستێوەردانیان نەکردایە، ئەوا فەرمانی ٧٣هەمین بە ئامانجەکەى خۆی دەگەیشت و رەنگە ئەمڕۆ شتێک بە ناوی شەنگال، ئێزدخان، ئێزدییەکان نەمایەتەوە. ئەو دەستێوەرادانە لە کاتی خۆیدا بوو، زۆر قورس و دژواریش بوو، چونکە کەس نەیدەوێرا ئەو بوێرییە بداتە بەر خۆی، کە لەوێ دەستێوەردان بکات. کەس بڕوای نەدەکرد لەوێ دەستێوەردانێک دەکرێت، چونکە دەستێوەردانی لەو شێوەیەش لەوانەیە سەدا یەک ئەنجامی هەبێت و سەدا ٩٩ ئەو دەستێوەردانە بێ ئەنجام بێت، بەڵام پەکەکە، هەپەگە، یەپەگە، یەپەژە فەرمانی رێبەر ئاپۆیان بۆ خۆیان کردە بنەما و لە ئێزدخان، لەگەلی ئێزدیمان خاوەندارییان کرد. رێگایان نەدا ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بەسەر گەلەکەماندا دێت بە ئامانجی خۆی بگات. راستە زۆر کۆمەڵکوژی روویاندا و ژنان و منداڵان دیلکران و فرۆشران و کوژران، بەڵام ئامانجی ئەوانە ئەوە بوو ئێزدییەکان بە تەواوی لەناو ببەن و بیانسڕنەوە. هەپەگە و یەپەگە نەیانهێشت ئەوە رووبدات. لێرەشەوە مرۆڤ ئەنجامێکى بۆ روون دەبێتەوە، پێویستە گەلی ئێزدیمان لەوەدا ئەزموونێکى مێژوویی بۆ خۆی وەربگرێت. ئێمە ئەرکی خۆمان بۆ گەلی ئێزدیمان و بۆ گەلی کورد و بۆ مرۆڤایەتی ئەنجامدا، بەڵام ئەوە بەس نییە. پێویستە گەلی ئێزدیی ئێزدخانمان ئەرکێکى مێژوویی بۆ خۆیان وەربگرن. ئەوە چییە؟ بینیان کە پەدەکە و عێراق خاوەنداریی لێنەکردن. ئەگەر خاوەندارییان لێبکردنایە ئەو کارەساتە گەورەیەیان بەسەردا نەدەهات. ئەگەر ئێمە دەڵێین، خاوەندارییان نەکرد، ئەگەر دەزگای خودی ئێزدییەکان هەبوایە، هێزی پاراستن و بەرگرییان هەبوایە، دیسان دەیانتوانی خۆیان بپارێزن. دیسانەوە ئەو کارەساتەیان بەسەردا نەدەهات. ئەمڕۆ هەندێک هەنگاویان لەسەر ئەو بنەمایانە هاوێشتوە و ئەو هەنگاوانە باشن، بەڵام دەبێت ئەوانە بەهێز بکەن. یانی گەلی ئێزدیمان بڕوای بە خۆی هەبێت و بڕوا بە کەسی تر نەکات. چارەسەری لە خۆیدا ببینێت، نەک لە دەرەوەى خۆیدا لە هەندێک هێزدا، پێشتر لە دەرەوەى خۆی دەیبینی، عێراق و پەدەکەى دەبینی، بەڵام ئەوان ئێوەیان نەپاراست. لەوە هەندێک ئەنجامیان بەدەستهێناوە و ئێستا خۆیان بە رێکخستن دەکەن. پێویستە ئەوانە باشتر بە رێکخستن بکەن و بەهێزتر بکەن، چونکە ئەوەى ئێوە بپارێزێت ئەو شتانەن. لەبەر ئەوەش پێویستە بڕواتان بە خۆتان هەبێت، یەکێتیی خۆتان و ئیرادەى خۆتان بەهێز بکەن. بە تێکۆشانی خۆتان دەرفەت بئافرێنن، لە دەرفەتەکاندا تێکۆشانی خۆتان بەهێز بکەن، بۆ خۆتان خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بە لەسەر خۆبوون و بەپێ داگرییەوە بەدی بهێنن. ئەوەى ژیانتان بۆ دەستەبەر بکات و ئێوە دەپارێزێت، ئەو شتانەن.

دەبێت ٣ی ئاب وەک "رۆژی قڕکردنی ئێزدییەکان" قبوڵ بکرێت

ئەگەر خۆبەڕێوەبەریی خۆتان بەدینەهێنن، خاوەنداری لە خۆتان نەکەن، رێکخستنی سیاسی، دیپلۆماتیک، ئابووری و سەربازی پێشنەخەن دیسانەوە فەرمانتان لە دژ ئەنجام دەدرێتەوە. بۆ ئەوەى فەرمانی نوێ لە دژتان ئەنجام نەدرێت، پێویستە ئەوانە بۆ خۆتان پێشبخەن، چونکە ئەو مێژووەى ئێوەى پیادا تێپەڕیون ئەوەمان بۆ دەخاتەڕوو. کەس خاوەنداریی نەکردووە. ئەوەش نیشانی دەدات و دەیسەلمێنێت، کە مافی خۆیانە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی خۆیان پێشبخەن، هێزی خۆپاراستنیان پێشبخەن و خۆیان بکەن بە کۆمەڵگەیەکى بە رێکخستنکراو. ئەوە راستە و مافی خۆیانە. پێویستە هەموو کورد پشتیوانی لەوە بکات. پێویستە عێراق ئەوە قبوڵ بکات و هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش دەبێت ئەوە قبوڵ بکەن. ئێستا لێرەدا دەمەوێت باسی هەندێک شت بکەم، پێویستە هەموو کەس ئەو قڕکردنەی بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە قبوڵ بکات و دانی پیادا بنێت و رۆژی ٣ی ئاب بکات بە رۆژی قڕکردن و کۆمەڵکوژکردنی گەلی ئێزدیمان. پێویستشیە گەلی ئێزدیمان کار بۆ ئەوە بکات. پێویستیشە هەموو کەس ئەوە قبوڵ بکات. گەلی ئێزدیمان لە کوێ دەبێت با ببێت، روو لە ئێزدخان و روو لە شەنگال بکات. تەنها لەوێ دەتوانێت بژی، لە دەرەوەى ئەو شوێنە ناتوانێت راستیی خۆی، ئایینی خۆی، کولتور و رۆشنبیریی خۆی، کەسایەتیی خۆی و کۆمەڵگەبوونی خۆی بپارێزێت. هەر خۆی کە هێرشکرایە سەریان و یەکێک لە ئامانجەکانى ئەوە بوو، کە ئێزدییەکان بڵاوە پێ بکەن، گەل بڵاوە پێ بکەن بۆ ئەوەى کۆتاییان پێ بهێنن. پێویستە ئەوەش ببێتە هۆکاری ئەوە کە ئێزدی خاوەنداری لە خۆیان بکەن، ئیرادە و رێکخستنبوونی خۆیان بەهێز بکەن، پاراستنی خۆیان بەهێز بکەن، خاوەنداری لە خۆیان بکەن و بڕوایان بە ژیانی خۆیان هەبێت. چارەسەری لە خۆیاندا ببینن، نەک لە هێزێکی تردا و نە لە شوێنێکى تردا. ئەوە کارە راستەکەیە. ئێستا لە باشوور هەندێک هەڵدەستن دەڵێن، نازانم بووە بە چیی چەکداران، نازانم یاسایی نییە، فڵان تیرۆریستە. یانی بەو شێوەیە ئامانج دیاری دەکەن. لە بری ئەوەى بڵێن 'ئێمە سپاس دەکەین، ئێوە نەتانهێشت چەپەڵییەکە بە ئێمە بگات، ئێوە کەرامەت و حورمەتی ئێمەتان پاراست، ژیانتان بۆ ئێمە دەستەبەرکرد، لەبەر ئەوانە ئێمە سپاس دەکەین' لە بریی ئەوە ئێوە خۆتان بە قەرزدار بزانن، سەیر بکەن چی دەڵێن، دەڵێن، ئێوە بۆ خاوەنداری لە خۆتان دەکەن، ئێوە بۆ خۆتان بە رێکخستن دەکەن، بۆ ئێوە خۆتان دەکەن بە خاوەن ئیرادە. دژایەتیی ئەوانە دەکەن. یانی ئیرادەى ئەو گەلە قبوڵ ناکەن. ئەوە چ مانایەکی هەیە؟ یانی ئەوان بە کۆیلەی خۆیان دەزانن. دەیانەوێت وەک پیشتر لە خزمەتیاندا بن، ئیرادە، رێکخستنبوون و خاوەنداریکردن لەگەل قبوڵ ناکەن. ئەوە ماناکەیەتی و جگە لەوە هیچ مانایەکى تری نییە. ئەوە لە کاتێکدایە، هەپەگە، یەپەگە و یەپەژەش نەک تەنها خاوەنداری لە ئێزدخان دەکەن، نەک تەنها کەرامەتی خۆیان پاراست، بەڵکو کەرامەتی کورد، حکومەتى باشوور، ئەوانەى ئەو قسانە دەکەن و کەرامەتی مرۆڤایەتییان پاراست و رێگایان نەدا چەپەڵییەکە بەوان بگات. بۆ ئەوەش هەموو کەس  قەرزداریانە و پێویست سپاسیان بکرێت و ئەوە کارە راست و دروستەکەیە.

جەنگی حەفتانین بەردەوامە. هەوڵدانی داگیرکەری ٢ مانگی تێپەڕاند و بەرخۆدانیش بە هەموو هێزی خۆی بەردەوامە. ئاستی ئەم بەرخۆدانە و دۆخی ئێستا چۆن شیدەکەنەوە؟

سڵاوی خۆم ئاڕاستەی قاڕەمان و عەگیدەکانی حەفتانین دەکەم. ڕێزی بێپایانی خۆم پێشکەش دەکەن. ئەوان بە تەنها بۆ پەکەکە ئەو بەرخۆدانە ناکەن. بە تەنها بۆ باکوور، بە تەنها بۆ باشوور ئەم بەرخۆدانیە ناکەن. بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە، بۆ مرۆڤایەتی بەرخۆدان دەکەن. ئەو شەڕڤانانە شەرەفی مرۆڤایەتی دەپارێزن. ئەوان قاڕەمانن، عەگیدن، فیدایین. بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی گیانی خۆیان بەخت دەکەن. لە کەسایەتی ئەسمەر، نووجان، مەمیان، ڕۆستەم جوودیدا یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی حەفتانین دەکەنەوە، ڕێزی بێپایانی خۆم پێشکەش دەکەن. لەبەردەمیاندا سەرم دادەنەوێنم. ئەوان شەهیدی مرۆڤایەتین، بوونەتە موڵکی مرۆڤایەتی، موڵکی مێژوون. چ شەهید بین و چ بریندار بن، چ ئەوانەی بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن هەمووان قاڕەمانی گەورەن. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێگای خۆیان دەگرن، ڕاستیەکە بەم شێوەیەیە. بەهۆی ئەم زوڵمە هەموو کەسێک خاوەنداری لە شەهیدان دەکات، شەهیدەکان وەک شەهیدی خۆیان دەبینن. ئەم بەرخۆدانە داستانیە وەک بەرخۆدانی خۆیان دەبینن، لەم بەرخۆدانەدا ئیرادەی خۆیان، داهاتووی خۆیان و ئازادی خۆیان دەبینن. ڕاستی بەم شێوەیەیە. ئێستا لە حەفتانین لەژێر فشار و دۆخێکی سەختدا لەناو بێدەرفەتیدا گەریلا داستان تۆمار دەکات. گورزی گەورە لە دوژمن دەدات. ڕێگا نادەن دەوڵەتی فاشیست، داگیرکەری و قڕکەر بگاتە ئامانجەکانی. لەبەرانبەر فیداکاری ئەنجام دەدرێت، گیانیان بەخت دەکەن. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە باش ببینێت. بۆچی وا دەڵێم؟ لەبەرئەوەی پەدەکە هەستاوە و دەڵێت، ئەگەر تورکیا هێرش دەکات، هۆکارەکەی پەکەکەیە. هەموو ڕۆژێک دووبارەی دەکەنەوە. گەلی کورد هەڵدەخەڵەتێنن. ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر پەکەکە، هۆکارەکەشی هەیە. لەبەرئەوەی پەکەکە لەبەرانبەر قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕادەوەستێت. پەکەکە نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکات و کورد دەپارێزێت، نرخ و بەها بۆ گەلی کورد بەرهەم دەهێنێت. ئیرادە دروست دەکات، ڕێزی بۆ دروست دەکات، ڕێگا نادات دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردن بەرەوە پێشەوە ببات. لەبەرانبەری ڕێگری گەورە دروست دەکات. ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرشی پەکەکە دەکات، بەو هۆیانەوەیە. لەبەرئەوەیە. لەبەرئەوەی پەکەکە ڕێگا نادات بە ئاسانی لەسەر کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەببات. نە تەنها لە باکوور، لە هەموو بەشەکان. دەبینین کە ڕێبەر ئاپۆ،ئەو تەڤگەرەی کە ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد، ئەو گەریلایانەی کە دروستی کرد، لەبەرانبەری دەوەستنەوە. هەمیش بە شوێوەیەکی فیدایی بەرگری دەکەن. ڕێگا نادەن ئەنجام بەدەست بهێنێت، لەبەرئەوەش بە هەموو هێزێکیەوە هێرش دەکاتە سەر پەکەکە. دەیانەوێت گەل هەڵبخەڵەتێنن. دەڵێت من لەدژی کورد نیم، سەیرکەن پەیوەندی ئێمە و پەدەکە چۆنە، لەگەڵ ئەنەکەسە چۆنین. من لەدژی پەکەکەم و لەدژی تیرۆرم. بەم شێوەیە دەیەوێت ڕاستیەکان بشارێتەوە و گەلی کورد هەڵبخەڵەتێنێت. لەبەرئەوەی بتوانێت ڕیگریەکان لەبەردەمی هەڵگرێت و بگاتە ئامانجەکان. لە مێژوودا کەی کورد دەستی بە ڕاپەرین کردبێ، ناوی ئەشقیایان لێناوە، دەڵێن ئەوان لەدژی شارستانین، دواکەوتوون، ڕێگا نادەن کۆماری تورکیا و شارستانیەک بەرەو پێشەوە بچن. بۆیە ئێمە هێرش دەکەینە سەریان. ئەمە هەڵخەڵەتاندنە و هاوکاریشی کراوە. بەم شێوەیە سیاسەت دەکەن. وادەزان کورد کوردی پێشووە. جیهانیش جیهانی پێشووە، چۆن پێشتر هەموو کەسێکیان هەڵدەخەڵەتاندن و هاوکاری بەدەستدەهێنا و قڕکردنیان کرد، دەیانەویت هەمان شت بکەن. ئەوە مەحاڵە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. گەریلاکانی پەکەکە ڕێگا بەوە نادەن، هەندێک ڕاپۆرتیش ئامادەکراون. دەیانەوێت ئەو ڕاپۆرتانە پێشەکەش بە پەرلەمانی باشوور بکەن، دەیانەوێت لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە سیاسەت بکەن. من لێرە هۆشیاری بە هەموو کەسێک دەدەم. پێویستە هیچ کەسێک لەدژی پەکەکە ڕاپۆرت و ماپۆرت ئامادە نەکات، هەنگاوی بەو شێوەیە نەنێت. پەکەکە لە حەفتانین ناچێتە دەرەوە، هیچ کاتێکیش دەست لە شەڕەکەی هەڵناگرێت. پەکەکە، گەریلاکانی پەکەکە تا ئەنجام بەدەستنەهێنرێت گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەپارێزن. لەبەرئەوە دەرکەوتنی پەکەکە ئەرکێکی مێژووییە. بۆ کورد، بۆ گەلانی هەرێمەکە و مرۆڤایەتی ئەرکێکە. ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات. کەس ناتوانێت ڕێگری لێبکات. هێزی کەس بەشی ئەوە ناکات. بۆیەش پێویستە ئەو بڕیارەی کە دەدرێت لەدژی تورکیا بێت. با ڕابگەیەنێن کە پێویستە تورکیا لە باشووری بچێتە دەرەوە. با لە خاکەکەمان بچنە دەرەوە. کاری تورکیا لە باشووری چییە، لەسەر خاکەکەمان چییە. پێویستە ئەو بڕیارە بدرێت، ئەمەیە بڕیارە ڕاستەکە. تێکۆشان و بەرخۆدان لەدژی تورکیا دەکرێت و پێویستە ئەوان بەرخۆدانەکەیان ببینن، پشتگیری بەرخۆدان بکەن. ئەو شەهیدانە وەک شەهیدی خۆیان ببینن، ئەو قاڕەمانانە وەک قاڕەمانی خۆیان ببینن. هاوکارییان بکەن، لەدژی تورکیا بووەستنەوە و بڵێن بە زوترین کات پێویستە تورکیا لە باشووری بچێتە دەرەوە. ئێستا ئێمە لە راگەیەندنەکاندا دەبینی، دەگوترێت پەدەکە بە ناوی پاراستنی گوندەکان چەتە و جاش دروست دەکات. تورکیا لە باکووریش ئەو کارەی کرد. دواتر بە گوندنشینانی وت، ئێوە بە تەنها لە گوندەکانتان بمێننەوە، گوندەکەتان بپارێزن. بەڵام ئەمڕۆ هەموو کەسێک دەزانێت کە پرسەکە ئەوە نییە. جاشەکانیان بە تەواوەتی کردووەتە کۆنترا و لەدژی گەلی کورد بەکاریان دەهێنن. ئەو هەنگاوەی ئێستا لە باشووری دەنرێت لەسەر ئەم بناغەیەیە.

هۆکاری ئەم هەڵوێستەی پەدەکە چییە؟

پەدەکە کۆبوونەوە ڕێکدەخات. دەڵێت پێویستە ئێوە چەک هەڵگرتن و پارێزگاری لە گوندەکانتان بکەن. ناتوانێت بە ئاشکرایی ڕایبگەیەنێت کە تورکیا ئەمەی دەوێت و ئێمە لەسەر ئەم بناغەیەی ئەم کارە دەکەین. دەڵێن، ئێوە گوندەکانتان دەپارێزن. دەزانرێت لە ساڵی ١٩٩٢ دەوڵەتی تورک وتی بارەگا دروست بکەن، مووچەکانتان لە لایەن ئێمەوە دابین دەکرێت.  بەڵام بە دەستی رێکخستنەکانی باشووری دەیاندا. ئێستاش پلانێکی بەو شێوەیە هەیە. گەلی باشوورمان گەلێکی وڵاتپارێزە. ساڵانێکی دوور و درێژ خەباتی کردووە و قوربانی داوە، دەکەوێتە خزمەتی داگیرکەری تورک؟ گەلی باشوور گەلێکی قاڕەمانە، گەلێکی وڵاتپارێزە. بۆ کەرامەتی خۆی، بۆ ئیرادەی خۆی بۆ کەلتوری خۆی بۆ ناسنامەی خۆی باجێکی زۆری داوە. چۆن دەبێتە جاش و چەتە و دەکەوێتە خزمەتی تورکیا و لەدژی گەریلا دەوەستێتەوە؟ ئەوە خۆهەڵخەڵەتاندنێکی گەورەیە. تەکیدکردنەوە لەسەر یەوە چ خیانەتێکە. بۆیەش گەلی باشوورمان پێویستە زۆر هوشیار بێت.

بە تایبەتی گەلەکەمان لە شێلادزێ، دێرەلووک، ئامێدی، ئالشێ و دەڤەرەکانی تر پێویستە لەم پلانەدا جێی خۆیان نەگرن. بەدوای پارەوە رانەکەن. لەوانەیە ئەمڕۆ کێشەی ئابۆریان هەبێت، هەندێک تەنگەتاو بووبێتن، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە مرۆب بکەوێتە خزمەتی داگیرکەران. بە تایبەتی بۆ هەندێک پارە. پێویستە هیچ کاتێک بەدوای پارەوە ڕانەکەن. پێویستە کەرامەتی خۆیان پێشێل نەکەن. گەلەکەمان لە باشووری هیچ کاتێک داواکاری هەندێک حزب جێبەجێ ناکات. لەدژی داگیرکەری دەوەستێتەوە. کێ ببیتە ئاستەنگ و رێگری بکات قبوڵی ناکەن. پێویستە لەگەڵ گەریلا جێی خۆیان بگرن. لەگەڵ گەریلا لەدژی دەوڵەتی تورک بووستنەوە و تێکۆشان بکات. ئەو دەوڵەتەی کە کورد کۆمەڵکوژ دەکات لە باشووری دەریپەڕێنێت. لەگەڵ گەریلا بەم شێوەیە خەبات بکات. گەنجانی باشووری بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن. گەلەکەمان لەدژی گەریلا هەموو ڕۆژێک ڕێپێوان بکات، پێویستە داگیرکەری قبوڵ نەکەن. گەلەکەمان لەدژی دەوڵەتی تورک هەستێتە سەرپێ، بەڵام دەبینرێت ڕێگریان لێدەکرێت و هێرش دەکرێتە سەریان، دەڵێن بۆچی تورکیا شەرمەزار دەکەن. گەلەکەمان گەنجانی باشوور، ژنانی باشوور پێویستە هیچ کاتێک ئەو هەڵوێستە قبوڵ نەکەن و لەدژی ئەم سیاسەتە پێویستە بووەستنەوە.

پێشتر لە ڕاگەیەنراوێکی خۆتاندا ئاشکراتان کرد کە قڕکردنی گشتگیر لە ڕووی کەلتووری، فیزیکی، ئەخلاوی بە تایبەتی لە هەرێمی بۆتانی باکووری کوردستان بەڕێوەدەبرێت. دوای ئەوەش بینیمان ڕووداوی دەستدرێژی، هێرشی قڕکردن زیادیان کرد. هۆکاری زیادبوونی هێرشەکان چییە و چۆن هەڵیدەسەنگێنن؟

دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. نایشارنەوە، بە تایبەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، دەسەڵاتی خۆیان لەسەر قڕکردن بەڕێوەدەبەن، قەدەریان بەوەوە بەستراوەتەوە. ئەگەر ئەنجامێک بەدەست نەهێنێت ناتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. هەر کە دەچێت دەسەڵاتیان لاواز دەبێت، تەنگ دەبێتەوە. لە ئێستادا دەسەڵاتی کۆمەڵێک کەسی بچووکە. پێشتر بناغەکەیان فراوان بوو بەڵام ئێستادا بناغەیەکیان زۆر تەنگ بووە. ئیستا بە تەنها ئەو کەسانەی لە ڕووی ئابوری و سیاسیەوە سوود لە ئاکەپە و مەهەپە دەبینن، لەگەڵیان ماونەتەوە. بۆیەش دەسەلاتی تاقمێکی بچووکە. بۆیەش بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە، سیاسەتی قڕکردن لەسەر کورد بەڕێوەدەب. قەدەریان نەوەوە بەستراوەتەوە. لە تورکیا خۆی یاسایەک هەیە. ئەوەی لەدژی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات دەتوانێت ببێتە دەسەڵات. ئەوەی بەردەوامی بەو قڕکردنە بدات دەتوانیت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. ئەوەی کە ئەنجام بەدەست نەهێنێت ناتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. ئەمە ڕاستی تورکیایە. دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی نەتەوەییە. بە تەنها تورک وەک بناغە وەردەگرێت لەدەرەوەی ئەوە هەموو گەلانی تر لەناو دەبات. گەلی کورد لەبەرانبەر ئەو سیاسەتە ئالنگاریەکی گەورەیە. بۆیەش بە هەموو هێزی لە دەرەوە ناوەوە هێرش دەکاتە سەر کورد. دەیەوێت کورد لەناوببات. ئەو سیاسەتەی لەسەر کورد بەڕێوەی دەبات بە تەواوی سیاسەتی لەناوبردنی کوردە. نەک بە تەنها لەناوبردنی پەکەکەیە. بۆئەوەی سیاسەتەکەی بە ئەنجام بگەیەنێتم دەیەوێت پەکەکە لەناوببات. لەبەرئەوەی تا پەکەکە بمێنێت ئەنجام بەدەستناهێنێت. بۆئەوەی ئەنجام بەدەستبهێنێت هەموو یاسای خۆی و نێونەتەوەیی پێشێل دەکات. هەموو دەرفەتەکانی تورک بۆ ئەم ئامانجە بەکاردەهێنێت. بۆیەش ئێدی بیر لە تورکیا ناکەنەوە، بیر لە گەلی تورکیا ناکەوە. بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن قڕکردن بکەن و لەسەر دەسەڵات بمێننەوە. حکومەتێکی فاشیستە. حکومەتی شەڕە. حوکمێکی قڕکەرە. نە تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلان، هەموو هێزە دیمورکات و ئازادیخوازان، بەم شێوەیەیە. بەڵام بە تایبەتی کورد بە ئامانج دەگرن. لەبەرئەوەی تا کورد قڕنەکەن ناتوانن لایەنەکانی تر قڕ بکەن. بۆیەش بە هەموو هێزی خۆیان هێرش دەکەنە سەر کورد. لەبەرئەوە حوکمێکی فاشیستە. حوکمی فاشیست لەسەر کۆمەڵگا بڵادەکەنەوە. لەسەر ئەخلاق و ویژدان  و ئیردەی کۆمەلگا حوکم دەکەن. بناغەکەی بەم شێوەیەیە. ئەگەر ئەمە نەکات. حوکمی فاشیست ناتوانێت خۆی ڕێکبخاتەوە. ناتوانێت بەردەوام بێت. لە ئێستادا داگیرکەری قڕکەری تورک لەسەر کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبار، بۆیەش هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردێک. هەم سیاسەتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە کوردستان لەدژی کورد دەوەستێتەوە. هەردووکیان دەیانەویت کورد لەناوببەن و هێرش ئەخلاوی و ویژدانی ئەنجام دەدەن. هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی کورد، هێرش دەکەنە سەر کەلتوری کورد. لەبەرئەوە ئەخلاق، ویژدان و کەلتور کۆمەڵگا لەسەر پێ دەهێلێتەوە. ئەگەر هێرش لەسەر ئەم چەمکانە بکرێت، دەتوانرێت کۆمەڵگایەک هەڵبوەشرێنێتەوە و لەناوب ببرێت. لە کۆمەڵگابوون دووریانبخاتەوە و بە کۆیلە بکرێت. ئامانجی هەم کاپیتالیزم و هەم دەوڵەتی تورک ئەمەیە. لەبەرئەوەی هێزی گەلی کورد لە کۆمەڵگاکەیدایە. ئەگەر تا ئێستا کورد ماوە، هۆکارەکەی ئەمەیە. کۆمەڵگایەکی بەهێزی هەیە. بە زۆر شێوە کۆمەڵایەتیبوونی دەپارێزێت.

ف.ق / ژ.ت