تیمەکانی تۆڵە لە پاسەوان و تریاکفڕۆشەکانیاندا

تیمەکانی تۆڵەی شەهید ئیسلام گەڤەری یەپەسە ڕایگەیاند، لە گەڤەری جۆلەمیرگ بە مۆلۆتۆف لە پاسەوان و تریاکفرۆشەکانیانداوە.

تیمەکانی تۆڵە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لە چوارچێوەی 'هەنگاوی دژی داگیرکەری و سیخوڕان' لە گەڤەڕ چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،"٤ی ئاب لە گەڕەکی گونگۆری گەڤەر کاتژمێر ٢٣:٢٠ بە مۆلۆتۆف لە دوو پاسەوانی ئاکەپەمان دا. مۆلۆتۆف بەر ملی پاسەوانێک کەوت و بە قوڕسی بریندار بوو، پاسەوانەکەی تریش تەقەی کرد و هەڵگات.

٩ی ئاب کاتژمێر ٠٠:٥٠ لە گەڤەر لەدژی ئەو کەسانەی بە ئۆتۆمبێڵی خۆیان تریاک دەفرۆشن بە مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدرا. کەسانی ناو ئۆتۆمبێڵەکە هەڵهاتن و ئۆتۆمبێڵەکە سووتا.

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە کۆمەڵگا دەکاتە زینداێکی سەرکراوە، بە سیستمی نوێی خۆی بە سیاسەتی سیخووڕ و نۆکەری سیاسەتی قڕکردنی کەلتوری لە کوردستان بردووەتە ئاستێکی بەرز. لە بەرانبەر ئەمەش تاکە چارە بەرخۆدان و بەهێزکردنی سیستمی خۆپاراستنە. لە کوێی کوردستان بێت، ئێمە لە بەرانبەر فاشیزم چالاکی ئەنجام دەدەین. ئەوانەی ئەخلاقی کۆمەڵگا تێک دەدەن و فەسادی دەکەن و پاسەوانەکانیان دەبنە ئامانجی ئێمە."

ف.ق