15 کەس لە عەفرین ڕفێنران و خرانە زیندانەکانی تورکیا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ کەسی لە عەفرین ڕفاند کە ٦ کەسیان ژنن، هەروەها ئەم کەسانە براون بۆ زیندانەکانی تورکیا.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەر ١٥ هاوڵاتی سوریای ڕفاندووە، لە هەرێمی کەفەر جەنەی سەر بە عەفرینەوە گواستوونەتیەوە بۆ زیندانەکانی تورکیا. لەنێو ڕفێندراوەکان ٦ ژنی گەنج هەن.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، ئەو ١٥ کەسە پێش ٢ مانگ ڕفێنراون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەرێمە داگیرکراوەکان بە ئامانجی وەرگرتنی سەرانە و گۆڕینی دیمۆگرافی، بەردەوامن لە ڕفاندنی هاوڵاتیان.