بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە کێشەی کارەبا زیاتربووە

ئیبراهیم عەلی یوسف ئاماژەی بەوەدا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ئێستادا کێشەی کارەبا زۆرتربووە و گووتی پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە بکات.

لە ئەنجامی بۆردومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ٥ی تشرینی دووەمەوە، زەر و زیانێکی زۆری گەیاندوە بە ژێرخانەکانی ئەو هەرێمانە. هاوسەرۆکی وێستگەی دابەشکردنی کارەبا کانتۆنی جزیرە ئیبراهیم عەلی یوسف پەیوەست بەم پرسە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئیبراهیم عەلی یوسف باسی لە ڕەوشی کارەبا لە پێش و پاشی هێرشەکانی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد و ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتای دەسپێکێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ژێرخانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە دەیان شار و ناوچەی وەک؛ قامیشلۆ، تربەسپی، عاموودێ، دربەسپی، چلاخ و سوێدیک بێ کارەبا بوون و وتی: "بەشێوەکی گشتی کارەبا لەو ناوچە و شارانە بڕدراوە. لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە سەر وێستگەی کارەبا لە سوێدیک کە تۆربۆنەکانی کارەبا بە تەواوی بە ئامانج گیراون و لە خزمەتکردنی کەوتوون. بۆیە لە ئێستادا ناچاریین تەنها کارەبای چەند جێگەیەک دابین بکەین، چونکە ئەو کارەبایی لە فراتە بەشی هەموو شارەکان ناکات. بۆیە ناچارن بە پێی پێوست کارەبا لە فرات کشێننەوە و بیدەین بە فرنەکانی نان، بیری ئیرکەوازی و ناوەندە ستراتیژییەکان. هەرەوەها دەتوانین ماوەی دوو کاتژمێر بدەین بە گوندەکان، بەڵام کارەبا لە شارەکان نیە و بە تەواوی بڕاوە."

دەوڵەتی تورک شەڕی تایبەت بەرامبە بە گەلی کورد بەڕێوەدەبات

ئێبراهیم عەلی ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک شەڕی تایبەت بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات و بەم شێوە بەردەوام بوو: "وێڕایی ئەوەی ١٢ تۆربۆنی کارەبەمان لە سوێدک بە ئامانج گیرا و لە خزمەتکردن کەوتوون ئەم تۆربۆنانە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریان بە گشتی لەکار کەوتوون، دەبێت بنێرێنە دەرەوەی سوریا بۆ چاککردنەوە، ئەمەش بە ملیۆنان دۆلاری پێویستە. بەڵام وەک فەرمانگەی کارەبا لە هەوڵداین، دوو لەو ١٢ تۆربۆنانە چاککەینەوە. بۆ ئەوەی هەندێک کێشەکانی کارەبا لەسەر فرات کەم ببێتەوە، وەک دەزانین دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەڕکردن لە بەرامبەر ئێمەدا کارتی فشاری ئاو بەکاردەهێنێت. دەڵەتی تورک ئاوی لە فورات گرتۆتەوە و لە کۆی ١٢ تۆربۆنی کارەبا تەنها دوو تۆربۆن کاردەکات."

بەبێ کارەبا کاروبارەکانی ڕۆژانە بەڕێوەناچێت

 ئیبرهیم عەلی یوسف ئەوەی دەستنیشانکرد بەبێ بوونی کارەبا ژیانی گەل دەکەوێتە زەحمەتیەوە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "نزیکەی حەوت شار کارەبایی نیە، جگە لە گوندەکانی گرێدراوی ئەو شارانە، بە هەزاران گوندی تر بێ کارەبان. لە ڕاستیدا دۆخی کارەبا لە پێش هێرشەکانەوە زۆر باشبوو، ڕۆژانە ١٠ کاتژمێر کارەبامان دەدا بە گەل، گەل بە گشتی پێویستیەکی زۆری بە کارەبا هەیە. مرۆڤ بە بێ کارەبا ناتوانێت کاروبارەکانی ڕۆژانەی جێبەجێبکات. ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کارگەکان بە شێوەیەکی گشتی لە کار و خزمەت کەوتوون."

هیچ هاوکارییەک ناکرێین

ئیبراهیم عەلی یوسف بەم شێوەیە بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی: "هیچ هاوکارییەکی ماددیمان لە دەرەوە بۆ چارەسەرکردنی وێستگەی کارەباکان پێنەگەشتووە. چەندین ڕێکخرا و دەزگا هاتوون و لە نزیکەوە دیمەنی وێستگەکانیان تۆمارکردووە، بەڵام هیچ هاوکارییەکی ماددی بۆ چاککردنەوەی وێستگەکان پێمان نەدراوە. ئەم جێگانە بۆ خزمەتکردنی گەلە، پێویستە بەزووترین کات چاکبکرێنەوە، بەڵام توانای ماددیمان ئەوەندە نیە بۆ ئەوەی بتوانین چاکیان بکەینەوە. چونکە چاککردنەوەیان ملیۆنان دۆلاری پێویستە. لە هەمانکاتدا ناتوانین بڵێن لە کاتەدا چاک دەکرێنەوە چونکە زەرەرێکی زۆریان بەرکەووتوە، بەڵام لەسەر کارەکانمان بەردوامین بۆ ئەوەی چاکیان بکەینەوە. بۆیە داوا لە هەموو ڕێکخراو و دەزگا نێونەتەوەییەکان دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخە بکەن و با ببینن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕێکی تایبەت بەرامبەر بە گەلی کورد بەڕێوەدەبات. ئەم ڕێبازە لە هەموو جیهاندا ڕێگە پێنەدراوە."