بە هەزاران کەس لە شاری ڕەقە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیان شەرمەزار کرد

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ لە ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕیدا لە لایەن هەزاران کەسەوە لە شاری ڕەقە بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.

هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنەکانی ڕەقە، منبج و تەبقە بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە شاری ڕەقە بەڕێوە چوو.

لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵا و نوسراوەکانی قەسەدە"بە بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەناو دەبەین" و "بە ئیرادەی گەل دیوارەکانی ئیمرالی هەڵدەوشێنین" هەڵکرا.

لەچلاخا، ئەندامی مەجلیسی گەلانی دیموکراتی کانتۆنی ڕەقە، لاشین عەبدوڵا قسەی کرد و وتی: "وڵاتانی سەرمایەداری پیلانیان لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا، ئێمە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان بەدەست دەهێنین بەردەوامین لە تێکۆشان.

لەمیانەی ڕێپێوانەکەدا حەمدان ئەلعابد، هاوسەرۆکی ئیدارەی بەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند: "لە هەرێمی فوراتەوە، لە شاری عەبدولسەلام ئەل لجێلیەوە سڵاو لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، پیلانگێڕییەکە بۆ ماوەی 25 ساڵە بەردەوامە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە ڕۆژێکی ڕەشە کە هێزە پیلانگێڕەکان لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا دژی گەلان پیلانگێڕییان ئەنجامدا."