'بە قوربانیدان زنجیری کۆیلایەتیمان پساند'

مەحمود ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە نەورۆز بە پەکەکەوە بە رۆحی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕی پیرۆز کرا و راگەیەندرا، "لە سایەی ئەو رۆڵانەمان کە شەهیدبوون لە خەوی قووڵ باگا بووینەوە، زنجیری کۆیلایەتیمان پساند".

مەحمود ئەحمەد خەڵی دێرکە و لە نەورۆزی ١٩٨٧ لە گوندی عەندیوەری دێرک پەکەکەی ناسی. مەحمود ئەحمەد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە رێگەی پەکەکەوە نەورۆز گەیشتە ئەم ئاستە.

مەحمود ئەحمەد ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە ئەو پارتانەی نەورۆزیان پیرۆز دەکرد گۆرانی، گروپ و جەماوەریان جیایە؛ وەک ئاهەنگ، شایی و سەیران بەسەریان دەبرد و ورایگەیاند، " نەورۆزی پەکەکە ئیتر بە رۆحی شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی پیرۆزکرا. یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٧دا من پیرۆزباییەکەم بینی. ئێمە تێگەیشتین کە بە بەرخودانی مەزڵوم دۆغانەکان نەورۆز بەرخودانە، تێکۆشانی ژیانی گەلانی بندەستە، رۆژێکی نوێیە، رۆژی یەکێتی و یەکڕیزییە. لە رێگەی مێژووی پەکەکەوە خۆمان گەیاندە راستی نەورۆز".

مەحمود ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە خەڵکی دێرکی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی رۆژی نەورۆز بوو و وتی، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز جلوبەرگی نەتەوەیی ئامادەدەکران. بۆ منداڵانیش جلوبەرگی نەتەوەیی ئامادەدەکران. لە منداڵەوە تا گەورە نەورۆز بە رەنگینی پێشوازی لێدەکرا. رۆژێک بەر لە نەورۆز گەل دەچوونە گۆڕەپانەکە، هەم ئاسایشی گۆڕەپانەکە دەپارێزرا، هەم دەڕازێندرایەوە. نەورۆز لە چەند کاتژمێرێکدا تەواو نەدەبوو. نزیکەی ١٢ کاتژمێر بەرنامەی نەورۆز بەردەوام دەبوو. گەل پێشوازی گەرمی لە شانۆ دەکرد. تێکۆشانی پەکەکە و شەڕی گەریلا لە رێگەی شانۆوە نمایش دەکرا. موزیکیش لەبارەی شۆڕش، بەرخودانی گەلی کوردستان و شەڕی گەریلاوە بوو. گۆڤەند و هەڵپەڕکێش کولتوری کوردی نیشان دەدا".

'نەورۆز وەک وەڵامدانە بۆ کۆمەڵکوژی پیرۆز کرا'

مەحمود ئەحمەد رایگەیاند، کە وەک وەڵامێک بۆ کۆمەڵکوژی ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ لەسەر دەستی رژێمی بەعس، لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە دێرک نەورۆز زۆر گەورەتر و پڕجۆشتر پیرۆز کرا و وتی، "رژێمی بەعس دەیەویست ترس بخاتە ناو دڵی گەلەوە، دەنگی گەلی کورد کپ بکات، بێناسنامەی بکات. دوای گوشاری قورس بۆ سەر گەل، سەرباری کۆمەڵکوژی بە دەیان کەس گیران و چارەنوسی هەندێکیان تائێستاش دیار نییە. سەرباری ئەو کەش و دۆخەش خيڵکی دێرک نەورۆزی ٢٠٠٤یان لە گوندی باجاریق پیرۆز کرد. هەندێک کە لەبەرامبەر رژێمی بەعس نەیانتوانی خۆڕاگری بکەن بێدەنگ بوون، بەڵام جەماوەری گەل بە گشتی بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە وەڵامی گوشار، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی رژێمیان دایەوە و نەورۆزیان بەم جۆرە پیرۆز کرد".

'دەبێت داوای ئازادی رێبەر ئاپۆ بەرزتر بکەیەنەوە'

مەحمود ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە نەورۆز بە رۆحی مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئاڵکان، رەهشان دەمیرەل بە برایەتی گەلان پیرۆز دەکەن و وتی، "رۆڵەکانمان بۆ پارێزگاری لە خاکەکەیان، شکۆمەندی خۆیان، لەپێناو ئەوەی گەلی کورد لەناو نەچێت گیانی خۆیان بەخشی. لە سایەی ئەو خوێنە بەنرخ و شکۆمەندەدا ئێمە لە خەوی قورس وشیار و باگا بووینەوە. ئێمە زنجیری کۆیلایەتی سەدان ساڵەمان پساند. بەم رۆح و بەرخودانەوە دەبێت ئێمە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە دەنگی بەرزتر بخەینەڕوو".

هـ . ب