بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە برۆشور دابەشکرا

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە برۆشور دابەشکرا.

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب، شەوی ڕابردوو لە ٩ ناوەند بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاهەنگ سازکرا.

لە ئاهەنگەکەدا کە دەیان هەزار کەس بەشداربوون، برۆشور دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا کە لەلایەن ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئامادەکرا بوو.

برۆشورەکان بە زمانی عەرەبی و کوردی ئامادەکران، لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.