بەهۆی تەقینەوەی مینێکی داعشەوە مناڵێک گیانی لەدەستدا

لە ڕۆژئاوای دەیرەزۆر بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چەتەکانی داعشەوە مناڵێک گیانی لەدەستدا و ٤ مناڵ بریندار بوون.

لە شارۆچکەی جیعەی ڕۆژئاوای دەیرەزۆر مینێکی چەتەکانی داعش بە کۆمەڵێک مناڵدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا، مناڵێک گیانی لەدەستدا و ٤ مناڵ بریندار بوون.

ڕاگەیاندرا ٢ لە مناڵە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فوراتی شاری سەفیرە تەحتانی و ٢ مناڵ بەهۆی خراپی ڕەوشی تەندروستیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕەقە کراون.