بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکانی زیاتر کردووە و هێرشەکانی شەرمەزار کرد.

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بانگەوازیی لە ڕوسیا، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، کە لە ئاست ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن.

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باس لەوە دەکات، کە داگیرکەر لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر عەین عیسا، ئەمە سەرەڕای بانگەوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی هەموو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە جیهان، هەروەها ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا لەلایەک و ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لە لایەکی دیکەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانی مەدەنیی لە گوندەکان دەکاتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆری لێ شەهید و بریندار کردوون.

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکات و بانگەوازیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕوسیا و ئەمریکا و ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان کرد، کە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن و ڕێگا نەدەن دەوڵەتی تورک تاوانی هاوشێوە دووبارە بکاتەوە.

ف.ق