چەکدارانی دیفاع وەتەنی لە قامیشلوو ئاگربەستیان پیشێلکرد، شەڕدەستیپێکردەوە

دوای ئەوەی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و میلشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژیمی سووریا لە قامشلۆ ڕاگەیەندرابوو، میلشیاکان ئاگربەستیان پێشێکرد، شەڕ دەستیپێکردوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە میلشیاکانی دیفاع وەتەنی لە گەڕەکی وەحدەی شاری قامشلۆ هێرشیان کردەوە سەر هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان ڕوویدایەوە و ئاڵۆزی بەردەوامە.

شەوی چوارشەمەی ئەم هەفتە لە شەقامی  وەحدە لە شاری قامشلۆ، ملیشیاکانی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژیمی ئەسەد کە لە ژێر فەرمانی ئێراندان، لە گەڕەکی تەییەوە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، دوابەدوای ئەمە هێزەکانی ئاسایش بەرپرچیان دایەوە و لە گەڕەکی تەی کە شوێنی نشتەجێ بوونی ئەو ملیشیانەیە، پێشڕەوییان کرد و ناوەندەکەیانیان بە ناوی ” مفرزە لیلو” کۆنترۆڵ کرد.

ک-ش