چەتەکان لە عەفرین ٥ کەسیان رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە لە داعش پێکهاتوون، پێنج کەسی دیکەیان رفاند، کە چواریان خەڵکی جندرێس و یەکێکیشیان خەڵکی حەڵەبە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لە داعش و بەرەی نوسرە پێکهاتوون ماوەی شەش ساڵە لە عەفرینی داگیرکراو تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، جیهاد عەلی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی قربێی ناوچەی جندرێسی عەفرین، کە پێشتر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیپۆرت کرابووەوە، رفێندراوە.

چەتەکان هەروەها مەحمود حەماحیم تەمەن ٤٠ ساڵ، لەزگین محەمەد تەمەن ٣٥، ئەحمەد محەمەد ئەبو سادق تەمەن ٤٩ ساڵ و رێبەر سیدۆ تەمەن ٣٥ یان رفاند، کە لە حەڵەبەوە بەرەو سنوور هاتبوون.

زانرا کە یەک لە رفێندراوەکان بە ناوی مەحمود حەماحیم خەڵکی حەڵەبە و سێ کەسەکەی دیکە خەڵکی جندرێسن.

هـ . ب