چەتەکانی دەوڵەتی تورک هاووڵاتییەکی ئێزدیی عەفرین-یان ڕفاند

لە عەفرین چەتەکانی گروپی ' بەرەی شامیە' ی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی قەستەل جندۆ هاووڵاتییەکی ئێزدییان رفاند.

گروپێک لە چەتەکانی بەرەی شامیەی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ڕۆژی ٢٤ی نیساندا هاووڵاتییەکی ٥٨ساڵ تەمەنی ئێزدیی بە ناوی موستەفا ئەحمەدیان ڕفاندووە.

سەرچاوە هەرێمییەکانی عەفرین رایانگەیاند کە موستەفا ئەحمەد مستۆ خەڵکی گوندی قەستەل کە باوکی ٤ منداڵە و زۆرجاران لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کێشەی بۆ دروستکراوە و ناچارکراوە کە گوندەکەی چۆڵ بکات. پێش ئەوەی کە بڕفێنڕێت داوای ٧هەزار دۆلاریان وەک فەیدیە لێکردبوو.

سەرچاوەکان وتیان ، چەتەکانی بەرەی شامیە موستەفا مستۆیان بردووە بۆ بەندیخانەی عەزاز و چارەنووسی نادیارە.

ک-ش