چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەسێکی دیکەیان رفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین گەنجێکیان بە ناوی محەمەد حەمەید گەرگیور رفاند و بۆ ئازادکردنی داوای دوو هەزار دۆلاری ئەمریکییان کردووە.

ڕۆژى ١٥ـی ئەم مانگە، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، گەنجێکی دانیشتووی جندرێسی سەربە عەفرینی داگیرکراویان ڕفاند.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ-عەفرین بڵاوى کردەوە، چەتەکانی “ئەحرار شەرقی” سەر بە سوپای ، لە ١٥ـی ئەم مانگە، گەنجێکیان بە ناوی “محەمەد حەمەد ناسراو بە حەموودە حەلاق” کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ئەلتەحتانیی جندرێسە ڕفاندووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پاش ڕفاندنی گەنجەکە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئیسکا سەیئە سەیت، ئەو زیندانەش لەلایەن هەواڵگیریی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هەروەها، چەتەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو گەنجەدا، داوای دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی کردووە، گەر خانەوادەکەی ئەو بڕە پارەیەش نەدەن بە تاوانی تیرۆر سزای دەدەن.

شاری عەفرین، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ـەوە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و گرووپە چەتەکانییەوە داگیرکراوە، لەو کاتەشەوە دەیان کردەوەی تیرۆر و ڕفاندن و سەرانە وەرگرتن لە ناوچەکەدا ئەنجامدراوە، ئەمە جگە لە بەرپا کردنی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و ئاوەرەکردنی دانیشتوانی ڕەسەنیی و نیشتەجێ کردنی پێکهاتەی دیکە.

هـ . ب