دامەزراندنی پەکەکە لە عامودا و تەل بەراک و حەلەب پیرۆزکرا

لە عامودا و تەل بەراک و حەلەب، بە بەشداری هەزاران کەس بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزرانی ئاهەنگ سازکرا.

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاهەنگەکان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامە.

عامودا

ئاهەنگەکە لە ساڵۆنی سەیران بە بەشداری سەدان کەس بەڕێوەچوو. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە هەڵواسرا.

لە ئاهەنگەکەدا، نوسەر و شاعیر، بەشیر مەلا نەواف، گوتی: " سەرەڕای هەموو هێرش و پیلانگێڕییەکان، پەکەکە لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەهێزتر بووە و لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. دەستکەوتەکانی ڕۆژئاواش بەرهەمی ئەم تێکۆشانەیە. بۆیە پێویستە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی هەمووان تێبکۆشن بۆ ئازادی سەرۆکایەتی و پاراستنی دەستکەوتەکان. هەروەها پێویستە جیهان بزانێت پەکەکە نوێنەرایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات".  

ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی گروپی ئاگر و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

حەلەب

لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب، بە بەشداری سەدان کەس ئاهەنگ سازکرا. ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب، ڕەمزیە ساڵەح قسەی کرد، پیرۆزبایی یادەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو گەریلاکانی ئازادی کرد.

ڕەمزیە ڕایگەیاند، تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان وەک بەشێک لە تێکۆشانی پەکەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کاریگەری دەکات سەر هەموو ژنانی جیهان و ئەم سەدەیە دەکاتە سەدەی ژن.

گەنجێک بڕیاریدا بۆ پەیوەندیکردن بە پەکەکەوە

لە ئاهەنگەکدا گەنجێک بە ناوی ڕاپەڕین عوسمان بڕیاری پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە ڕاگەیاند.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و نمایشی هونەری بەردەوام بوو.

تەل بەراک

دانیشتووانی ناوچەی تەل بەراکی حەسەکە، لە باخچەی ناوەندی چاندی ناوچەکە ئاهەنگیان سازدا. سەدان کەس بەشداربوون. ئەندامی مەجلیسی تەل بەراک، لەزگین محەمەد قسەی کرد و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد. دووپاتی کردەوە، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسایەی تێکۆشانی پەکەکە گەیشتوون بەم ڕۆژە.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و خوێندنەوەی شیعر کۆتایی هات.