دانیشتوانی عەفرین: هەرگیز دەست لە بەرخودان لە شەهبا هەڵناگرین

دانیشتوانی عەفرین، کە ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ ناوچەى تەل رەفعەتی شەهبا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر ناوچەکە ئیدانە کرد.

دانیشتوانی عەفرین، کە بەهۆی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکەوە نزیکەوە ٤ ساڵە لە شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان بوون بە ناچاری لە گوندەکانی هەرێمی شەهبا ماونەتەوە و لەوێش بە بەردەوامی دەبنە ئامانجی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

عەفرینییەکانی ناوچەى تەل رەفعەت ناڕەزایەتیی بەرامبەر ئەو هێرشانە و داگیرکەری نیشاندا.

فەخری سوڵتان ئەندامی ئەنجوومەنی ناوچەى تەل رەفعەت رایگەیاند، لە سەرەتای کۆچکردنیانەوە لە عەفرین و لێرە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراوە هێرش لە دژمان ئەنجام دەدرێت و راشیگەیاند، "بۆ ئەوەى ئەم گەلە لە ناوچەى شەهبا دەربکەن ئەو ھێرشانە دەکەنە سەرمان. ئەم گەلە لەو ئامانجە تێگەیشتووە، بۆیە ئێمە بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرین لە تەل رەفعەت و ناوچەى شەهبا بەرەنگاری دەکەین".

ئیبراهیم ریهانی باسی ئەوەیکرد، بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە کۆچیان بۆ ناوچەى تەل رەفعەت کرد، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەو هێرشانە لە دژمان ئەنجام دەدەرێن و تا ئێستا بەردەوامییان هەیە.

ئیبراهیم رێحانی وتی، "هەر چۆن گەل بە زۆرداری لە عەفرین دەرکرا، دەیانەوێت بەم کارانەیان لێرەش دەریان بکەن. ئێمە تەل رەفعەتان بۆ خۆمان کردووەتە ناوچەیەکی بەرخودان. ئەوان چەند تۆپباران بکەن ئێمە هەر لە بەرخودانەکەماندا لە تەل رەفعەت بەردەوام دەبین تاوەکو گەڕانەوە بۆ عەفرین".

فاتمە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی شەهبا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی شەهبا ئیدانە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە تەل رەفعەت دەیان هاووڵاتیی مەدەنی بە تایبەت منداڵ کوژراون.

فاتمە محەمەد داوای لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد، کە دەست لە بێدەنگییەکەیان هەڵگرن و هێرشەکان لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی راوەستێنن.

ژ.ت