دانیشتوانی کۆبانێ کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کۆبانێ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکەی پاریس رێپێوانیان ئەنجامدا.

دەزگا و ناوەندەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دانیشتوانی هەرێمی فورات بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی پاریس رێپێوانیان ئەنجامد. چالاکوانان لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە و تاوەکو گۆڕەپانی ئاشتی رێپێوانیان ئەنجامدا.

زیاد عەلی هاوسەرۆکی دەستەی کەلتوری هەرێمی فورات قسەی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت کورد بتوێنێتەوە لە هەموو شوێنێک و وتی، " داگیرکەری تورک بە هەموو هێز و تەکنیکی لە هەرێمی پاراستنی میدیا لەبەرامبەر ئیرادە و بەرخۆدانی ئازادی تێکشکاوە و هێرش دەکاتە سەر هەموو لایەک. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کەلتوری کورد لەناوببات.

ئێمە کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار دەکەین. پیویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر فاشیزم رۆن بکاتەوە و نارەزایەتی دەرببڕێت.

سارا خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدەش قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک و میت جارێکی دیکە کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە و وتی، " دەوڵەتی داگیرکەری تورک و میت ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایایان کردە ئامانج. دەوڵەتی تورک ژنانی کردە ئامانج، لەبەرئەوەی لە هزری ئازادی دەترسێت. سارا، فیدان و لەیلا لەلایەن میتەوە کرانە ئامانج. لەنێو کۆمەڵگایەکدا کە بە خۆیان دەڵێن دیموکراتین، هەموو کاتێک کۆمەڵکوژی دەکەن. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک هەستێتە سەرپێ. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک کورد دەکاتە ئامانج. بەڵام ئێمە بە تەئکیدی بە هزری ئازادی رێبەر ئاپۆ سەردەکەوین."

ف.ق