دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەرا و شێراوای تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گووندەکانی مەراناز و ئالقەمیەی ناوچەت شەرا، گووندەکانی عاقیبە و بێنێی ناوچەی شێراوای عەفرین و گوندی دێر جەمالی شەهبایان تۆپباران کرد.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هەمانکاتدا گوندەکانی مەرانەق و ئالقەمیەی شەرایان تۆپباران کرد.

گوندەکانی عاقیبە و بێنێی ناوچەی شءراو و گوندی دێر جەمالی شەهبا لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران کران. هەروەها ژمارەیەک فڕۆکەی نەناس بەسەر ئاسمانی هەرێمەکە گەڕان.

گوندەکانی زیارەت، عەین دەقنە، منق و بەلۆنیەی شێراواش بە ئامانجگیران کە کەمپی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عەفرینیش لەو هەرێمەیە.

ف.ق