دەوڵەتی تورک بە قەناس خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر هاوڵاتیانی گەڕەکی سینای عەین عیسا، ئەم ئێوارەوە بە قەناس دەستی بە هێرش کرد. کەسێک بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٥:٤٠ دانیشتوانی گەڕەکی سینای عەین عیسای کردە ئامانج.

ئەم جارە هێرشەکە بە قەناس ئەنجامدرا. کەسێک بە ناوی خەەلیل عەبود عەبدولغەنی لە ئەنجامی هێرشەکەدا بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی شەههید عومەر عەلوش گواسترایەوە.

بزیشکەکان رایانگەیاند، دۆخی تەندروستی عەبدوڵغەنی باشە.

سوپای تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ئێم٤ ئۆتۆمبێڵێکیشی کردە ئامانج.

لە ٥ی حوزەیراندا گوندی ئەبۆ نێتونەی رۆژئاوای عەین عیساش کرایە ئامانج و ٣ کەس بریندار بوون.

ف.ق