دەوڵەتی تورک گوندەکانی مەنبەجی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپ گوندەکانی مەنبەجی بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ناوەندی پەیوەندییەکانی چاپەمەنی مەجلیسی سەربازی مەنبەج، گوندی بوەیهج  لە ڕۆژئاوای مەنبەج بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانکراوە.

هاوکات بە تۆپ هێرشکراوەتە سەر گوندەکانی بوەیهج و تەل تۆرین.