دەوڵەتی تورک لە عەفرین پێنج هاووڵاتی مەدەنی ڕفاند

دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٥هاووڵاتی مەدەنییان ڕفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە درێژەی کردەوە دژە مرۆییەکانی خۆیاندا لە عەفرین دایگرکرا و ناوچەکانی،  ٥ هاووڵاتی مەدەنییان لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین رفاند.

چالاکوانانی هەرێمەکە ناوی ئەو ٥ کەسەیان ئاوەها ڕاگەیاندووە؛

ئەحمەد حەسەن محەمەد

حەسەن حسێن خاس

مووراد سیدۆ خەلۆ

عەبدۆ محەمەد مەجید

محەمە خەلیل مووراد.

تائیستا هیچ زانیارییەک لە چاوەنووسی کەسە ڕفێندراوەکان دەست نەکەوتووە.

ک-ش