هه‌واڵی به‌په‌له‌: نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی ئیمراڵییەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

'دەوڵەتی تورک لە مانگی شوباتدا لە عەفرین چوار کەسی کوشتوە و ٢٧ کەسیشی ڕفاندوە'

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانیدا، تەنها لە مانگی شوباتدا لە عەفرین چوار کەسی کوشتوە، ٢٧ کەسیشی ڕفاندوە و ٨٠٠ داریشی بڕیوەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە، تاوانی کوشتن، ڕفاندن، تاڵانکردنی سروشت و شوێنەوارەکان و گۆڕینی دیمۆگرافیا ئەنجام دەدات.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا، ڕاپۆرتی خۆیی لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەمانگی شوباتدا لەسەر عەفرین بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، داگیرکەران لە مانگی شوباتدا ٤ کەسی کوشتوە؛ لەو ژمارەیە ٢ کەس لە هێرشەکانی سەر شێراوا و شەهبا کوژراون و کەسێکی لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکەوە کوژراوە و کەسێکیش بەهۆیی داخ خواردنی لە پایی بڕینەوەی دارەکانیەوە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە مردوە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە ناوچەی ماباتای بە پێنج خوێندکارەوە کە لەو هەرێمە جێگیرکراون، هێرشیان کردۆتە سەر خوێندکاری کورد شیار ئیبراهیم عومەر و توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام داوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ئاماژەی بە تاوانی ڕفاندن کردوە و ڕایگەیاند: لە مانگی شوباتدا بەگشتی ٢٧ کەس ڕفێندراون، کە لە ناو ئەو ژمارەیەدا شەش ژن و منداڵیک هەیە.

پەیوەست بە قڕکردنی سروشتەوە ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە: "لە ناوچەی ماباتای زیاتر ٢٠٠ داری زەیتوون بڕاونەتەوە. لە گوندی بێک ئۆباسی ٦٠٠ داری گێلاس و لە ناوچەی بلبل داری دارستانەکان لە ڕەگەوە هەڵکێشراون."

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە گۆڕینی دیمۆگرافیا دەکات، دەڵێت بەدەستی ڕیکخراوی غەززە لە گوندی کەفەر سەفەر و لە گوندی کەفەر ڕۆمێ بەدەستی ڕێکخراوی یەد ئەل ئەون، بەردەوامن لە دروستکردنی پەناگە بۆ کەسانی هاوردەکراو.

داگیرکەر و چەتەکانی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ٤ کەسیان کوشتووە و زیاتر لە ٥٠ کەسیشیان ڕفاندوە.