'یەکەمجارە لەم ئاستەدا بایکۆتی ڕادیکاڵ لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەبرێت'

ئەندامی کۆمیتەیی زیندانیانی پەکەکە-پاژک ڕۆزەرین ئۆجالان سەرنجی خستەسەر چالاکی بایکۆتی زیندانیان و ئاماژەی بەوەدا یەکەمجارە لەم ئاستەدا قۆناغی بایکۆتی ڕادیکاڵ لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەبرێت.

بەرخۆدان لە زیندانەکان

ئەندامی کۆمیتەیی زیندانیانی پەکەکە-پاژک ڕۆزەرین ئۆجالان پەیوەست بە چالاکی بایکۆتی زیندانیان لە زیندانەکاندا کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، بەڕێوەدەبرێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندی کرد.

ڕۆزەرین ئۆجالان ئاماژەی بەوەکرد ئاستی چالاکیەکە لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'دایە و وتی: "هەڤاڵانمان لە زیندانە بۆ جاری یەکەمە لەم ئاستەدا بە دروشمی 'بارودۆخی ژیانی ڕیبەرێتی بە بنەما دەگرین' بە قۆناغێکی ڕادیکاڵ و ڕیشەی دەستپێکردووە، ئەمەش زۆر گرنگە. وێڕایی گرانی  و شەرت  و مەرجی گۆشەگیری و دابڕانی پەیوەندی بە دەرەوە، بەشدارینەکردنی چاوپێکەتنی بنەماڵەکانیان، بە کارنەهێنانی مافی قسەکردن بە تەلەفون، نەڕۆشتنە دادگا، هەڵوێستێکی زۆر بەهێز و نزیکایەتییەکی شۆڕشگێڕانەیی بە ئیرادەییە.

وەک دەزانرێت فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دوایی ساڵی ٢٠١٤ەوە هەموو هەوڵ و دەرفەتێکی خۆی بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی خستۆتەگەڕ. زیندانەکانیان کردووە بە بەشێک لەو هەوڵدانانەیان. لە جێگەیەکی وادا کە فاشیزم هەموو هەوڵێکی بۆ بەڕێکخستنی خۆیەتی، دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چالاکی ڕادیکاڵانەی هاورێیانمان وەڵامێکی زۆر گرنگە بە ڕووی فاشیزمدا. بەم هۆکارەیەوە سڵاو لە بەرخۆدانانی زیندانیان دەکەین و پێشزازی لە قۆناغی دووەمی بایکۆتی ڕادیکاڵیان دەکەین. وەک بڕیارێکی زۆر بەجێی شۆڕشگێڕیی دەبینین."

ڕۆزەرین ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو زیندانی ئیمراڵیدا وێڕایی هەموو بارودۆخێکی سەختی ئەشکەنجەی گۆشەگیری ئیراد و بڕیارداری ژیانیی پیشاندا و وتی: "لەدژی هێزە هەژموونخوازەکان هەموو ساتەکانی بە بەرخۆدانی مەزنەوە بەڕێوەدەبات. لەدژی فاشیزمی تورک و مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لە ئیمراڵیدا بووە بە ناوەندی بەرخۆدانی جەستەیی و ئایدۆلۆژی. ڕێبەرمان لە ناو گۆشەگیریشدا پێشەنگایەتی هەموو گۆڕەپانەکانی ئێمە دەکات. ڕیبەرێتی بە هێزە هەژموونخوازی نێونەتەوەییەکانی دەڵێت 'هیچ شتێکم لە ئێوە ناوێت. ئێوە هەرچی دەکەن بیکەن، لەگەڵ هەموو بارودۆخێکی زۆر سەختیشدا، بەرخۆدان دەکەم و هێز و ئیرادەی خۆم پیشان دەدەم. بۆ یەک ساتیش لاوازی نانوێنم، ناکەمە ناو تەنگی و ناڕەحەتییەوە. مادام ئێوە بەم سیستەمە ئەشکەنجەیە من ببەنە سەر هێڵی خۆتان و ویستانە ئامانجتان پێکبهێنن، بۆیە منیش هەر لێرەوە و لەزینداندا لە بەرامبەری ئێوەدا، بە تێگەشتنی و بیری پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازیی ژنەوە خۆڕاگری و بەرخۆدان بەڕێوەدەبەم.'

لەسەر ئەم بنەمایە هەڤاڵانمان لە زینداندا بەرخۆدان دەکەن و دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە زۆر بەهێزتر لە ڕێبەرێتی تێبگەن و بەرپرسیارێتی و ئەرکی ئێستایان بەجێبگەیەنن و پێشنگایەتی بکەن. ئەم قۆناغەی دووەمە لە بەرامبەر ڕاستی ڕێبەرێتی وەک هەڵوێستێکی ڕەخنەدانی هاوڕێتیەکی کەم هەڵبسەنگێنرێت. لەناو بارودۆخی زینداندا کە هەموو جۆرە گوشار و ئەشکەنجەیەکی تێدایە، خواستی ژیان وەک بارودۆخی ژیانی ڕێبەرێتی هەڵوێستێکی زۆر بەشکۆ و مانادارە. لەم هەڵوێستە بەشکۆیەدا رۆحێتی شۆرشگێڕیی هاوڕێییان مەزڵوم دۆغان، خەیری دورموش، کەمال پیر و ساکینە جانسز دەبینرێت."

ڕۆزەرین ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا لەم قۆناغەدا چالاکی 'ئیشگیری دادپەروەری' دایکان زۆر گرنگە و وتی: " زۆر مانادار و ئەرێنیە، بەرخۆدانی ڕێبەرێتی و هەڤاڵان لە زیندانەکاندا لە رۆژەڤدا هێڵراوەتەوە. لە دەوری چالاکی دایکان جڤاکیبوون و هەستی پشتیوانی ئافرێنراوە."

ڕۆزەرین ئۆجالان باسی لەوەکرد وێڕای ئەو گورزە گەورەیەیی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە خواردی، هەروەها بەرخۆدانی وان ئەو باوەڕەی بەهێزترکرد و وایکرد فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوێک بکشێنێتە دواوە و وتی "مرۆرڤ دەتوانێت بڵێت کە ڕەوشی ڕەشبینی شەڕی تایبەت لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا بڵاوکردەوە. لە تورکیا و کوردستاندا ژینگەیەکی دەروونی قۆناغێکی دیموکراتیکی ئافراند. بانگەوازی لە هەموو کەسێکی دەکەین بەم ڕۆحیەتەوە لە دەووری قۆناغەکە گردببنەوە. هەموو کەسێک لەلای خۆیەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبگەیەنێت، بە چالاکیەکانیان خاوەنداری لە ڕێبەرێتی و هەڤاڵانمان لە زینداندا بکەن."